لای هەموان ڕوونە کە لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی خستنەڕووی دزی و گەندەڵییەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان لە دەرگای چەندین بەرپرسی ئیداری و حکومی و پەرلەمانتارمان داوەو ئەمڕۆش لە پاش گردبوونەوەیەک کە بۆ پیشاندانی ناڕەزایەتی مامۆستایان دژ بەو گەنەکاریانە ئەنجام درا، سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتمان کرد و لە نزیکەوە بە ووردی دزی و گەندەڵییەکانی پرۆژەکەمان پێ ڕاگەیاند و داواکارییەکانمان خستەڕوو، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی پێداین ئەم کێشەیە چارەسەردەکات !
بەڵام بەداخەوە چەن سەعاتێک بە سەر بەڵێنەکەیدا تێنەپەڕی بەردی بناغەی پرۆژەکەی داناو زۆر سوپاسی وەبەرهێنی پرۆژەکەی کرد ! پاش ئەوەی پەیوەندیمان بە د. عیزت سابیر ڕاوێژکاری دارایی تاڵەبانییەوە کرد، پێی ڕاگەیەندین کە تەنها 2ساڵیان خستۆتە سەر ساڵانی دانەوەی قیستی کۆتایی واتا 40% ی پارەی خانووەکان، کە بەداخەوە ئەمە نەک لەئاستی داواکارییەکانی ئێمەدا نەبوو، بەڵکو لە ئاستی ئەو لە سنگ دان و بەڵێنەی جێگری حکومەتیشدا نەبوو...!
بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بەم کارە ڕازی نابین و داوا لە مامۆستایان دەکەین دیفاع لە ماف و گیرفانی خۆیان بکەن و نەهێڵن بازرگانی چاوچنۆک و کەسانی مشەخۆری پرۆژەکە ئەم دزی و گەندەڵییەیان لا ئاسایی بکەنەوە...
دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانی #گەرمیان#
#26-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,791 times
Write your comment about this item!