سێیەمین کۆنگرەی تەڤ-دەم دەستیپێکرد
باکووری کوردستان
- درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژ بە گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرناخ دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا چیای جوودی لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە سەربازگەی هیسار-ەوە تۆپباران کراوە و بەوهۆیەوە لە دارستانەکانی ناوچەی گیرەچۆلیا ئاگر کەوتووەتەوە.
[1]
- ئه و ئاگرەی بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دارستانەکانی هەرێمی
دێرسمدێرسم کەوتووەتەوە، لە دۆڵی ئاڤگاسۆر، لادێی بالی، گوندی موشکرەک، ناوچەی کارتان، چیای سنجک، چیای خۆشرووک، گوندی دیکەنلی مەحموود و گاریپووشاگی سات بە سات تەشەنە دەکات.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد، لە نزیک گوندی سەنگەر، سەر بە شاری
ماکۆماکۆ کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی عوسمان قەدیمی بە توندی بریندار بوو.
[6]
باشووری کوردستان
- شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانیان کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.
[5]
- لە سنووری شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو بە هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیدا، دوو چەکدار کوژران و دووچەکداری دیکەش بریندار بوون، وتەبێژی حەشدی شەعبیش بە کردەوەی چەکانی
داعشداعشی دەزانێت.
[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی
هەولێرهەولێر رایگەیاند کە دوای پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی دەرمانی قاچاخ و ساختە، 16 کەس کە زۆربەیان بازرگانی دەرمانن، دەستگیرکراون.
[1]
- بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، شاندێکی هاوبەش لە هاوپەیمانییەتییەکانی سائیرون، نەسر، وەتەنییە، حیکمە، دێنە هەولێر و لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
[2]
- پۆلیسی فیدراڵی لەشاری
کەرکوککەرکوک ئاشکرایدەکات، لەچوارچێوەی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکانیان توانیویانە 16 کەس بەتۆمەتی هاوکاریکردنی داعش دەستگیربکەن.
[3]
- لە دوێنێ شەووە تاوەکو ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندجارێک شوێن و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووەو بەپێی زانیارییەکانیش پێنج چەکداری داعش کوژراون.
[3]
- بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە پەروەردەییەکان،
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک خوێندنگا و پەیمانگای ناحکومی داخست و سزای دارایی ژمارەیەکی خوێندنگای دیکەشی دا.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- کۆنگرەی سێیەمی تەڤ-دەم لە شاری ڕمێلان لە ناوەندی کلتوری و هونەری ئارام تیگران بە ڕێوەدەچێت. شاندێک لە ئەنجومەنی سیڤیلی سەر بە مەسەدە، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا، لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەستەی بەرێوەبەریی تەڤ-دەم بەشداری کۆنگرەکە دەکەن. لە کۆنگرەکەدا
زەلال جەگەرزەلال جەگەر و
غەریب حسۆغەریب حسۆ بە هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤدەم هەڵبژێردران.
[4]
- سەرچاوەیەک لە گوندی مۆساکا-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی سەر بە کانتۆنی
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر هاوڵاتییەکیان بە ناوی شێروان مستەفا (34 ساڵان) بەر لە دوو ڕۆژ لە
دوکاندوکانەکەی خۆی لە عەفرین کە کاری بەرگدروون دەکات، ڕفاندووە. سەرچاوەکە گوتی چارەنووسی شێروان مستەفا نادیارە و چەتەکان لە بەرانبەر ئازادکردنی داوای فیدیەیان لە خانەوادەکەی کردووە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لەسەر زاری عەلی فەدەوی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەتەواوی گەروی هورمزی لە کەنداوی عەرەب کۆنتڕۆڵ کردووە. عەلی فەدەوی دەڵێت دەتوانین به و هەنگاوە ئێمەش مەترسی دروست بکەیت لەسەر هاتوچۆی کەشتی گواستنەوەی نەوت لە کەنداو.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان