ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل - #یەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی #شەڕڤان#انی یەپەگە لە #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، شەڕڤانان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، ڕۆژی 19 و 24ی ئاب\28ی گەلاوێژ و 2ی خەرمانان لە دژی هەزەکانی داگیرکەر 2 چالاکییان ئەنجامداوە و 2 چەتە کوژراون.
ڕاگەیەنراوی یەپەگە:
(لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، یەکینەکانمان لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانیان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. لەنێوان ڕۆژانی 19 و 24ی ئاب\28ی گەلاوێژ و 2ی خەرمانان لە دوو چالاکی جیاوازدا 2 چەتەی داگیرکەر کوژران و دەستیش بەسەر بڕێکی چەک و تەقەمەنیدا گیرا.
ڕۆژی 19ی ئاب\28ی گەلاوێژ یەکینەیەکی ئێمە لەسەر ڕێگەی ناوچەی ماباتای عەفرین کەمینیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی چەتەیەکی فەیلەقی شام دانا. لە ئەنجامی ئه و چالاکییەدا چەتەکە کە ناوی محەمەد ئەردوئان بوو، کوژرا.
ڕۆژی 24ی ئاب\2ی خەرمانان هێزەکانمان، لەسەر ڕێگەی ناوچەی بلبلێ-ی عەفرین ئۆتۆمبێلێکی دیکەی هەمان گرووپی چەتەیەیان خستە کەمینەوە. لە چالاکییەکەدا سەرچەتەیەک بە ناوی خالید تاهیر (ناسراو بە ئەبوو محەمەد شەمالی) کوژرا کە بەرپرسی خاڵەکانی پشکنینی چەتەکان بوو لە ناوچەی بلبلێ، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر چەکەکەیدا گیرا.)[1]
#26-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,201 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !