کۆچی دواییی سیاسەتمەداری بلیمەت و کەسایەتیی دیاری ئەمەریکا و دۆستی دڵسۆزی گەلی کوردستان جۆن مەککەین خەمباری کردم. بەم بۆنە خەمناکەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم لەگەڵ خانەوادەی بەڕێزیان و دۆستانی دەردەبڕم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی مەککەین بە بەزەیی و بەهەشتی خۆی شاد بکات و لەم کاتە سەختەدا هاوکار و پشتیوانی خانەوادە بەڕێزەکەی بێت.
لەدەستدانی بەڕێز مەککەین بۆ گەلی کوردستان زیانێکی گەورە بوو. ئه و دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان و خەمخۆر و پارێزەرێکی سەرسەختی بەدەستهێنان و پاراستنی مافەکانی بوو. لە هەموو دەرفەتێکدا ئەوپەڕی بەرگری لە گەلی کوردستان و مافەکانی کردووە و بەردەوام هەوڵی داوە بە مافە ڕەواکانی بگات. گەلی کوردستان هەرگیز دڵسۆزی و پشتیوانیی بەڕێز مەککەین لەبیر ناکات و هەمیشە ڕێز لە یادی دەنێت.
ڕۆحی شاد و یادی بەخێر.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#26-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,493 جار هاتیە دیتن