گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2018ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار گەشتیارهاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2013 کە زۆرترین گەشتیار هاتبوونە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، بۆ جەژنی قوربان 181 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پار 24% زیادیکردووە، هەروەها، لە سەرەتای ساڵی 2018ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار گەشتیارهاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2013 کە زۆرترین گەشتیار هاتبوونە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە کە یەک ملیۆن و 199 هەزار گەشتیاربوو.
نادر ڕوستی گوتی: هەرچەندە بەهۆی دابەزینی نرخی تومەن گەشتیاری ئێرانی کەمبووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گەشتیار بەردەوام ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ ژمارەی گەشتیار 2.5ملیۆن تێبپەڕێنێت.[1]
#25-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,391 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!