Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📝 توڕەیی زەیتوون: 55 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
توڕەیی زەیتوون: 55 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون
📝 بەڵگەنامەکان

ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون لەسەر ماڵپەڕی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئامار و ئەنجامی چالاکییەکانی خۆی لە ماوەی دوو مانگدا ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە عەفرینعەفرین دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان 5 سەرباز و 50 چەتەی داگیرکەر کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون:
(ماوەی 2 مانگە شەڕڤانشەڕڤانانی ئێمە لە ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان، لە دژی سیخووڕ و خائینەکان چالاکیی کاریگەرانە ئەنجام دەدەن. شەڕڤانانی ئێمە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان داوە و چالاکییەکانیشیان لە ئایندەدا زیاتر دەکەن و هەموو ڕێبازێکی سەربازی بەکاردێنن.
وەک دەزانرێت داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە هیچ لایەنێکی یاسایی و حقووقی نییە. هەموو ئه و چالاکییانەی بە ئامانجی داگیرکردن ئەنجام دراون، دژ بە یاسا، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و باوەڕییە جیاجیاکانە. هەروەها لە ڕووی بەکارهێنانی و ڕێ و ڕێبازەکان، هێرشێکی دڕندانە بوو. بەتایبەتی کاتێک ئێمە باس لە عەفرین دەکەین، باس لە هەرێمێکی ئارام و سەقامگیر دەکەین لە ئاستی هەرە بەرزدا. چونکە عەفرین پارێزراوترین هەرێم بوو و وەک پەناگەیەکی لێهاتبوو بۆ ئاوارەکانی ناوچەکانی دیکەی سووریا. هەرێمێک بوو کە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیانەی خۆی هەیە و بە هەڵبژاردنی یاسایی و دیموکراتیانە دامەزرابوو.
ئەنجومەنی هەرێمی هەن کە بە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیاندان. عەفرین لە جوانترین هەرێمەکان بوو کە کلتووری خۆشەویستی و لێبووردەیی بەهێز بوو. بەڵام ئەمڕۆ لەژێر داگیرکەریدایە. هێزەکانی داگیرکەر هەزاران کەسیان لە ژن، منداڵ و لاوانی دانیشتووی عەفرین، بە تانک، تۆپ و فڕۆکەی جەنگیی کوشت، گوندەکانیان وێران کرد، بە بەرچاوی جیهانەوە ڕۆژانە ڕەز و باخەکانی ئەو شارە دەسووتێنن، بەڵام هیچ کەسێک دەنگ ناکات یان ئیدانەی ناکات. لەبەرئەوە سەدان هەزار کەس لە هاوڵاتییانی سیڤیلی واری خۆیان جێهێشت و لەنێو هەلومەرجی سەختی ژیان لەژێر چادرەکاندا دەژین. ئەو کەسانەی لە عەفرین ماونەتەوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەپەڵترین تاوانی داگیرکەران دەبنەوە، دەڕفێندرێن و لە زیندانەکانی ڕای، عەزاز و عەفرین ئەشکەنجە دەدرێن. هەروەها دەستدرێژی، دزینی ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەتی، گۆڕینی دیمۆگرافی، سیاسەتەکانی بەتورککردن و لەناوبردنی ئەتنیکی، بە بێ وەستان بەردەوامن.
لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە وەک لاوانی عەفرینی پیرۆز و بێگەرد ئەرکی تۆڵەکردنەوەمان لەئەستۆ گرتووە. ئێمە لە عەفرین کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو چەتە، سەربازی داگیرکەر و خائینەکان بەشێوەیەکی سەربازی لەناوبەرین. ئێمە دەستنیشانی دەکەین کە لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا لە عەفرین، ئەو چەتە و خائینانەمان بە شێوەی یاسایی دادگەیی دەکرد، ئەمەش بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانیان بەڕێوەدەچوو، هەر کەسێک بە گوێرەی جۆری تاوانەکەی بە شێوەیەکی یاسایی سزا دەدرا. بەڵام ئێستا بەهۆی هەلومەرجی داگیرکاری دادوەر لای ئێمە نییە. لەبەرئەوە ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە چالاکییەکانی تەسفیەکردنی داگیرکەران، بە کۆتاییهاتنی داگیرکاری لە عەفرین، کۆتاییان دێت. دواتر چەتەکان ڕەوانەی دادگە بکرێن.
ئێمە وەک لاوانی عەفرین (کچ و کوڕ) وەک بزووتنەوەیەکی تۆڵەکردنەوە لە دژی دوژمن و چەتەکانیان، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی و سەربازی نین، هەڵمەتەکانمان لە سۆنگەی ئەرکی ئێمەیە لە بەرانبەر گەل و هەرێمەکەمان. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە هەر چالاکییەکی سەرکەوتوو هێزمان پتەوتر دەکات و ڕێبازی نوێی تۆڵەکردنەوە دەئافرێنین. بەڵێنی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە چالاکییەکانمان زیاتر دەکەین و عەفرین بۆ داگیرکەران دەکەینە گۆڕستان. کارێکی وەهایان بەسەردێنین کە داگیرکەران پەشیمان ببنەوە کە هاتوونەتە عەفرین.
چالاکیەکانمان لە شارەکانی عەفرین، ئیدلب، عەزاز، رای، جەرابلووس و هەموو ئەو ناوچانەی کە چەتەیان لێیە، بەردەوامە. ئێمە هۆشداری دەدەین لە بەرانبەر پیلانەکانی میتی تورکیا بۆ ڕەشکردنی شەرڤانانی ئێمە و دزینی ماڵی هاوڵاتییانی سیڤیل بە ناوی ئێمە. کردارەکانی ئەوان ئیدی ئاشکرا دەبن. ئێمە لە بەرانبەر ئەو ڕێبازانەدا بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەوە وەها دەکەین کە کۆتایی بە ستەمی سەر گەلەکەمان بێت.
ئه و چالاکییانەی لە ماوەی دوو مانگی ‌ڕابردوودا کراون:
هێزەکانمان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، 26 چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجام داون. لەو چالاکییانەدا 55 چەتەی تورکیا کوژراون کە لەناویاندا 5 سەربازی سوپای تورک هەن. هەروەها 34 چەتە بریندار بوون. ئامار و زانیاری ورد دەربارەی چالاکییەکانمان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئێمە www.xzeytune.com بڵاودەکرێنەوە.
- ڕۆژی 9ی حوزەیران، سەرچەتەی بەرەی شام ئەحمەد مستۆ (ئەبو مستۆ) بە ئامانج گیرا.
- ڕۆژی 26ی حوزەیران، لە دژی سەرچەتەی جەیش ئەلنوخبە لە گوندی ئەمارا لە ناوچەی ماباتا، چالاکییەک ئەنجام درا. له و چالاکییەدا برای ئەو سەرچەتەیە کوژرا.
- ڕۆژی 30ی حوزەیران، لە دژی بنکەیەکی فەیلەقی شام، لە گوندەکانی باشووری ئیدلب چالاکییەک ئەنجام درا و تیایدا 2 چەتە کوژران.
- ڕۆژی 9ی تەمووز، سەرچەتەی فەیلەقی شام لە دەوروبەری گوندەکانی باشووری ئیدلیب کوژرا.
- ڕۆژی 12ی تەمووز، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی فەیلەقی شام، لە دەوروبەری گوندەکانی باشووری ئیدلب، چالاکییەک ئەنجام درا و 2 چەتە کوژران.
- ڕۆژی 12ی تەمووز، لە دژی دەورەیەکی سەربازیی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا 3 سەربازی تورک کوژران.
- ڕۆژی 15ی تەمووز، لە نزیک زیارەت حەنان-ی ناوچەی شەرا، لە دژی سەرچەتەیەکی فەیلەقی شام، چالاکیەک ئەنجامدران و سەرچەتە کوژران.
- ڕۆژی 16ی تەمووز، چەتەیەکی فەیلەقی شام کوژرا.
- ڕۆژی 16ی تەمووز، لە گوندەکانی سۆسنبات-ی قەباسین، دژی چەتەکانی لیوای هەمزە چالاکیەک ئەنجامدرا و 3 چەتە کوژران.
- ڕۆژی 16ی تەمووز، کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی چەتەکان لە گوندی ئاتمێ کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 9 چەتە کوژران و 7 ی دیکەش بریندار بوون.
- ڕۆژی 22ی تەمووز، لە دژی سەرچەتەیەکی جەیشی نوخبە، لە ناوچەی ڕاجۆ چالاکییەک ئەنجامدرا و سەرچەتە کوژران.
- ڕۆژی 23ی تەمووز، لە شاری ئەختەرین خاڵێکی سەربازیی چەتەکان کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا 10 چەتە کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون.
- ڕۆژی 23ی تەمووز، لە دژی خاڵێکی دیکەی چەتەکانی جەبهەتولنووسرە چالاکییە ئەنجامدرا و تیایدا 4 چەتە کوژران.
- ڕۆژی 24ی تەمووز، لە دژی چەتەیەکی سوڵتان موراد لە هەرێمی هەرجەلێی عەزاز چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی 24ی تەمووز، چالاکییەکی کاریگەر لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام و جەیشی وەتەنی (بەرەی نیشتیمانی) ئەنجامدرا و 3 چەتە کوژران.
- ڕۆژی4ی ئاب، چەتە و سیخووڕ عەکاش حاجی ئەحمەد، لە گوندی دێرسەوان کوژرا.
- ڕۆژی 7ی ئاب، چەتەیەکی فەیلەقی شام لە ناوچەی جندرێس کوژرا.
- ڕۆژی 8ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی سوڵتان موراد لە ناوچەی ئەختەرین چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی 10ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام،لە زەویی بورج عەبدالۆ-ی ناوچەی شێراوا چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی 12ی ئاب، لە گوندی دێربەلووت، دژی 2 چەتەی فەیلەقی شام چالاکییەک ئەنجامدرا و هەردوو چەتەکە کوژران.
- ڕۆژی 13ی ئاب، لە گوندی گۆلیان-ی ناوچەی ڕاجۆ، چەتەیەکی گرووپی سوڵتان موراد کوژرا.
- ڕۆژی 15ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام لە ناوچەی شەمارین و عەزار چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی 17ی ئاب، لە دژی فەرماندەی فەوجی موستەفا، چالاکییەکی کاریگەر ئەنجامدرا و فەرماندەی ئەو فەوجە کوژرا.
- ڕۆژی 17ی ئاب، لە گوندی جەمالە لە ناوچەی دۆدیان چەتەیەکی سوڵتان موراد کرایە ئامانج و کوژرا.
- ڕۆژی 17ی ئاب، لە نێوان ناوچەی قەرە گۆبەر و چەکێ-ی سەر بە دۆدیان چالاکییەکی کاریگەر لە دژی چەتەیەکی لیوای سەمەرقەند ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی 18ی ئاب، لە ناوچەی شدوود چالاکییەکی کاریگەر لە دژی سەرچەتەیەکی جەبهەی شامیە ئەنجامدرا و ئەو سەرچەتەیە کوژرا.)[1]
25-08-201825-08-2018
#️ هەشتاگ
#عەفرین | #شەڕڤان | #25-08-2018 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 25-08-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-08-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-08-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 25 2018 12:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 25 2018 2:15PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 25 2018 2:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,115 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574