پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,107
وێنە 105,430
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,015
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئیسلام و بنەماکانی فەرمانرەوایی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسلام و بنەماکانی فەرمانرەوایی

ئیسلام و بنەماکانی فەرمانرەوایی
عەلی عەبدولڕەزاق
وەرگێڕانی : هاوژین مەلا ئەمین و ئارام حاجی

پوختەی کتێبەکە:

ئەم کتێبە یەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین کتێبەکانی مێژووی نوێی هزر و ئەندێشەی سیاسیی ئیسلامییە کە زۆرترین گفتوگۆ و مشتومڕی لێکەوتبێتەوە.

عەلی عەبدولڕازق (لە سەعیدی میسر، ساڵی 1888 ز) لە خێزانێکی خانەدان و دەوڵەمەند و خوێندەوار لەدایک بووە. لە ئەزهەر خوێندنی تەواوکردووە، پاش وەرگرتنی بڕوانامەی زانایی العالمیة‌ ساڵی (1912 ز) سەفەری کردووە بۆ لەندەن و لەوێ ماوەتەوە تا ساڵی (1915 ز). پاش گەڕانەوەی، هەر له و ساڵەدا لە میسر وەک دادوەری شەرعیی کاری کردووە، لە کارەکەیدا بەردەوام بووە تا ئه و کاتەی کە بە هۆی نووسینی ئەم کتێبەیەوە ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی لە ساڵی (1925ی ز)دا کە ئه و کاتە دادوەر بووە، لە دادگای شەرعیی سەرەتایی (المنصورة) لەسەر کار لادەبرێت. پاش لەسەرکارلابردن، سەفەر دەکاتەوە بۆ ئەورووپا و لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە لەندەن ئابووریی دەخوێنێت.

پاش جەنگی جیهانیی دووەم، لە کاتێکدا مستەفای برای (1885 – 1946ز) بووە سەرداری شێخەکانی ئەزهەر، ساڵی (1945 – 1946 ز) دەستەی گەورەی زانایان هیئە کبار العلما و پلەی زانایی گێڕایەوە بۆ شێخ عەلی عەبدولڕازق و جارێکی دیکە گێڕایەوە بۆ نێو کۆڕی زانایانی ئەزهەر و ئەزهەر له و بڕیارەی خۆی کە پێشتر لەسەر عەلی عەبدولڕازق دابووی، بەهۆی ئەم کتێبەیەوە، پەشیمان بووەوە و بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.

لە سەردەمی مەحموود فەهمی نەقراشیدا، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بوو (1946 – 1948 ز) عەلی عەبدولڕازق بووە وەزیری ئەوقاف، پاش ئەویش لە سەردەمی ئیبراهیم عەبدولهادی پاشادا، کە دوای تیرۆرکردنی نەقراشی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بوو (1946 -1949ز)، نووسەر لە پلەی وەزیری ئەوقافدا مایەوە.

لە کۆلێژی ماف-ی زانکۆی قاهیرە چەند وانەیەکی پێشکەش کردووە، کە دواتر لە کتێبێکدا بە ناوی (الإجماع فی الشریعة‌ الإسلامیة‌) کۆی کردەوە و له و کتێبەدا هەوڵ دەدات بیروڕای خۆی دەربارەی کۆڕایی، زیاتر شیبکاتەوە، کە ئەم بۆچوونەی سەرەتا لە کتێبی (ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی)دا بە کورتی و چڕیی نیشان دابوو، لەم بارەیەوە هاوڕای هەندێ لە زانایانی موعتەزیلەیە کە کۆڕایی ناسەلمێنن و بە بەڵگەی نازانن، ئەم ڕایە زۆر گرنگە بۆ دووپاتکردنەوە و سەلماندنی ئەوەی کە فرەڕایی و جیاوازیی لە بۆچووندا، ڕەوایەتیی ئایینیی خۆی هەیە و نووسەر لێرەوە دەیەوێت جەخت لەسەر ئازادیی بیروڕا بکاتەوە و لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا جێگەی بکاتەوە.

هەروەها لە زانکۆی قاهیرە و کۆلێژی ئادابیش چەند وانەیەکی دەربارەی ڕەوانبێژیی پێشکەش کردووە و دواتر لە پەڕاوێکدا بە ناوی (أمالی علی عبد الرازق) کۆکراوەتەوە.

هەروەها لە پەیمانگەی باڵای توێژینەوە عەرەبییەکان، کە سەر بە کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبە، چەند وانەیەکی لەبارەی پێشەوا (محەممەد عەبدە)وە پێشکەش کردووە، کە له و وانانەدا لەبارەی پەیوەندی و نزیکیی بیروڕاکانییەوە لە کتێبی (ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی)دا لەگەڵ بیروڕاکانی (محەممەد عەبدە) سەبارەت به و پرس و بابەتانە دواوە و شیکردنەوەی باشی له و بارەیەوە پێشکەش بە خوێندکارانی ئه و پەیمانگەیە کردووە.

هەندێ لە کار و نووسینە هزرییەکانی شێخ موستەفای برای کۆکردوونەتەوە و بە چاپی گەیاندوون بە ناونیشانی (من اثار الشیخ مصطفی عبد الرازق) و تەها حسێن پێشەکیی بۆ نووسیون.

لە کاتێکدا خەریکی لێکۆڵینەوەیەک بوو دەربارەی ئەم کتێبەی خۆی ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی و دەیویست تێیدا هەموو ئه و کێشە و گرفتانە ڕوون بکاتەوە کە بوونە هۆی دەمەقاڵە و ناکۆکی لەسەری، شێخ عەلی عەبدولڕازق (23ی سێپتەمبەری 1966ز) کۆچی دوایی کرد و بە یەکجاریی سەری نایەوە.

گرنگی ئەم کتێبە ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی لە دۆخی ئێستای سیاسی و ڕۆشنبیریی ناوچەکەدا بە گشتیی شتێکە پێویستی بە سەلماندن و درێژەپێدان نییە، بە تایبەت دوای ئەوەی کە لە باشوور و لە خۆرئاوای کوردستانیش بووینەتە دراوسێی هێزێکی ناشیرینی وەک دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام و خەلیفەی ئاخر زەمان ئەبوبەکری بەغدادی و دەموچاوە ناشیرینەکەی عوسمانیزمی تورکیی (رەجەب ئەردۆغان) و عێراقی دوای بەعسیش بووەتە شوێنی خۆ مانیفێستکردنی هەرە ناشیرینترین فۆرمەکانی تایفەگەریی ئایینیی. ئەمە سەرباری گەشەسەندنی نائاسایی دەمارگیریی ئایینی و سەرباری ڕیشە و ڕوخسارە ئایینی و تایفییەکانی هەر چوار دەوڵەت و دەسەڵات کە داگیرکاری خاکی کوردستانن و سەرباری مۆرک و ڕیشەی ئایینی و تایفیی هەموو یان زۆربەی هەرە زۆری دەسەڵاتەکانی ئەم ناوچەیە.

هەموو هاووڵاتیانی کوردستان ئاگاداری ئه و فشار و خۆ خڕکردنەوەیەی بزوتنەوە ئیسلامییەکانیشن بۆ چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامیی لە دەستووری هەرێم و پێدانی ناسنامەی ئیسلامیدا به و دەوڵەت و دەسەڵاتەی کە ئێمە لەم هەرێمەدا خەونی پێوە دەبینین و خەباتی چەند ساڵەی ئەم میللەتەش بۆ ئەوە بووە کە دەسەڵات و فەرمانڕەوایییەکی سیکۆلار و ڕوو لە دونیا و ئایندە بێت و ئازادییە مەدەنییەکان و دیموکراسیی و جیاوازیی ئایینی و ئازادیی بیروڕاو ویژدان بە ڕەسمیی بناسێت.

دەنگی زوڵاڵی ئەم بیرمەندە گەورەیە کە لە هەناوی ئیسلام و هزری ئیسلامی خۆیەوە دێتە دەرەوە، دەنگێکە زۆر پێویستە کە، بۆ زیندوو هێشتنەوەی ئه و باس و خواسە لە نێو ڕۆشنبیریی ئایینی و سیاسیی ئێمەدا بەوردیی گوێی بۆ ڕادێرین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین.

پاش هەرەسهێنانی یەکجارەکیی خەلافەتی ئیسلامی و مردنی پیاوە نەخۆشەکە و هەڵوەشاندنەوەی ئه و شێوازە لە فەرمانڕەوایەتی و ڕاگەیاندن و دامەزراندنی دەسەڵاتی عەلمانی لە لایەن کەمال ئەتاتورکەوە لە تورکیا لە (3ی مارسی 1924)ی زاینیدا، عەرەب و زۆر لە نێوەندەکانی دەسەڵات و سەنتەرە تەقلیدییەکان لە جیهانی عەرەبی ئیسلامیدا، دەیانویست ئەم هەلە بقۆزنەوە و خەلافەتی ئیسلامی بگێڕنەوە بۆ دنیای عەرەب.

میسر بەهۆی ئەزهەر و بوونی بزوتنەوەیەکی ئایینیی کلاسیکی تێیدا و بەهۆی تەماحی مەلیک فوئاد لەوەی کە ببێتە خەلیفەی مسوڵمانان و بەهۆی بەرژەوەندییە زۆرەکانی ئینگلیز لەپشت ئەم پرۆژەیەوە، گرنگترین ئه و زەمینە و جێگەیانە بوو کە چەندین هەوڵ و کۆشش و خۆئامادەکردنی تێدا هاتە ئاراوە، بۆ ئەم مەبەستە کۆنگرەی ئیسلامیی گشتی بۆ خەلافەت دروست کرا و لە ڕێگەی گۆڤارێکەوە بە ناوی (الخلافة‌) بانگهێشتی بۆ ئەوە دەکرد کە یەکێک لە پاشاکانی دنیای عەرەب پەیمانی پێ بدرێت و بکرێتە خەلیفەی مسوڵمانان، بێگومان لەپشت ئەم هەوڵانەوە و پێشنیارکراوی یەکەم بۆ ئەم مەبەستە، فوئاد پاشای میسر بوو، کە دەیویست ببێتە خەلیفەی مسوڵمانان!!

لەنێو گەرمەی ئەم کێشە و کۆبوونەوە و باسوخواسانەدا کە هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامییان سەرگەرم کردبوو، خێزانە دەرەبەگەکانی دنیای عەرەب و پاشا و سەنتەرە تەقلیدییەکان و لەپشتی هەموویانەوە ئینگلیز بۆ ئەم مەبەستە یاریی بە داشەکان دەکرد و سوودی لە بێئاگایی و هەستی سادەی ئایینپەروەریی خەڵک و کاسەلێسەکانی نێو ئەزهەر و دەزگا ئایینی و تەقلیدییەکانی دیکە وەردەگرت.

شێخ عەلی عەبدولڕازق ئەم کتێبە هەرە گرنگەی بە ئەوپەڕی جورئەت و ڕاستگۆیی و دڵسۆزییەوە بۆ دۆزی سیاسیی نەتەوەکەی و لە باوەڕی تەواویەوە بە ئازادیی بیروڕا نووسی و توانیی هەموو ئه و خەونانە پووچەڵ بکاتەوە و بەرچاوڕوونییەکی زۆر بداتە جەماوەر و هێزە سیاسییەکان و توانیی هەموو لیبراڵەکانی میسر و جیهانی عەرەبی لەگەڵ جیاوازیی مەرام و بیروڕای سیاسییاندا کۆبکاتەوە و ئەرشیفێکی گرنگ بۆ بزوتنەوەی ئازادیخواز و لیبراڵی عەرەب دروست بکات.

)د.محەممەد عمارە) کە ئێستا بانگەشەکارێکی ناسیۆنالیزمی ئیسلامیی و کەسێکی پاشگەزە لە خەونەکانی ئازادیی خوازیی، لە کتێبی (الاسلام واصول الحکم/ دراسة و وثائق تعلیم) دا دەربارەی ئەم کتێبەی عەلی عەبدولرازیق، دەڵێت، گرنگترین کتێبە لە مێژووی بزافی لیبراڵ و ڕۆشنبیریی ئازادیخوازی عەرەبدا و لەوەتەی چاپخانە هاتووەتە میسر و جیهانی ئیسلامەوە، هیچ کتێبێک وەک ئەم کتێبە نەیتوانیوە دۆز و مەسەلەیەکی تایبەت و ئەرشیفێکی تایبەت بە خۆی دروست بکات و نەیتوانیوە ئه و ورووژانە دروست بکات لە دنیای عەرەبی و ئیسلامیدا، کە ئەم کتێبە دروستی کرد، هەروەها هیچ کتێبێک نەیتوانیوە وەک ئەم کتێبە کاریگەری دابنێت و گۆڕانکاری دروست بکات و مەسەلەیەکی سیاسی و ڕووناکبیری و مێژوویی بەرێتەوە و یەکلایی بکاتەوە.

ئەم کتێبە هەموو ئه و خەون و خەیاڵ و خولیایانەی پووچەڵ کردەوە و پرۆژەی ئینگلیز و فوئاد پاشا و هێزە تەقلیدییەکانی دەوروبەریانی هەرەس پێ هێنا و زەمینەیەکی ڕۆشنبیریی گرنگی خوڵقاند بۆ قسەکردن لەسەر ئازادی بیروڕا و ئازادیی نووسین و پێکهێنانی دەسەڵاتی مەدەنی لە میسردا.

واتە نووسەر توانیی به و نووسینە، لەسەر دوو ئاستی هەرە گرنگ و دژوار، گۆڕانکاری و شەڵەقان و دایەلۆگێکی بەرفراوان دروست بکات.

یەکەم: لەسەر ئاستی سیاسی و حزبی، بەوەی کە جارێکی دیکە سەنگەری لیبراڵ و ئازادیخوازەکانی تۆکمەتر کرد و بگرە ڕێکیخستنەوە و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئه و ڕێککەوتنە سیاسییەی نێوان حزبی اتحادی سەر بە فوئاد پاشا و حزبی ئەلئەحراری دەستوورییەکان، کە دژ بە سەعد زەغلول و وەفدییەکان پێک هاتبوون و لە ڕاستیدا ئەوەندەی بەرژەوەندیی سیاسی کۆی کردبوونەوە، کە دژایەتیی وەفدییەکان بوو، بە هیچ شێوەیەک تەبایی بیروڕا کۆی نەکردبوونەوە و دەستوورییەکان، کە نووسەر کەسێکی دیار و کاریگەر بوو لە نێویاندا، حیزب و لایەنێکی لیبراڵ و گۆڕانخواز و دژ بە سیستمی پاشایەتی بوون و بریتی بوون لە درێژبوونەوەی هەوڵە مەدەنی و ڕیفەرمییەکانی پیاوانی گەورەی وەک (محەممەد عەبدە) و (لوتفی ئەلسەید)

بەتایبەت کەسێکی وەک (شێخ عەلی عەبدولڕازق) کە تەواو لەژێر کاریگەریی هەوڵە فیکرییەکانی (محەممەد عەبدە)دا بوو، کتێبەکەشی لە زۆر ڕووەوە، درێژکردنەوە و ڕوونکردنەوە و درێژەدانە بە بیروڕاکانی (محەممەد عەبدە) له و بوارەدا.

دووەم: کە ئەمەش گرنگییەکی زۆری هەیە نووسەر توانیی لە ڕێگەی ئه و کتێبەوە و بە نووسین و وەڵامەکانی و بەدەنگهاتنی ڕۆشنبیرانی لیبراڵ لەسەری ئەرشیفێک بۆ بەرەنگاریی سەرسەختانەی ڕۆشنبیرانی عەرەب له و دەمەدا لە ئازادیی بیروڕا دروست بکات و لێرەدا چۆن بۆ قسەکردن لە چەمکی ڕۆشنبیر لە ئەورووپادا بەگشتی پێویستە بچینەوە سەر کێشەکەی (دریفۆس) و (ئەمیل زۆلا) و بەرگریی ڕۆشنبیران لە دۆزی (دریفۆس)، لەنێو ڕۆشنبیریی عەرەبی و ئیسلامییشدا دۆزەکەی عەلی عەبدولڕازق و کتێبەکەی، لە ڕاستیدا هەمان ڕۆڵ دەبینێ و سەرەتای هەڵوێستوەرگرتنی ڕۆشنبیرانی عەرەبە، بێگومان لە پرسێکدا و بە شێوەیەک کە وەک دۆزێک زۆر دەوڵەمەندترە لەوەی دریفۆس، چونکە لە لایەک، ئەم هەڵوێستوەرگرتنە هەموو پرسەکانی دەستوور و یاسا و چەمکی هاووڵاتی دەورووژێنێت، لە لایەکی دیکەوە هەموو پرسەکانی ئایین و ژیان و ئەرسۆزۆکیسەتی ئیسلامی و ڕیفۆرمی دینی و ئازادیی ئایینی و ئازادی لە چوارچێوەی ئایینی ئیسلام و پرسی پلەوپایەی زانایانی و لێبوردەیی دینی و هەموو ئەم پرسانەی دیکە دەهێنێتەوە بەرباس.

سەرباری ئەوانەش، ئەم دۆزە، خۆی دۆزێکی ڕۆشنبیری و دەوڵەمەندە، واتە ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیریی تێیدا، وەک کێشە و وەک پارێزەر و هەڵوێستیش دەردەکەوێت.

بەم شێوەیە زیندووێتییەکی زۆر زیاتر لە دۆزەکەی عەلی عەبدولڕازقدا هەیە و هەموو نێوەندەکان دەهەژێنێت و ئایین و ژیان و ئازادی و سیاسەت و ڕووناکبیری و هاووڵاتی و دەستوور و یاسا و هەموو ئەم پرسانە دەهێنێتەوە بەرباس و دەیانکاتە بابەتی هەڵوێستوەرگرتن و پرسی سەخت و هەنووکەیی ڕۆشنبیر و ئەنتلجنسیای عەرەبی ئیسلامیی.

هەر لێرەوە بە بڕوای ئێمە کە نازانین کێ هاوڕامانە لێرەدا عەلی عەبدولڕازق و کتێبی ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی و ئه و ئەرشیفە دەوڵەمەندەی پرسی ڕۆشنگەری لەدنیای عەرەب و ئیسلامدا دەهێنێتەوە سەر پێی خۆی و لەوێوە دەتوانین ئیدی قسە و باس لە ڕۆشنبیر و هەڵوێست و ڕۆشنبیر و دەسەڵات و چەمکی هاوڵاتی و سەرپێکەوتنی ڕۆشنبیریی و ئەنتلجنسیای عەرەبی و ئیسلامیی بکەین، لانیکەم بەم شێوە جیددی و ژیارییەی، کە بێگومان ئەمە هۆیەک و بەشێکە لە گرنگییەکانی وەرگێڕانی ئەم کتێبە بۆ سەر زمانی کوردی.

لە ڕوویەکی دیکەوە، گەر پرسی ئیسلامی سیاسیی و بزوتنەوە ئیسلامییەکان و فەندەمێنتالیزمی ئیسلامیی وەربگرین، کە له و ڕۆژگارەوە تا ئێستا پانتاییەکی زۆری لە هەموو نێوەندەکان و پلانەکان و ئاستەکاندا وەرگرتووە و وەک دەڵێن بووەتە سەردێڕی زۆربەی پرس و کێشە و بڵاوکراوە و بابەتەکان، بێگومان بەبێ گەڕانەوە بۆ سیستمی خەلافەت و بەبێ قسەکردن لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت و سەرهەڵدانی ئه و بۆشاییە ڕۆحی و ئایینییە و خۆڕێکخستنی فەندەمێنتالیزمی ئیسلامیی بۆ گێڕانەوە و پڕکردنەوەی، ناتوانین لەم بزوتنەوە سەرسەختانە تێبگەین و بیانخوێنینەوە، چونکە تاکە پاساوێکی هەموو ئه و بزوتنەوانە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان، جگە لە گێڕانەوەی (خەلافەت!)، هیچ شتێکی دیکە نییە.

بە دیوێکی دیکەشدا، کتێبی ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی، لە ژێرخان و بناغەی فیکریی ئەم بزوتنەوەیە قسە دەکات و هەموو پاساوێکی هەبوونی بزوتنەوەیەک بە ناوی ئیسلامی سیاسییەوە، پووچەڵ دەکاتەوە. نووسەر دەیەوێت زۆر بە ڕوونی لە ڕوانگەی ئیسلام خۆیەوە، هەموو هەوڵێک بۆ دەسەڵات و هەموو هەوڵێکی سیاسیی، لە چوارچێوەی ئیسلام و لە پاساوە ئایینییەکانی دابڕێت و دەیەوێت بە هەموومان بڵێت، سیاسەت و حیزبایەتی و هەوڵدان بۆ دەسەڵات و چالاکیی سیاسیی و....هتد، مافی هەموومانە، بەڵام بردنەوەی ئەمانە بۆ نێو ئایین و ئیسلام، مافی هیچ کەسێکمان نییە و ئیسلام له و پاشگرە و لە هەموو دەسەڵاتخوازییەک دوورە و ئایینە، نەک دەوڵەت، پەیام و بانگەواز و بانگهێشتە، نەک زەبروزۆر و سەپاندن و تیرۆر و ڕەشەکوژی و....هتد.

ئەم پەیامە عەلمانییەی کە کتێبی ئیسلام و بنەماکانی فەرمانڕەوایی هەڵیگرتووە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە نووسەرەکەی یەکێکە لە زانا دیارەکانی ئەزهەر و تەواو شارەزایە لە ئیسلام و شانازیی بە ئایینپەروەریی و مسوڵمانێتی خۆیەوە دەکات، گرنگییەکی دیکەی ئەم نووسینە ئاشکرا دەکات، بەتایبەت لە میانەی تێگەیشتنمان لە ئیسلام و ڕەوایەتیی ئایینی، ئیسلامی سیاسیی و مافی ئەم هێزانە بۆ مۆنۆپۆڵکردنی ئیسلام.

وەرگێڕانی ئەم کتێبە لە درێژەی هەوڵدانێکدایە بۆ بەرزڕاگرتنی پرۆژەی ڕیفۆرمی ئایینیی، بۆ بینینی ئەوەی کە ئەم بزوتنەوەیە، ئەگەرچی ئیسلامی سیاسیی، لە دنیای ئیسلامدا، بەردەوام لە هەوڵی کوشتنیدایە، بەڵام بزوتنەوەیەکە زۆر لە ئه و ڕەسەنترە و دەوڵەمەندە بە تێز و میتۆد و ئامڕازەکانی و لەتوانایدایە ئیسلامێکی دیکەمان پێشکەش بکات و پێویستە بواری پێ بدرێت و زەمینەی بۆ بڕەخسێنرێت.

ئیسلامیش ئایینێکە وەک هەموو ئایینە ئاسمانییەکانی دیکە و خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندە و لە جەوهەری خۆیدا هەڵگری هیچ له و دۆگما و جەخت و توندڕەویی و چەمک و تێزانە نییە، کە بڕاوە بەسەریدا و بگرە پێویستە لە هەموو ئەوانە ڕزگار بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەنێو دنیای تازە و هەزارەی سێیەمدا جێگەی خۆی بکاتەوە و ڕۆڵی ئەرێنیی خۆی ببینێت.

ئەم کتێبە و ئه و کێشە و گرفت و دژایەتییانەی کە دروستی کردن لە کاتی خۆیدا و هەروەها ڕەنگە سەرلەنوێ دروستیان بکاتەوە، واتە کێشەی ئەم کتێبە ڕسواکردنی خواست و پیلانێکە، ئه و پیلانەی دەیەوێت ئایین بکاتە داردەستی خۆی، دەیەوێت ئایین بکاتە پلە و پەیژە و لێیەوە سواری ملمان بێت، خواستی ئەوانەی دەیانەوێت وەک فوئاد پاشا کورسییەکانی خۆیان بە ئایین پەرژین و بزمارڕێژ بکەن و تەماهییەک لە نێوان خواستە تایبەتی و دنیاییەکانی خۆیان و پیرۆزییەکانماندا دروست بکەن و لێرەوە چەواشەمان بکەن!

دوژمنانی ئەم کتێبە هەموو ئەوانەن، کە بزانن، یان نا خواست و ئارەزوو و مەرامە تەسک و تایبەتییەکانی خۆیان لێ بووەتە ئیرادە و خواستی ئایین و خواوەند.

عەلی عەبدولرازیق، خۆی دەربارەی ئەم کتێبە دەڵێت کە: وەک پێشەکییەکە بۆ لێَکۆڵینەوە لە مێژووی دادوەریی و دوا بەرەنجامە کە لە بارەی خەلافەت و تیۆری فەرمانڕەواییەوە لە ئیسلامدا پێیگەشتووم، لافی ئەوەش لێنادەم کە هەموو لایەنەکانی باسەکەم پەیپێبردبێت و لە زۆر شوێندا خۆم لە گشتاندن قوتار کردبێت، بەڵکو هەندێ جار بە چەند ئاماژەیەکی ئەوتۆ باسەکەم بڕیوەتەوە، کە ڕەنگە لای هەندێ لە خوێنەران ئاڕاستەی ڕوون و ئاشکرا نەبێت و هەندێ تیلنیشانم کردووە، کە لەوانەیە واتاکەیان بۆ ڕام نەکرێت و ڕەنگە هەندێ لە ئیدیۆمەکانی نووسینەکەیان لێ ببێتە مەتەڵ و هەندێ لە خوازەکانی وەک وشەی ڕاستەوخۆ و هەندێ لە وشە ڕاستەوخۆکانی وەک خوازە وەربگرن. گەر خوا ویستی لەسەر درێژەدانم بەم لێکۆڵینەوەیە هەبێت، خوازیارم بەسەر کەموکوڕییەکانیدا بچمەوە، ئەگینا بەم لێکۆڵینەوەیە جێدەستێکم داناوە، به و ئومێدەی کە لێکۆڵەرەوان هەندێک لە تازەگەریی تێدا بەدی بکەن، بە شێوەیەکی ڕاشکاوی ئەوتۆ، کە هیچ ڕیاکاریی و ڕوپامییەکی تێدا نەبێت، هەروەها خوازیارم ببێتە بناغەیەک بۆیان، بۆ هەموو ئەوانەی کە بیانەوێت بونیادێکی لەسەر دروست بکەن، ببێتە مەشخەڵ بۆ هەموو ئەوانەی کە بەره و ڕاستیی ڕێ دەکەن. ئەم چەند لاپەڕەیە بەرهەمی کارێکە ئەوپەڕی توانای خۆمم بۆ بەگەڕخستووە و چەندین ساڵم پێوەی بەخەرج داوە، کە ساڵانی مەینەتیی بەردەوام و سەرگەرمیی زۆربوون و چەندین خەمم تێدا هەڵگرتبوون، کە هەموویان لە ئازارەوە ئاڵابوون، بە شێوەیەک کە ڕۆژێک دەمپەرژا و چەند ڕۆژێک نەهامەتیی و سەرقاڵیی دەستیان دەبەستم، چەند مانگێک سەرقاڵ دەبووم و یەک دوو ساڵێک دادەبڕام، هەر بۆیە ئاساییە گەر له و ئاستە تێروتەسەلەدا نەبێت کە خۆم دەمویست، بەڵام بە هەرحاڵ، دوا بەرهەمی ڕەنج و لێکۆڵینەوەمە و دوا پلەی توانامە و(لَا يُکَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا کَسَبَتْ ۆعَلَيْهَا مَا اکْتَسَبَتْ ۗ ڕَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ ڕَبَّنَا ۆلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا کَمَا حَمَلْتَهُ عَلَی الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ ڕَبَّنَا ۆلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ ۆاعْفُ عَنَّا ۆاغْفِرْ لَنَا ۆارْحَمْنَا ۚ أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَی الْقَوْمِ الْکَافِرِينَ)

هەروەها پاش تەتەڵەکردن و لێکدانەوەی تەواو دەڵێت کە: پایەی خەلافەتی ئیسلامی هەر لە سەردەمی یەکەم خەلیفەوە، ئەبووبەکری سدیق (ڕ.خ) هەتا ئەمڕۆمان، لە بەردەم دەستدرێژیی نەیاران و نکۆڵیلێکاراندا بووە لێی، بە جۆرێک مێژووی ئیسلامی، خەلیفەیەک ناناسێت نەیارێکی نەبووبێت، نەوەیەک ناناسێت لە نەوەکان کە چارەنووسی ڕەشی خەلیفەیەکیان نەدیبێت. بەڵێ ڕەنگە ئەمە چارەنووسی هەموو پاشایەک بووبێت لە هەر نەتەوە و میللەت و نەوەیەکدا، ئەگەرچی گومان ناکەین کە نەتەوەیەک هەبێت لە نەتەوەکان، هاوشانی مسوڵمانان بێت لەم پرسەدا، چونکە نەیاریی مسوڵمانان بۆ خەلافەت، لەگەڵ سەرهەڵدانیدا دەستی پێ کردووە و بە بڕانەوەی بڕاوەتەوە.

ئەم بزوتنەوەی نەیارییە مێژوویەکی گەورەی هەیە، کە شایانی تێڕامان و پەندوەرگرتنە. هەندێک جار ئەم نەیارییە شێوەی هێزێکی گەورەی وەردەگرت، کە سیستمێکی ڕوونی هەبوو، وەک شوارتەکان لە سەردەمی (عەلیی کوڕی ئەبووتاڵیب)دا، هەندێک جاریش لەژێر پەردەی ڕژێمە (باگنی)یەکاندا بەڕێوە دەچوو، وەک کۆمەڵەی (إتحاد و ترقی) بۆ نموونە، هەندێک جار ئەوەندە لاواز دەبوو کە هەست بە بوونی نەدەکرا، هەندێک جاریش ئەوەندە بەهێز دەبوو، تەختی پاشاکانی دەلەرزاند، زۆر جار ڕێگەی کارکردنی ڕاستەوخۆی دەگرتەبەر، هەر کاتێک لە توانایدا بوایە، زۆر جاریش ڕێگەی بانگەوازی زانستی و ئایینی دەگرتەبەر بەپێی ڕۆژگار و باری تایبەتی خۆی.

ئەم بزوتنەوانە ئەوەیان لەباردا بوو، کە خەڵکانی خۆیان پاڵ پێوە بنێن بۆ لێکۆڵینەوە لە بواری فەرمانڕەواییدا و بۆ شیکردنەوەی سەرچاوەکان و ڕاوبۆچوونە جیاوازەکان له و بارەیەوە، بۆ ئەوەی لە فەرمانڕەوایەتی و هەموو پێویستییەکانی بکۆڵنەوە، ڕەخنە لە خەلافەت و بنەماکانی بگرن، ئەمانە و هەموو ئه و باسانەی دیکە کە زانستی سیاسەت پێک دەهێنن، گومان لەوەدا نییە، کە عەرەب شایستەتر بوون و لەپێشتر بوون بۆ ئەوەی ئەم باسوخواسانە بکەن. بەڵام هۆی چییە بە دەستەوسانی ماونەتەوە لە بەردەم ئەم زانستەدا و پاشەکشێیان کردووە لە بەردەم بابەتەکانیدا؟ بۆچی بۆ ڕوانین لە کتێبی (کۆمار)ی ئەفلاتوون (repoblicfc) و کتێبی سیاسەتی ئەرستۆ (politics)یان پشتگوێ خستووە، لەکاتێکدا ئەوان ئەوەندە ئەرستۆیان بەتوانا زانیوە کە نازناوی مامۆستای یەکەمیان پێ بەخشیوە؟ چییە وای لێ کردوون، ڕازی بن مسوڵمانان لە نەزانییەکی تەواودا بەرامبەر بنەماکانی سیاسەت و جۆرەکانی فەرمانڕەوایەتی لای یۆنان بهێڵنەوە، لە کاتێکدا هەر خۆیان ڕازی بوون کە مسوڵمانان لە زانستی (نحو)دا ڕێبازەکانی سریانییەکان بگرنەبەر و بە بیرکارییەکەی بەیدەبای هیندی لە کتێبی (کلیلە و دیمنە)دا ڕایانبهێنن، بەڵکو ڕازی بوون زانستە ئایینییەکانی خۆیان تێکەڵ بە چاک و خراپ و کوفر و ئیمانی فەلسەفەی یۆنانییەکان بکەن؟ زانایانی ئێمە لە بێئاگایی خۆیانەوە نەبووە کە وەک زانستەکانی دیکە گرنگییان بە زانستەکانی سیاسەت نەداوە، لە نەزانی و بێئاگاییانەوە نەبووە لە گرنگیی ئه و زانستانە، بەڵکو هۆکارەکە ئەمەیە کە بۆت دەگێڕینەوە:

هەموو شتێک کە بە شمشێر بەدەست بهێنرێت و بە شمشێر بپارێزرێت، لە دەرووندا ئازیز و خۆشەویست دەبێت، لێبوردن تیایدا ئاسان نابێت و سازشکردن لەسەری شتێکی سانا نییە. ئیدی تۆ لە پلەوپایەی دەسەڵاتدارێتی و سەڵتەنەت گەڕێ، کە چەند ئازیزە لە دەرووندا، گەر کردەی شمشێریش نەبێت، خۆ گەر لە ڕێگەی هێز و خۆسەپاندنەوە بەدەست هات، بێگومان دەروون پەیوەستییەکی زیاتری پێوەی دەبێت، بەرەنگارییەکی زیاتر لەپێناویدا دەکات و خواستی پاوانکردنی بۆی زۆر زیاتر دەبێت، له و خواستەی بۆ ژن و ماڵ هەیەتی، ئالوودەبوونی پێی زیاتر دەبێت لە ئالوودەبوونی بە هەرچی خێروخۆشیی دنیاوە هەیە. ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئیسلام بێبەرییە له و خەلافەتەی کە مسوڵمانان پێی ئاشنابوون، بێبەرییە لە هەموو ئه و ترسوسام و هێز و شکۆمەندییەی بە دەوریدا کێشابوویان.

خەلافەت لە هیچ ڕوویەکەوە پلانێکی ئایینی نەبووە، هەروەها دادوەری و هەموو بەرپرسیارێتی و پایەکانی تری دەوڵەت، بەڵکو ئەمانە هەموویان پلانێکی سیاسیی ڕووتن، کە ئایین هیچ پەیوەندییەکی پێیانەوە نییە. نە بە ددانپێدانان و نە بە نکۆڵیکردن لێی، نە فەرمانی پێ کردووە و نەقەدەغەشی کردووە، بەڵکو بەجێی هێشتووە بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر بڕیارەکانی ئەقڵ و ئەزموونەکانی گەلان و بنەماکانی سیاسەت لە بڕیاردانیاندا.

هەروەک چۆن سەروکاریکردنی سوپای مسوڵمانان و چاککردن و ڕێکخستنەوەی شارەکان و کەموکوڕییەکان و سیستمی دیوانەکان ئایین هیچ پەیوەندییەکی پێیانەوە نییە، بەڵکو پرسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەقڵ و ئەزموون، یا ڕێساکانی جەنگ، یان ئەندازیارێتیی بیناسازی و ڕای زانایان به و بوارە.

هیچ شتێک نییە لە ئاییندا ڕێگری لەوە بکات کە مسوڵمانان پێشبڕکێیی گەلانی دیکە بکەن لە هەموو زانستەکانی کۆمەڵناسی و سیاسەتدا و ئه و سیستمە کۆنە باوە لەباربەرن کە پەیوەست بوون پێوەی و لە جێی بنەماکانی دەسەڵاتدارێتی و سیستمی فەرمانڕەواییان لەسەر نوێترین ئه و تەرزانە دابڕێژن کە ئەقڵی مرۆڤایەتی بەرهەمی هێناون، یا پتەوترین و باشترین ئه و بنەما فەرمانڕەواییانەی کە ئەزموونی گەلان بەدەستی هێناوە.

لە ڕاستیدا گرنگتر لە هەر کورتکردنەوە و ڕانان و خستنەڕوویەکی ئەم کتێبە گرنگە، ئەوەیە کە خوێنەری بەڕێز خۆی، بە کاوەخۆ، لە گەڵ بیرکردنەوەی عەلی عەبدولرازق و ئایدیاکانیدا بژی و لە نزیکەوە خۆی بە لۆژیکی بیرکردنەوەی ئەم بیرمەندە ئاشناببێت.
ئەم بابەتە 4,152 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,152 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 23-08-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سیراکۆس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,107
وێنە 105,430
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,015
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سیراکۆس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!