🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 21-07
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 21-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆21-07-2019
📆20-07-2019
📆19-07-2019
📆18-07-2019
📆17-07-2019
📆16-07-2019
📆15-07-2019
📂 زۆرتر ...
📅21 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,296) پەڕتووک|||
📅 15-07-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون.[1]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر8:45 خولەکی ئەمشەو هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی چیادێڵ-یانکرد لە دەڤەری برادۆست. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لەناوچەکە بەربووە و لەدوای کاتژمێر 9:30 خولەکیش سوپای داگیرکەری تورک هاتووچۆی لەناوچەکە قەدەغە کردووە بۆیە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.[2]
📅 15-07-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-07-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 زریان سەرچناری - زریان عەزیز حەمە
لە 17-12-1975 لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. لە بنەچەدا قەرەداغیە، ناوی باوکی (عەزیز حەمە ئەمین)ە و دایکی (شوکریە ئیبراهیم ئەحمەد)ە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار خوێندوە، دەرچوی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانیە، ماوەی شەش ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ژیاوە، ئێستا(2019) نیشتەجێی کوردستانە. هاوسەردارە، باوکی دوو منداڵە بەناوەکانی (محەمەد و ئەلیاس).
بڕوانامەی دبلۆمی لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا هەیە، چەندین بابەت و لێکۆڵینەوەی لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ زمان
👫 زریان سەرچناری - زریان عەزیز حەمە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
زریان سەرچناری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
ساڵی 1963 لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندی لە ئازادی و ئامادەیی لە سانەوی ئەزمڕ تەواوکردووە.
باوکی دوو کوڕە بە ناوەکانی دامون و نالی.
ساڵی 1986 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغداد تەواوکردووە.
ساڵی 1982 یەکەمین بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی 1992 دوای راپەڕین بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا(2019)ئەم کتێبانەی بە چاپگەیاندوون:

شیعر :

1. پەیکەرێک لەباران 1992
2. تەیرەکانی ئیس
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دلاوەر قەرەداغی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ محەمەدی خاڵ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 349,444 | وێنە 53,763 | پەڕتووک PDF 10,296 | فایلی پەیوەندیدار 32,401 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,612 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک (یادێک لە هاوژینی مام هەژار موکریانی؛ مەعسوومە ئەحمەدی) | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک (یادێک لە هاوژینی مام هەژار موکریانی؛ مەعسوومە ئەحمەدی)

فایلی پەیوەندیدار 📂
شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا،بوردەبار مینا دڵی دایک
(یادێک لە هاوژینی مام هەژار موکریانیهەژار موکریانی)

نووسینی: هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاوی
هەر من لە دووریی تۆ:هەژار و داماو
دەڕوانمە ڕێگەکەت بە چاوی پڕئاو
بەشم هەتا لەشم لە تۆوە دوورە
هەنیسک و هەڵمژینی ئەشکی سوورە
(بەزمی بەهار،هەژار،بۆ کوردستان)
پەیڤی دەستپێک:
ئەمە ڕاستییەکی ڕوون و خویایە کە بە درێژایی مێژوو،ڕەگەزی مێینە لە بەشێکی فرەی کۆمەڵگەی خۆرهەڵاتدا بە دیدەی نزم سەیر کراوە و هەرگیز ئەو جێگە و پێگەیەی کە شیاوی کەسایەتی بووە،بەم بوونەوەرە نەدراوە و هەردەم پەراوێز خراوە. نە خاسما ئەم پرسە لە کۆمەڵگەیەکی نەریتیی وەک کۆمەڵی کوردییدا دوو هێندە زەقتر بووە. ڕاستە خانمان لە نێو ئێمەی کورددا هەمیشە شانبەشانی پیاو کاریان کردووە و لە پێناو ژیاندا لە هیچ جۆرە فیداکاریی و گیان بەختکردنێک درێخیان نەکردووە،لێ، کە نۆرە گەییشتۆتە پلە و پۆست و مەقامەکان لە نێو ماڵبات،خێڵ و کۆمەڵدا هەرگیز مافی خۆیان نەدراوەتێ.
ئافرەت،ئەو بوونەوەرە نازەنینەیە کە سەرچاوەی میهر و سۆزە و ناخی هەمیشە لێوڕێژە لە دلۆڤانیی و خودانی پاکژترین هەست و نەستە. کەچی لە هەمان حاڵدا کەم نین ژماری ئەو ئافرەتانەی لە نێو کۆمەڵی کوردییدا کە لە پشتەوەی گەورەیی پیاوانەوەن بەڵام مخابن تا لە ژیاندان ئەوەندە ئاوڕ لە ڕۆڵ و دەوریان نەدراوەتەوە و پاش نەمان،پەیکەریان بۆ چێ دەکرێت.
ئەوەی کورد بێت،بێ سێ و دوو ناوی هەژار موکریانی بەرگوێ کەوتووە و دەزانێت ئەم مرۆ مەزنە هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە پێناو نەتەوەکەیدا وەپشت سەر ناوە و ئەوەندەی کورد و دۆزی نەتەوەکەی لا گرینگ بووە،سەدی یەکی ئەو پرسە ئاوڕی لە ماڵباتەکەی خۆی نەداوەتەوە. هەر بۆیە بەداخەوە زۆربەمان ئاگاداری تەمەنێک خەباتی میهرەبانانەی ئەو شاخانمە نین کە هەر وەک خودی هەژار لەم پێناوەدا تێدەکۆشێت و فیداکاری دەکات و ئەرخەیانی بە هەژار دەبەخشێت تا درێژە بە خەباتەکەی بدات کەچی ئەم بە تەنێ باسکی هیممەت هەڵدەماڵێت و زۆر جار دوور لە هاوژین،بۆ خۆی دەوری باوک و دایک دەبینێت و وەک چیا خۆڕاگر و مینا دڵی دایک،میهرەبان و بوردەبارە. ئەرچی هەرگیز ناتوانین نکۆڵی لە ڕۆڵ و دەوری هەرە دیاری مام عەبدوڵڵای برای مام هەژار و زێنەبخانمی خوشکی ئەم نووسەر و شاعیرە مەزنە بکەین کە بۆ ماڵبات و خێزانەکەی هەژاری کوردپەروەر کۆڵەکە دەبن و تا ڕادەیەک خەمەکان دەڕەوێننەوە.
سەربازی بێناو
هاوژینەکەی مام هەژار واتە مەعسوومە ئەحمەدیهەر وەک خودی ئەم کەسایەتییە مەزنە،پتر لە 30 ساڵ لە پێناو خەونەکانی هەژاری کوردپەروەردا هەڵوەدا و ئاوارەی ئێرە و ئەوێ دەبێت و لەگەڵ هەموو کێشە و ئارێشە و کەند و لەندەکاندا دەساچێنێت و قەت لەو بەختەی خۆی دەم بە گلە و گازندە نابێت. گەلێک ساڵان لە ئێراق،سووریا و باشوور ژیان وەپشت سەر دەنێت و سەرەنجامیش ڕۆحە پەپوولەییەکەی هەر لە نێو خاکەکەی نیشتماندا ئارام دەگرێت.
نرخ و پێگەی خانمان لای هەژار موکریانی ئەوەندە بەرزە کە لە چێشتی مجێورەکەیدا کە کتێبی یادەوەرییەکانی مام هەژار یان بە واتایەکی ڕاستتر ژیاننامەی ئەم مرۆ پایە بڵندەیە،ئیشارەتی پێ دەدات و هەرگیز ناتوانێت هەروا سووکێ بە لایدا تێبپەڕێت. ئەمە پەیڤی مام هەژار موکریانی سەبارەت بە مەزنیی خانمانە کە لە چێشتی مجێوردا دەنووسێت: نازانم لە کوێم خوێندۆتەوە،دەڵێ: پیاوان بۆ ناودەرکردن حەول دەدەن، ژنان بە فرمێسکی چاو نرخەکەی دەبژێرن.... بەڵێ فرمێسکی خوشک و ژنی من،نرخێکی زۆر گەورەیان بژاردبوو. ئەو نرخ بژێرە فرمێسک هەڵوەرانەش وەک سەربازی بێناو وان، کەس بە هیچیان ناگرێ،بەڵام لە ڕاستیدا پاڵەوانی گەورەی داستان هەر ئەوانن. ئەگەر کاری دنیا لە ڕووی عەداڵەت بووایە،دەبووایە لە جێگەی کۆتەڵی پاڵەوانانی مێژوو،کۆتەڵی دایک و خوشک و ژنەکانیان لە مەیدانی شاراندا بەرز کردایەتەوە. بەداخەوە،کوا عەداڵەت؟کوا دواکەوتنی حەقیقەت؟ دڵی ژن،هەر ژنێک،لە نەرمیی و بەزەییدا دەریایەکی بێ بنە و بۆ هیچ مەلەوانێکی بیرەوەر و شارەزا پەی نەداوە و هیچ زانایەک لام وایە وەک هەیە،پەی پێ نەبردووە.
ڕاستە ڕەگەزی مێینە لە نێو ئێمەی کورددا تا ڕادەیەک جیاوازتر لە کۆمەڵگەکانی دیکە بووە و بە چاوێکی دیکە سەیر کراوە بەڵام نابێت ئەو ڕاستییە پشتگوێ بخرێت کە بە شێوەی یەکسان وەک ڕەگەزی نێرینە هەل و دەرفەتی بۆ نەڕەخساوە یانژی نەڕەخسێندراوە و،لەبەر خەسڵەتە نەریتییەکانی زاڵ بەسەر کۆمەڵدا ڕەگەزی مێینە نەیتوانیوە لەبەر پەراوێزخران،سەدی یەکی بەهرە و تواناکانی خۆی دەربخات. هەر لەم پێوەندییەدا خودی مامۆستا هەژار بەم چەشنە باس لە وریایی و زیرەکیی هاوژینەکەی دەکات و دەنووسێت: زۆر کوردم دیبوون،ژن و پیاو،چل ساڵ لە بەغدا ژیابوون و فێرە عارەبی نەببوون.خوایە ئەم ژنەم دەبێ بە چنگ عەرەبییەوە چۆن پێوە بێ! کەچی ساڵێکی تێ وەرنەسووڕا،وای فێر بوو کە وەک هەموو ژنە بەغدایی دیکە بۆ خۆی دەچووە بازاڕ و کەرەستەی ماڵی دەکڕی و زەحمەتی بازاڕچوونی هەموو ڕۆژەی لە کۆڵ من کردەوە.
خوێندنەوەی کتێبی چێشتی مجێوری هەژار موکریانی،دڵی چیایی و ناخی تژی بوردەباریی و وەفای ئەم مرۆ نازەنینەمان پتر بۆ دەردەخات.
هاوژینبوونی کەسایەتییەکی وەک هەژار لە ڕۆژگارێکی تاریک و نووتەکی وەک دوێنێدا بۆ کورد نە کارێکی هاسان دەبێت بەڵام ئەم خانمە میهرەبانە لەم مەیدانەدا سەربەرز و سەرکەوتوو دەردەچێت. هەژار هەر لە کتێبی چێشتی مجێوردا بەم چەشنە یادەوەرییەکی دەگێڕێتەوە: ڕۆژێک زۆر بە سەبرۆکە پرسی: ئەرێ ئێمە تا کەی ماڵەوماڵ و ئاوارە دەبین؟...
وتم: تۆ چاوت بەرەوژوور دەڕوانێ.لە ماڵە دۆمان بڕوانە.هەر حەوتەی لە دێیەکن،زۆریش بە ژیانی خۆیان ڕازین. وەبزانە ماڵە دۆمین.... ئیتر نەمدیتەوە هەرگیز گلە لە بەختی خۆی بکا....
ئەم شاخانمە دلۆڤانە لە هەموو باراندا هاوڕێ و هاوخەم و هاوبەشی گشت سات و کاتە تاڵ و تفتەکانی ژیانی هەژاری شاعیر و نووسەر دەبێت و وەک خانمێکی بەدەست و برد و ئازا کاروباران ڕادەپەڕێنێت. مامۆستا هەژار بۆ خۆی دەگێڕێتەوە کە : ماڵەکەمان زۆر ڕووت بوو،هەر حەسیری لێ ڕاخرابوو. نان،گەنم و پێخۆر ساوارە. مەعسووم قۆڵی لێ هەلماڵی و بە تەندوور نانی دەکرد.
هەژار موکریانی هەرکە پاش ماوەیەکی دوور و درێژ بە ماڵ و منداڵ شاد دەبێتەوە،فرەی پێناچێت ڕوو لە سەنگەری خەبات دەکاتەوە. خانمەکەی باش ئاگای لە حاڵی هەژاری سووتاوی کوردایەتییە کە چلۆن شەو چاوی ناچێتە خەو،هەر بۆیە بەوپەڕی میهرەبانییەوە هەست بەم پەرۆشە دەکات و پێی دەڵێت، ئەگەر نەچیت،نەخۆش دەکەویت.
ئافرەتێک دوای ئەم هەموو سەخڵەتییانەی ژیان هەرکە لە بەغدا تازە خەریکە خۆی و منداڵەکانی بحەوێنەوە،لەپڕێک بەعسی ماڵ و ژیانی تێک و پێک دەدات و ڕەنج و بەری ژیانی لەناکاو ڕەشەبای بەعس ڕایدەماڵێت. کەچی سەرباری هەموو تەنگ و چەڵەمەکانی ژیان،هەرگیز کۆڵ نادات و مژولی پەروەردە و بارهێنانی منداڵەکانی دەبێت.
لە کەرەجەوە بۆ هەولێرهەولێر
پاش هەرەسهێنان و نسکۆی شۆڕش لە ناوەڕاستی هەفتاکان کە مام هەژار هاوڕێی بارزانییەکان(بارزانییەکان،لێرەدا مەبەست کوردانی باشوورە کە لە باری هزریی و سیاسییەوە لە مەلا مستەفا بارزانی نزیک دەبن) لە شارۆچکەی عەزیمییەی سەر بە کەرەج دەگیرسێنەوە،ڕۆژانێکی دی ژیان بۆ خۆی و خێزانەکەی دەست پێ دەکات و ئەمجار هەژار مەتەرێزی خەبات دەگوێزێتەوە بۆ نێو ماڵ و تا دوا دەمی ژیان،لەگەڵ مەعسوومە خانمی هاوژین و ئاگریی کوڕ و ژن و منداڵەکانیدا پێکەوە دەژین. من بۆ خۆم وەک هاوڕێیەکی بەڕێز ئاگری(مستەفا)هەژار، کە ساڵەهای ساڵ لە ڕادیۆ کوردیی تاران پێکەوە هاوکار و برا بووینە و نهایش ئەم هەڤاڵەتی و برایەتییە هەر درێژەی هەیە،باش ئاگاداری دەوری کۆڵەکەئاسای مەعسوومە خانمم کە پاش مام هەژار چەندە میهرەبانانە وەرگری هەموو کوردێک دەبوو کە ڕووی لە ماڵەکەی هەژار دەنا. لەم بەینەدا ئەگەر یادێکیش لە دڵسۆزیی و خەمخۆریی ماپارە خانمی هاوژینی مستەفا(ئاگری)هەژار نەکەین،پێموایە ناحەقیی و بێوەفایی بەرانبەر بەم خانمە بەڕێزە بێت کە ساڵەهای ساڵ،بۆ مەعسوومە خانمی هاوژینی مام هەژار نە وەک بووک بگرە هەر وەک کچی خۆی بووە و خزمەتی کردووە. قەدەر وا دەبێت کە مەعسوومە خانم لە دوا ساڵانی ژیانیدا ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە هەولێر و لەگەڵ زاگرۆسی کوڕی پێکەوە ژیان دەگوزەرێنن و سەرەنجامیش ئەوێندەرێ دەبێتە دوا مەنزڵی.
پەیڤی کۆتایی
ئەوانەی دەیانەوێت پتر ئاگاداری ژیانی هەژار و ماڵباتەکەی بن،ڕەنگە خوێندنەوەی کتێبی چێشتی مجێور بتوانێت وەرامی بەشی فرەی پرسیارەکانیان بداتەوە و پەردە لە ڕووی ژیانی ڕاستینەی هەژار هەڵبداتەوە. بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە،مرۆ پەی بە دەوری چیائاسای هاوژینەکەی هەژار دەبات و لای خوێنەر دەردەکەوێت کە ئەم خانمە میهرەبانە هەم چیا بووە و هەمیش سەرچاوەی وەفا و بوردەباری.
شیاوی ئیشارەت پێدانە کە مەعسوومە ئەحمەدی،هاوژینی هەژار موکریانی ساڵی 1308ی هەتاویی(1929)لە گوندی نۆباری سەر بە بۆکانبۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت. پاش ڕۆژگارێکی دوور و درێژیش ڕۆژی 17ی گەلاوێژی 2718(8ی مانگی ئەگۆستی 2018)لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە هەولێری قەڵای کوردان کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسییەتی خۆی لە پیرمام و نزیک لە گۆڕی خالید حیسامی(هێدی)ی شاعیر و فەلەکەدین کاکەیی ڕۆشنبیر ئەسپەردەی خاکی نیشتمان دەکرێت. مام هەژار و مەعسوومە خانم خاوەنی چوار کوڕن بە ناوەکانی شێرکۆ،ئاگری،زاگرۆس و خانی کە شێرکۆ و خانی لە هەندەرانن و زاگرۆس لە هەولێرە و ئاگری(مستەفا)یش دانیشتووی باژاڕی مەهابادمەهابادە.
وێنەکان،لە ئەلبۆمی خودی ماڵباتی هەژار وەرگیراون و بەڕێز کاک بارزان شەرەفکەندی بۆی ناردووم؛سوپاسی دەکەم.
شیاوی ئاماژەپێدانە ئەم نووسینە لە دوو حەوتەنامەی لووتکە،ژمارە 36 لە لاپەڕەی 8دا چاپ و بڵاو بۆتەوە. لووتکە،بڵاڤۆکێکی کوردیی،فارسییە و هەر دوو حەوتە جارێک لە شاری سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەچێت و هەتا هەنووکە 36 ژمارەی لێ بڵاو بۆتەوە.
ژێدەرەکان:
• چێشتی مجێور،عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی(هەژار)،چاپی یەکەم،پاریس،ساڵی 1997
• بۆ کوردستان،دیوانی شێعری هەژار موکریانی،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی چوارەم،هەولێر،2001
• دیمانەی سەعدوون مازووجی لەگەڵ خوشکی مامۆستا هەژار[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (هۆمەر نۆریاویی) سەبارەت بە (شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا،بوردەبار مینا دڵی دایک) لە: 23-8-2018 12:58:45

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-08-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 بیبلۆگرافیا
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 23 2018 8:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 24 2018 12:00AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 24 2018 12:00AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,649 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.162 KB Aug 23 2018 8:19PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک (یادێک لە هاوژینی مام هەژار موکریانی؛ مەعسوومە ئەحمەدی)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-08-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هۆمەر نۆریاوی
2.👁️هەژار موکریانی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست218,561%62.59
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,295%16.12
هەورامی54,454%15.59
عربي9,601%2.74
کرمانجی - کوردیی باکوور4,694%1.34
English1,708%0.48
فارسی1,189%0.34
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.33
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française185%0.05
Deutsch152%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە218,736%62.67
👫 کەسایەتییەکان24,748%7.09
📕 پەڕتووکخانە21,366%6.12
✌️ شەهیدان18,436%5.28
🏰 شوێنەکان16,854%4.82
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.16
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,051%2.87
🚼 ناوی کوردی4,852%1.39
📝 بەڵگەنامەکان4,809%1.37
📷 وێنە و پێناس4,797%1.37
📊 ئامار و راپرسی4,650%1.33
📖 کورتەباس2,174%0.62
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,507%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.32
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)938%0.26
😊 گاڵتەوگەپ726%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان543%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.12
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان55%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری186,955%53.54
📩هاوڕێ باخەوان111,457%31.92
📩مانو بەرزنجی20,884%5.98
📩سەریاس ئەحمەد12,996%3.72
📩جوان عومەر ئەحمەد3,248%0.93
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.52
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.37

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574