ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە چەلێ و گەڤەر زانیاری دا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانیان بەیانیی 22ی ئاب\31ی گەلاوێژ کاتژمێر 4:30 لە دژی سوپای تورکیا لە دۆڵی دەشتانێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامداوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە، لە 2 قۆڵەوە لە یەکینەکەی سوپای تورکیا دراوە و لایەنی کەم سەربازێک کوژراوە.
هەپەگە دەستنیشانیشی کرد کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا، هەمان ڕۆژ کاتژمێر 7:50 لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە یەکینەیەکی سوپای تورکیایان داوە لەسەر گردی عەلی شێر. له و هێرشەشدا گورزی توند لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن دراوە، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.[1]
#23-08-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,945