دواڕۆژ، سامان قوبادی
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 1600 نەخۆش بە مەبەستی جیاجیا سەردانی هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #سلێمانی# و نەخۆشخانەی شاریان کردووە کە 14یان برینداربوون بەهۆی شەڕە چەقۆوە.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تەنها لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 871 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی-یان کردووە، له و ژمارەیەش 84یان داخڵی نەخۆشخانەکە کراون و 851 نەخۆشی تریش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوه و داخڵی نەخۆشخانە نەکراون.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتیشی له و ژمارەیە 10 برینداری هاتووچۆ هەبووە، لەگەڵ 14 کەس کە بەهۆی شەڕە چەقۆ برینداربوون، 10 هاووڵاتی تر بەهۆی کەوتنەخوارەوەوە هێنراونەتە نەخۆشخانەکە، جگە لەوە هاوڵاتییەک بەهۆی فیشەکەوە بریندار بووە، لەگەڵ بوونی 10 ڕووداوی جیاجیا و گیانلەدەستدانی کەسێک.
لەلایەکی ترەوە سەبارەت بە ئامارەکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی د. ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە هەردوو ڕۆژی جەژنی قورباندا 850 نەخۆش هاتوونەتە نەخۆشخانەی شار، 125یان داخڵ کراون، هاوکات 12 ڕووداوی هاتووچۆ و دوو حاڵەتی برینداربوون بەهۆی چەقۆوە هەبووە.[1]
#23-08-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,353 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!