داعش منداڵیی ئەحلام و ژیانی خێزانەکەی لەناودەبات؛ چوار جار کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە
📖 Статьи
دواڕۆژ، نەزیر عەلی
کچە منداڵێکی کورد لە 3-ی ئابی 2014 لە گوندی حەردان سەر بە شارۆچکەی شەنگال لەگەڵ 13 ئەندامی خێزانەکەی دەکەوێتە دەست
داعشداعش و تا کاتی ئازادکردنی لەلایەن پێنج چەکداری رێکخراوەکەوە کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە.
ئەحلام خێرۆ، تەمەنی 14 ساڵ بوو کاتێک کەوتە دەست داعش، ئه و دەڵێت چەکدارەکانی داعش زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە رەفتاریان لەگەڵ کردووە و دەستدرێژیان کردوەتە سەر.
ئێستا ئه و لە ناوچەی باعەدرێ-ی سەر بە قەزای شێخان دەژی، بۆ دواڕۆژ باس له و نەهامەتیانە دەکات کە داعش بەسەری هێناون.
رۆژی رفاندنی
ئەحلام دەڵێت رۆژی 3ی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان هێنایەسەر گوندی ئێمە، هەموو خێزانی ئێمەیان دەستگیرکرد کە 14 کەس بووین، باپیر و داپیر لەگەڵ دایک و باوک، 6 برا و خوشکێک و براژن و کوڕەکەی و من بەره و تەلەعفەر و پاشان بادوش رفاندیانین.
وتیشیچەکدارەکانی داعش لە بادوش خێزانەکەمانیان لەیەک جیاکردەوە، من و خوشکم-یان بەرەو
موسڵموسڵ برد و لەوێ لە خانویەکی گەورەدا ماینەوە، دوای شەوێک داعش بەرەو خانویەکی تریان بردین هەر لە موسڵ، لەوێش شەش شه و لەگەڵ 21 کچی دیکەی ئێزدی ماینەوه و هیچ هەواڵێکمان دەربارەی خێزان و کەسوکار نەدەزانی.
بەره و گەیارە
ئەحلام ئەوەشی وت دوای شەش رۆژەکە، جارێکی دیکە داعش من و خوشکەکەم و دوو کچی دیکەی ئێزدی بەره و گەیارە برد، لەوێ من و خوشکەکەم بەتەنیا لە خانویەک ماینەوە، پاشان فرۆشتیانیە کەسێک بەناوی (ئەبو تاڵۆت) کە داعشێکی موسڵی بوو، رۆژێک ئه و کەسه خوشکەکەمی بۆ ماوەی شه و و رۆژێک بەره و شوێنێک برد و گەڕایەوە لای من و دەستدرێژی سێکسی کردەسەرم.
سێ جاری تر فرۆشتن
ئەحلام وتیشی دوای 15 رۆژ (ئەبو تاڵۆت) من و خوشکەکەمی هێنایە موسڵ و فرۆشتینیە دوو داعشی دیکە بەناوی (حەسەن قەرداش و سوفیان ئەلعاصی) و نزیکەی 20 رۆژ لای ئەوانیش ماینەوە، بەڵام ئەوان دەستدرێژییان نەکردە سەرمان.
ئاماژەشیدا دوای 20 رۆژ (حەسەن قەرداش و سوفیان ئەلعاصی) ئێمەیان برده ناوچەی (حەمام عەلی) لە موسڵ و ئێمەیان فرۆشتە کەسێک بەناوی (ئەبو عومەر) و نزیکەی 75 رۆژ لەوێ ماینەوە.
ئه و کچە باس لەوەش دەکات کە جاری کۆتایی (ئەبو عومەر) منی فرۆشتە کەسێکی دیکەی داعش بەناوی (ئەبو عەلی) کە تەمەنی 32 ساڵ بوو و هەر لە (حەمام عەلی) بوو، دوو ژنی دیکەی عەرەب لای ئه و بوون و، 3 منداڵی هەبوو، ئه و بە ژنەکانی وت ئیتر ئەمەش لای من دەمێنێت، من نزیکەی دوو ساڵ و شەش مانگ لای ئه و بووم و بەردەوام دەستدرێژی دەکردەسەرم، له و کاتەشدا خوشکەکەم لای ئەبو عومەر مابوەوە.
ئەوان مرۆڤ نەبوون
سەبارەت رەفتارەکانی داعش لەگەڵیان ئەحلام روونیکردەوە داعش مرۆڤ نەبوون، ئەوان هیچ رەفتارێکی مرۆڤیان نەبوو، لەگەڵ هەموو ئه و رەفتارە دڕندانە ئێمە لە خەمی خێزانەکەماندا بووین تا بزانین چیان بەسەرهاتووە.
گەیشتنی ئەحلام بە کەسوکاری
سەبارەت چۆنیەتی ئازادبوونی، ئەحلام وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لەلایەن سوپای عێراقەوە، ئێمە چووبووینە موسڵی کۆن (ئەبو عەلی) لەوێ لەژدی سوپا شەڕی دەکرد، بەڵام کاتێ سوپای عێراق نزیکمان بونەوە، من رامکرد و بەره و سوپا چووم و بەهاوکاری سوپای عێراق گەیشتمە پارێزگای
دهۆکدهۆک و لەوێ خێزانی خۆمم دۆزییەوە.
چارەنوسی خێزانەکەی
ئه و بە گریانەوە وتی تا ئێستاش چوار برا و باوک و باپیریم کە کەوتبوونە دەست داعش چارەنوسیان نادیارە، هەموو ساتێک بیری گەڕانەوەی ئەوان دەکەم، بەڵام هیچ سۆراخێکی ئەوان نازانین، لە ژیانی رۆژنەشدا زۆر بەسەختی دەژین، چونکە هیچ رێکخراوێک و دەزگایەک هاوکاری ئێمە ناکات.
ئێستا ئەحلام لەگەڵ خێزانەکەی لە خانویەکی بچووکدان لە ناوچەی باعەدرێ، کە لەلایەن خێرخوازێکی ئێزدییەوە پێیان دراوە.
[1]
22-08-201822-08-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!