گەشتوگوزار: لە شەش مانگدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، گەشتیاری ئێرانی کەمیکردووە.
نادر رۆستی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 310 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی لە 82%ی گەشتیارەکان لە خواروو و ناوەڕاست و لە 13% لە ئێران و لە 5% لە وڵاتانی بیانی هاتوون.
رۆستی ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکان و دابەزینی دراوی ئێرانی و هەبوونی رسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی، گەشتیاری ئێران و بیانی لەم شەش مانگە کەمی کردوە، بەڵام بە شێوەی گشتی بەراورد بە شەش مانگی ساڵانی رابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە.
[1]
22-08-201822-08-2018