دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، گەشتیاری ئێرانی کەمیکردووە.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 310 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی لە 82%ی گەشتیارەکان لە خواروو و ناوەڕاست و لە 13% لە ئێران و لە 5% لە وڵاتانی بیانی هاتوون.
رۆستی ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکان و دابەزینی دراوی ئێرانی و هەبوونی ڕسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی، گەشتیاری ئێران و بیانی لەم شەش مانگە کەمی کردوە، بەڵام بە شێوەی گشتی بەراورد بە شەش مانگی ساڵانی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە.[1]
#22-08-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,071
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!