سلێمانی: لەماوەی سێ رۆژدا 400 هەزار مریشک فرۆشراوە
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەماوەی رۆژانی پێش جەژندا لەپارێزگای
سلێمانیسلێمانی زیاتر لە 400 هەزار مرێشک فرۆشراوە.
نازم عبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند لەماوەی سێ ڕۆژی پێش جەژندا تا عارفە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەکۆی کێڵگە پەلەوەرییەکان 400 هەزار مریشکیان فرۆشتوە لە ناو بازاڕەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکاندا.
وتیشی هەر لەپارێزگای سلێمانیەوە مریشکێکی زۆر بەرەو شارەکانی خواروی عێراق رۆیشتووە و توانراوە 250 هەزار مریشک رەوانەبکرێت.
ئەوەشی وت لەئێستادا مریشکێکی زۆر لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا ماوەتەوە، خاوەن کێڵگەکان مەترسیان هەیە کە ئەو مریشکانە نەفرۆشرێت و بازاڕیان نەبێت، لەبەرئەوەی لە بازاڕەکاندا مریشکێکی زۆر هەیە کە ئەمەش دەبێتە زیان بۆ خاوەن کێڵگەکان وە بڕوام وایە مریشک لە دوای جەژن زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت کە هەر کیلۆیەک مریشک 2250 دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکەیە بەڵام دەدرێت بە 1600 دینار.
لەسنوری پارێزگای سلێمانی 698 هۆڵی کێڵگەی پەلەوەری هەیە کەمریشک بەرهەمدەهێنن.
[1]
22-08-201822-08-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!