وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: #شاسوار کەمال مەحمود#
تایپ و پێداچوونەوە: وەرگێڕ خۆی
چاپخانەی شەهاب هەولێر
چاپی یەکەم 2015
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان ژمارە سپاردنی27 ساڵی 2015ی پێدراوە
بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزی، وەک زۆربەی بوارەکانی دیکە گرفتی بوونی زاراوەی دیاریکراوی هەیە لەکاتی ڕاپەڕاندنی پرۆسەکەدا، هەربۆیە کاتێک زاراوەیەکی بوارەکە لەزمانی کوردیدا بەکاربهێنرێت ئەوا پەنا بۆ شیکردنەوەی ئەو چەمکە دەبرێت نەوەک بەکارهێنانی زاراوەیکی تایبەت کە مانای چەمکە ئینگلیزیەکە بگەیەنێت. ئەم گرفتە تائێستاش بەردەوامە و بۆتە هۆی سەرلێشواندنی فێرخوازانی بوارەکە، هەربۆیە وەرگێڕانی ئەو چەمکانە کارێکی پێویست و هەنووکەییە.
لەو سۆنگەیەوە، من وەک وەرگێڕێک و مامۆستایەکی بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزی هەستام بەوەرگێڕانی ئەو چەمک و زاراوەنەی لەم کتێبەدا دەیانبینن تاسەرەتایەک بێت بۆ وەرگێڕانی تەواوی چەمک و زاراوەکانی دیکەی ئەم بوارە، بەو هیوایەی بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار ئەو چەمکە وەرگێڕدراوانە شوێنی شیکردنەوە کوردەیەکان بگرنەوە و هۆکارێکیش بن بۆ پێشخستنی بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی کوردستاندا.
فەرهەنگەکە فەرهەنگێکی پسپۆڕی بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزیە، کە تیایدا وەرگێڕانی چەمک و زاراوە سەرەکییەکانی زمانی ئینگلیزی، هاوکات ڕاڤەی هەریەک لە چەمک و زاراوەکانی بە زمانی ئینگلیزی تێدایە. [1]