ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران زۆر زیادی کردووە
📊 Статистика и опросы
دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی، ئاراستەی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران تەواو پێچەوانە کردوووەتەوە. ژمارەی ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەڕۆن چەند هێندەی ئەوانەیە کە دێن و، ئامارە فەرمییەکان ئەوە دەخەنەڕوو: ئەوانەی ڤیزایان وەرگرتووە بۆ گەشتکردن، ژمارەیان کەمتر نەبووە لە سێ هەزار گەشتیار لە هەر رۆژێکدا.
هاوسەر محەممەد، خاوەنی کۆمپانیای گەشتیاری دەڵێ سەرەتای هاتنی جەژنە، خەڵک بۆ گەشتکردن روودەکەنە دەرەوە، دووەم بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێرانییەوە، گەشتیاری زیاتر روودەکاتە دەرەوە، خواستی گەشتیار لەچاو ساڵی رابردوودا، گەر ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم کاتە 10 هەزار گەشتیار بووبێت، ئێستا 100 هەزار گەشتیارە، لەسەرەتای مانگی هەشتەوە هیچ رۆژێک لە سێ هەزار گەشتیار کەمتر نەبووە.
دابەزینی بەهای تمەن هێشتا کاریگەری زۆری لەسەر هاوردەکردنی کاڵا و شمەکی ئێرانی دروستنەکردووە، بەڵام خەڵکی وەکو دەرفەتی زێڕین سەیری دابەزینی بەهای ئەو دراوە دەکەن، تاوەکو گەشتی ئێران بکەن.
ئومێد ئەحمەد گەشتیارە و دەڵێ من بۆ چارەسەر روودەکەمە وڵاتی ئێران، چونکە بۆ من زۆر نزیکە. لەگەڵ ئەوەشدا لەچاو وڵاتی تورکیا و هیندستان تێچووی کەمترە.
شاخەوان عەبدولکەریم، گەشتیارێکی دیکەیە و دەڵێ چوارساڵێکە گوزەرانی خەڵک زۆر خراپە بەهۆی شەڕی نەگریسی
داعشداعش، نەماندەتوانی گەشتی وڵاتان بکەین، ئێستا مووچەی خەڵک باش بووە، بۆیە هەلێکی باشە و ئێستا کە بەهای دراوی تمەن دابەزیوە، بۆ ئێمە زۆرباشە گەشتی ئەو وڵاتە بکەین.
سەرکونسوڵی ئێران لە
سلێمانیسلێمانی، هۆشدارییەکەی باڵیۆزی عێراق لە تاران رەتدەکاتەوە، کە هیچ گەشتیارێک دووچاری دزیکردن و هێرشکردن بووبێتەوە لەو وڵاتە، لەگەڵ ئەوەشدا رایدەگەیەنێت ئاسایشی تەواو بۆ هەموو گەشتیارێک دەستبەردەکەن تاوەکو گەشتەکەیان بە ئارامی بکەن.
سەعدوڵڵا مەسعودیان، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێ ئەمساڵ قەبارەی گەشتیارانی عێراق بۆ ئێران بەتایبەتیش هەرێمی کوردستان، چەند هێندەی ساڵی رابردووە. ئێمە وەکو کونسوڵخانەی ئێران دەڵێین، چوارجار و نیو ئەوەندەی ساڵی رابردووە، چوار جۆر گرووپ سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن: گرووپی یەکەم بۆ بازرگانییە، گرووپی دووەم بۆ بینینی کەسوکاریان دەچن بەتایبەت بۆ شارە سنوورییەکان، گرووپی سێیەم بۆ چارەسەری پزیشکی و گرووپی چوارەمیش بۆ گەشتوگوزار دەچن.
ئاماری گەشتیاران لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان کردووە لە مانگی 8ی ئەمساڵەوە 39 هەزار و 853 گەشتیارە، لەکاتێکدا لە مانگی 8ی ساڵی رابردوو 10 هەزار 623 گەشتیار بوو.
[1]
22-08-201822-08-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!