📊 بابەت 376,039 | وێنە 59,737 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,632 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,108
لەم کاتەدا 31 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📊 وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا، 5 رێککەوتن بۆ فرۆشتنی چەک لەگەڵ تورکیا واژۆکراوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا، 5 رێککەوتن بۆ فرۆشتنی چەک لەگەڵ تورکیا واژۆکراوە
📊 ئامار و راپرسی


پارتی چەپی ئەڵمانیا لەبارەی بازرگانیی چەکی ئەڵمانیا لەگەڵ تورکیا و سعودیە پرۆژە پرسیارێکی ئاراستەی پەرلەمان کرد. وەزارەتی ئابووری وەلامی پرسیارەکانی ناو پرۆژە پرسیارەکەی پارتی چەپی ئەڵمانیا دایەوە. وەزارەتەکە لەبارەی فرۆشتنی چەک لەلایەن حکومەتی کریستیان دیموکرات / سۆسیال دیموکرات بە سەرۆکایەتیی ئەنگێلا مێرکل، کە لە 14ی ئاداری 2018ەوە دەستی بەکار کردووە تاوەکو رۆژی 30ی حوزەیرانی 2018 زانیاریی خستووەتەڕوو.
بەپێی وەڵامەکەی وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا، 5 رێککەوتن بۆ فرۆشتنی چەک لەگەڵ تورکیا واژۆکراوە، کە بەهاکەیان 418 هەزار و 279 یورۆیە. هەروەها لە 1ی کانوونی دووەمی 2018 تاوەکو 13ی ئاداری 2018، واتە لە ماوەی 2 مانگ و نیودا و لە کابینەی پێشتری حکومەتەکەی مێرکل دا و هاوکات لەگەڵ هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرینعەفرین، 34 گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە بەهای 9 ملیۆن و 700 هەزار یورۆ لەگەڵ تورکیا واژۆکراون. ئەوە سەرنجڕاکێشە بۆ لەو ماوە کەمەدا و لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، حکومەتی ئەڵمانیا ئەو ژمارە زۆرە لە گرێبەستی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا واژۆکردووە.
فرۆشتنی چەک کەمبووەتەوە، بەڵام هەر فرۆشتنی چەک بەردەوامە
بەڕێوەبەرایەتیی بەرلین 138 گرێبەستی چەکی لە ساڵی 2017 بە بڕی 34 ملیۆن یورۆ لەگەڵ رژێمی ئەنقەرە واژۆکردبوو. حکومەتی بەرلین ساڵی 2016 بە بڕی 89 ملیۆن 900 هەزار یورۆ چەکی بە تورکیا فرۆشتبوو. ئەو زانیارییانە بە شێوەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاشکرکراون. بەپێی ئەو زانیارییانە، لەم دواییانەدا فرۆشتنی چەک بە رژێمی تورکیا و دەسەڵاتەکەی ئەدرۆغان کەمیکردووە.
هۆکاری کەمبوونەوەی فرۆشتنی چەکی ئەڵمانیا بە رژێمی ئەردۆغان بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکێکیان بۆ بوونی قەیرانی ئابووریی تورکیا دەگەڕێنرێتەوە، کە لەم چەند ساڵەی دوایدا قەیرانی ئابووریی تورکیا رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە زیادبوونە. هۆکارێکی تریشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەڵمانیا مافی بەرهەمهێنانی چەندین جۆر چەکی بە رژێمی تورکیا داوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی رژێمی ئەنقەرە خۆی چەک بەرهەمبهێنێت و ئیتر پێویستی بە بازرگانیکردن بە چەکەوە نەبێت.
پارتی چەپی ئەڵمانیا بە قورسی رەخنەی بە بازرگانیی چەک لەگەڵ تورکیادا گرت. ستیفان لیبیچ یەکێک لەو پەرلەمانتارانەیە کە پرۆژە پرسیارەکەی ئامادە کردووە و رایگەیاند، گرێبەستی نوێی فرۆشتنی چەک بە تورکیا ئابڕوچوونە و داوایکرد، حکومەتی بەرلین بە خێرایی گەمارۆی چەک بخاتە سەر تورکیا و ئێتر چەک بە تورکیا نەفرۆشرێت.
گرێبەستی نوێی فرۆشتنی چەک لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا واژۆنەکراوە کە هێرش دەکەنە سەر یەمەن
ئەڵمانیا هەر وەک چۆن مافی بەرهەمێنانی چەندین جۆر چەکی بە رژێمی ئەنقەرە داوە، بە هەمان شێوە مافی بەرهەمهێنانی چەندین جۆر چەکی بە سعودیە داوە و ئەوەش وایکردووە، گرێبەستی نوێ فرۆشتنی چەک بە سعودیە کەم ببێتەوە. لە 14ی ئاداری 2018 تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2018 گرێبەستە بازرگانییەکانی چەک لەگەڵ سعودیەدا بە بڕی 28 هەزار یورۆ بوون. بەڵام لە 10 هەفتەی یەکەمی ساڵی 2018دا بە بڕی 161 ملیۆن یورۆ چەک لەلایەن ئەڵمانیاوە بە سعودیە فرۆشراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا، حکومەتی نوێی مێرکل گرێبەستی فرۆشتنی چەکی لەگەڵ هیچ یەک لە وڵاتانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر یەمەن، واژۆ نەکردووە. ئەو وڵاتانەش بریتین لە، میسر، بەحرەین، کوەیت، فاس (هەرێمێکی وڵاتی مەغریب) و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات)، بەڵام ساڵی رابردوو بە بڕی ملیاریک و 300 ملیۆن یورۆ چەک بە 8 وڵات فرۆشرابوو، کە بەردەوامبوون لە هێرشکردنە سەر یەمەن.[1]
22-08-201822-08-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-08-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: 🇩🇪 ئەڵمانیا
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 22 2018 9:08AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 22 2018 1:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 22 2018 1:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 735 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا، 5 رێککەوتن بۆ فرۆشتنی چەک لەگەڵ تورکیا واژۆکراوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-08-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574