پرسەی زەكی شەنگالی بە مەراسیمێك كۆتایی هات
باکووری کوردستان
- لە شاری
شرناخشرناخ 4 کەس کە دوانیان منداڵن بەهۆی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان، بە بیانووی (چوونە ناوچەی قەدەغەکراوی سەربازی) دەستگیرکران.
[3]
باشووری کوردستان
- لە سەر چیای شەنگال، پرسەی زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە ڕۆژی پێنجەمدا بە مەراسیمێک کۆتایی هات، لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی زەکی شەنگالی درا.
[5]
- هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق رێگریانکرد لەخۆپیشاندانێک لە دژی لێدوانێکی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کە لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ
کەرکوککەرکوک رایگەیاندبو کە کەرکوک شارێکی تورکییە.
[4]
- شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، ژمارەیەک گوندی ناوچەکانی
سیدەکانسیدەکانی بۆردوومانکرد.
[1]
- قایمقامی شارۆچکەی شەرگات، وردەکاری لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی شەوی رابردووی چەکدارانی
داعشداعش لە شارۆچکەی شەرگات دەخاتەڕوو و دەڵێ شەش کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کوژراون.
[2]
- سەبارەت بە پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان،
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی پەیامێکی ئاراستەی پارتە کوردستانییەکان کرد و داوادەکات دیالۆگ لەگەڵ بەرەی تورکمانی دەستپێبکەن نەک لەگەڵ هێزە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە بەغدا.
[2]
- بریاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ، رایدەگەیەنێت کۆمەڵێک قسە لەبارەی مەلا سەلیم شوشکەیی دەکرێت کە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە، تەنیا قسەی بێ بنەما و تۆمەت و بیانووە، ئەگەرنا نە قاچاغە و نەدەشگیرێت و دەشگەڕێتەوە بۆ
هەولێرهەولێر.
[4]
- خەلیل خوداد، بەرپرسی کۆمیتەی
جەلەولاجەلەولای
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ راگەیاند، یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا دوای سێ مانگ لە زیندانیکردنی، لەلایەن دادگاوە ئازادکراوە.
[4] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا