🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: چۆنێتیی بەکارهێنانی کوردیپێدیا
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,790 | وێنە 57,438 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,092 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,654 |
📕 18 ڕێگەی نووسەرانە | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

18 ڕێگەی نووسەرانە

فایلی پەیوەندیدار 📂
شونتا گریمس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: میدیا عەبدولقادر
سلێمانی 2018
باشترین ڕێگا بۆ چوونە ناو دنیای نووسین و نووسەرێتی، ئەوەیە گوێ لە نووسەرانی تر بگرین، ئەم بابەتەش یەکێکە لەو هەوڵانە. ئێمە بەردەوام ئەزموونی نووسەرانی جیهانمان خستووەتە ڕوو و بەردەوامیش دەبین. کەواتە گوێ لە ئەزموونی نووسەرانی تر بگرە و دەست بکە بە نووسین.
یەک: هەموو ڕۆژێک بنووسە
هەموو ڕۆژێک نووسین ئەرکی یەکەمە، لەبەر ئەوەی گرنگە.
دوو: وەک نووسەرێک بخوێنەرەوە
ستیڤن کینگ دەڵێت، ئەگەر کاتت نەبوو بۆ خوێندنەوە، کەواتە کاتیشت نابێت بۆ نووسین. بیکە بە خوویەک و هەمیشە کتێب لەگەڵ خۆتدا هەڵبگرە.
سێ: وەک نووسەرێک تەماشای تەلەفزیۆن بکە
ئەگەر دەتەوێت ببیت بە نووسەر، پێویستت بەوەیە تەماشای تەلەفزیۆن بکەیت. هەندێک لە باشترین چیرۆکەکان لە تەلەفزیۆندا ڕوو دەدەن. وەک نووسەرێک تەماشا بکە و سەرنج بدە، کە بۆچی چەند کاتژمێرێکی تەمەنت لە تەماشاکردنی شتێکدا دەبەخشیت.
چوار: وەک نووسەرێک تەماشای فیلم بکە
ڕەی برادبێری ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت ببن بە نووسەر، بە سەیرکردنی زۆری فیلم. ئەو ئامۆژگاریی دەکات بە تەماشاکردنی فیلمی کۆن. فیلم ڕێگەیەکە بۆ تێگەیشتن لە هەموو چیرۆکەکە لە ماوەی 2 کاتژمێردا.
پێنج: شوێنی خۆت ڕێک بخە
پێویستت بە شوێنێکە کە تێیدا مێشکت بزانێت کاتی نووسینە. لە هەر شوێنێک بیت مێشکت ڕابهێنە کە بکەوێتە سەر ڕێڕەوی نووسین.
شەش: هاوشێوەکانت بدۆزەرەوە
بە دوای نووسەرانی تردا بگەڕێ. بیاندۆزەرەوە. وانە وەربگرە. بەشداریی گرووپی نووسین بکە.
حەوت: تەنیا بۆ یەک خوێنەر بنووسە
هەوڵ مەدە بۆ هەموان بنووسیت. نووسین بۆ هەموو کەسێک؟ ئەمە کارێکی شێتانەیە.
هەشت: سنوور دابنێ لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتدا
نووسینەکانت گرنگن. ئەمە کاری تۆیە. خشتەی نووسینەکانت دابنێ و بیانپارێزە.
نۆ: وەک ئەوە بنووسە کە کاری خۆت بێت
ئەگەر نووسین کاری تۆیە، کەواتە تۆ چەند شتێک دەکەیت. کاتی بۆ تەرخان دەکەیت، هەوڵ بۆ فێربوون دەدەیت، بۆ ئەوەی کارەکەت بە باشی بکەیت. هەروەها ئەوە تەواو دەکەیت کە دەستت پێ کردووە. چاوەڕێی ئەوەش دەکەیت کە خەڵکی ڕێز لە کارەکەت بگرن.
دە: لە پشت دەرگایەکی داخراوەوە بنووسە
ئەمە هەموو کات ڕوو دەدات، نووسەرەکان دەزانن سەرەتا و کۆتاییی چیرۆکەکانیان چییە. بەڵام لە ناوەندی ئەمەدا تووشی تاریکی دەبن، دەست دەکەن بە پرسیارکردن. تۆ مەهێڵە دەوروبەر بە چیرۆکەکەت بزانێت تا ئەو کاتەی تەواوی دەکەیت.
یانزە: فێری ئازادکردنی خود ببە
ئازادکردنی خود وەک نووسین گرنگە. پێویستە فێری ببیت بۆ ئەوەی بیکەیت.
دوانزە: بردنەدەرەوەی کتێبەکەت/ بڵاوکردنەوەی نووسین
زۆر دەگمەنە بۆ کەسێک کە کتێبێک بنووسێت و هەبێت و وەک پێشەیەک پیشان بدرێت و ببینرێت. پێویستە بەردەوام بیت لە نووسین و بڵاوکردنەوەیان بە هەموو جیهاندا.
سیانزە: ئامانجی بچووک دابنێ
ئامانجە بچووکەکان ژیان دەگۆڕن. دەتوانیت لە هەموو شوێنێکدا بە دەستی بهێنیت، ڕۆژانە دە خولەک بنووسە، دە خولەکەیش بخوێنەرەوە.
چواردە: بە خۆت بڵێ نووسەر
باوەڕم پێ بکە، ئەمە بە دەنگی بەرز بە خۆت بڵێ: من نووسەر. کاتێکی تر هەرکەسێک پرسیاری کرد دەربارەی ئەمە، چی دەکەیت؟ بڵێ: من نووسەرم.
پانزە: تەواوبوون
ئەمەیان زۆر گرنگە، شتێکی زۆر نییە کە بیکەیت بۆ ئەوەی ببیت بە نووسەر، ئەگەر دەستنووسێکت تەواو نەکردبێت.
شانزە: وا بکە کاری ڕۆژانەت خزمەت بە کارامەیییەکەت بکات
ئەمە بیرکردنەوەیەکە کە هەموو شتێک بۆ تۆ دەگۆڕێت.
حەڤدە: ئارەزووت بۆ کارەکەت هەبێت
ئەمە هەڵەیەکە زۆر دەبینرێت. ئەگەر هیچ شتێک نییە کە بایەخدار بێت بۆت، ئەوا فێری شتێک ببە کە ئارەزووت بۆی هەبێت، هەروەها هەوڵ بدە لە ڕێگەی ئەوەوە سەرنجی خەڵکی ڕابکێشیت.
هەژدە: مەشقکردن
سەرەتا بەوە دەستم پێ کرد کە گوتم هەموو ڕۆژێک بنووسە. هەروەها هەر بەوەش کۆتایی پێ دەهێنم. هیچ کام لەو پێشنیارانەی سەرەوە ناتوانن جێی ئەم پێشنیارە بگرنەوە؛ هەموو ڕۆژێک بنووسە و دەستنووسەکەت تەواو بکە و بیپارێزە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | خوێندنەوە بۆ کتێب - ناساندنى کتێب

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی🇬🇧 ئینگلیزی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 20 2018 9:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 21 2018 10:22AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 15 2019 2:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,242 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.150 KB Aug 20 2018 9:31PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

18 ڕێگەی نووسەرانە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖 کورتەباس
1.👁️18 ڕێگەی نووسەرانە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,826 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574