نزیکبوونی جەژنی قوربان و دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار، وایکردووە لە 15ی ئەم مانگەوە ڕۆژانە 50 هەزار گەشتیار لە باشووری کوردستان سەردانی باکووری کوردستان و تورکیا بکەن.
زیادبووەنی ڕێژەی گەشتیاران وایکردووە قەرەباڵخییەکی کەم وێنە لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دروستببێت، بەگوتەی شۆفیڕێک ڕۆژانە ناچارن 12 تاوەکو 14 کاژێر لە نۆرەی تێپەڕین لەسنووردا بمێننەوە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان لەنێو دەروازەکەدا توندوتوڵترکردووە.
بەشێک لە هاونیشتمانییانی پارێزگای #دهۆک# بۆ کڕینی کەلوپەل ڕوو لە شارە سنوورییەکانی باکووری کوردستان دەکەن، ئەوەش پێشوازی فرۆشیارانی ئەو شارانەی لێکەوتووەتەوە.[1]
#20-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,330 gånger