500 ملیۆن مەترە سێجا ئاو لە بەنداوی دووکان کەمیکردوە
📊 ئامار و ڕاپەرسی
بەڕێوەبەری
بەنداوی دوکانبەنداوی دوکان رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو بەنداوەکەیان 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاو کەمتری تێدایە و گوتی، ئاستی ئاوی بەنداوەکە سێ مەتر لە ساڵی پێشوو نزمترە.
حەمەتاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکەیان کەمیکردوە، چونکە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا چوار ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکەدا هەبوو، ئێستا بووەتە سێ ملیار و 500 ملیۆن مەترە سێجا.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان باسی لەوەشکرد، هۆکاری کەمکردنی ئاوی بەنداوەکە پەیوەندی بە کەمی باران و گرتنەوەی بەشێک لە ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە هەیە و گوتیشی گرفت بۆ ئاوی خواردنەوەی ماڵان دروستنابێت، چونکە ئێستا بۆ ئەو مەبەستە ئاوی عەمبارکراوی پێویست هەیە.
بەنداوی دووکان لەساڵی 1959 لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانی وەک یەکەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق دروستکراوە، تەواوی بەنداوەکە حەوت ملیار مەترە سێجا ئاو دەگرێت و ئێستا سێ ملیار و 500ملیۆن مەترە سێجا ئاوی تێدایە. لەڕێگەی ئەو بەنداوەوە ئاو بۆ سنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دابیندەکرێت.
لە کاتی دروستکردنی بەنداوەکەوە تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بەتەواوەتی بەنداوەکە پڕ ئاو نەبووە و زۆرترین ئاو لەو بەنداوەدا عەمبارکرابێت ساڵی 1988بووە کە ئەو کاتە شەش ملیار مەترە سێجا ئاوی تێدابووە.
[1]
20-08-201820-08-2018 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!