دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی شوێنە گەشتیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری #هەڵەبجە# ئاماژە بەوەدەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە سەرجەم ئامادەکارییەکانمان بە کۆتا گەیاندووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و پێشبینی هاتنی نزیکەی 60 هەزار گەشتیاریش دەکەین.
سەردار عەلی، بەرپرسی شوێنە گەشتیارییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هاوشێوەی بۆنە و جەژنەکانی دیکە ئەمساڵیش بە بۆنەی پشووی جەژنی قوربانەوە ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ پێشوازیکردن لەگەشتیاران، له و چوارچێوەیەشدا سەرجەم چێشتخانە و هۆتێل و شوێنە گشتییەکانی تایبەت بە دابینکردنی پێداویستی بۆ گەشتیاران بە کراوەیی دەمێننەوە لە ڕۆژانی جەژندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی ناوخۆ و هاتوچۆ و تەندروستی، ڕێکاری پێویستمان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی لە حاڵەتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا تیمەکانمان بتوانن لە زوترین کاتدا بچن بەدەم هاووڵاتیانەوە و هەروەها نەهێڵن قەرەباڵغی و ڕووداوی نەخوازراو ڕووبدات.
ئه و بەرپرسەی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی وت بەهۆی ئەوەی هێشتا پلەکانی گەرما وەک پێویست دانەبەزیون، بۆیە پێشبینی دەکەین ئه و گەشتیارانەی کە ڕوو لە ناوچەکە دەکەن زیاتر سەردانی سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و سەرچاوەی زەڵم و سەیرانگەی ئاوێسەر و بیارە بکەن، هاوکات پێشبینیش دەکەین لەم جەژنەدا نزیکەی 60 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی ڕوو لە ناوچەکەمان بکەن چونکە لە جەژنی ڕەمەزاندا زیاد لە 55 هەزار گەشتیار هاتبوونە ناوچەکە.[1]
#20-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,560 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !