پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,210
Kuvat 105,187
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,691
Video 1,279
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
عەلی قەرەداغی: مامەڵەکردن بە بیتکۆین و وەن کۆین حەرامە
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی قەرەداغی: مامەڵەکردن بە بیتکۆین و وەن کۆین حەرامە

عەلی قەرەداغی: مامەڵەکردن بە بیتکۆین و وەن کۆین حەرامە
بسم الله الرحمن الرحیم
ژمارەی دراوە ئەلکترۆنیەکان هەتا ئێستا گەیشتۆتە نزیکی 9000 دراو، لەوانەش بت کۆین و وەن کۆین، لە ڕاستیدا ئەو دراوەی کە تائێستا زۆر بەناوبانگە بت کۆینە، وەن کۆین ناوبانگێکی ئەوتۆی نیە، تەنها لە کوردستان ئەو ڕەواجە زۆرەی پێ‌ دراوە، هەتا ئێستا هیچ وڵاتێک دانی بە وەن کۆیندا نەناوە، ئەوەی کە هەیە شتی پچڕ پچڕ و متمانە پێ‌ کراو نیە، بەڵام دەبێت ڕاستیەک بزانین ئەمە بەشێکە لە دەرهاویشتەکانی سیستمی ئابوری سەرمایەداری، ئەو لەسەر بنەمای قازانج مامەڵە دەکات، لەبەرئەوە گوێ‌نادا بەوەی دراوەکە دانی پێدا نراوە یان نا، ئەوان بەشوێن باجدا دەگەڕێن، مەبەستیان نیە ماهیەتی ئەو شتە چیە.
لە ساڵەکانی هەشتاکاندا option سەریهەڵدا، واتە تۆ مافی شتێک دەفرۆشی، سەرەتا کە سەری هەڵدا خەڵک زۆر حەزی لێ دەکرد، بەڵام بەڕای هەموو توێژەرانی بواری ئابوری ئەوە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ئەو قەیرانە ئابوریەی کە جیهان لە ساڵی 2008 هەتا ئێستا تێی کەوتووە، دەبێت ئێمەش ئەوە بزانین کە نابێت هەر شتێک سیستمی سەرمایەداری دایهێنا ئێمە وەک عورف سەیری بکەین و مامەڵەی پێوە بکەین، ئێمە وەک مسوڵمان بۆچوونی ترمان هەیە کە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی ئابوری ئیسلامی، ئابوری ئیسلامی لەگەڵا موڵکایەتی و بووندا مامەڵە دەکات، مامەڵە لەگەڵا شتی خەیاڵیدا ناکات.
لە ئابووری ئیسلامیدا ڕەگەزەکانی چالاکی ئابووری پشت دەبەستێت بە (5) بنەما:
بەرهەمهێنان.
خەرجکردن.
ئاڵوگۆڕ.
دابەشکردن.
دووبارە دابەشکردن.
من دەڵێم دەبێت ڕەگەزی یەکەم موڵکایەتی بێت لە موڵکایەتیەوە بەرهەم دروست دەبێت لە دوایشدا ئەوەکانی تر.
دەبێت هۆکارێک هەبێت کە تۆ شتێکت هەبێت وەک موڵکی تۆ بناسرێت جا ئەو شتە ماددی بێت یان مەعنەوی، دەبێت ئەو شتەش بوونێکی هەبێت، واتە بەرجەستە بێت بۆئەوەی پێوانە بکرێت، ئەوانەی ئێستا ڕابەرایەتی ئەو پرۆسەیە دەکەن زۆر ویستیان ڕای من بزانن، وەفدێکی ئەوانەی وەن کۆین هاتن بۆ قەتەر بەباشی گوێم لێ گرتن، بەڵام من پەلەم نەکرد لە فەتواکەدا، من ماوەی شەش مانگ توێژینەوەم لەسەر کرد لە ئەنجامی ئەوەشدا (5) پرسیاری گرنگم بۆ دروست بوو، من ئەو (5) پرسیارەم ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، وتم ئێوە وەڵامی ئەو (5) پرسیارەم بدەنەوە دوایی هەڵوێستی خۆمتان پێ‌دەڵێم.
یەکەم/ پرسیارم ئەوەبوو، ئایا ئەم پارە کە وەردەگیرێت لە بەرامبەر وەن کۆین دەچێتە کوێ‌؟ بەپێی زانیاری دروست دەچێتە گیرفانی ئەو کۆمپانیایەی کە سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە دەکات و یەک فلس نامێنێتەوە بۆ بەشداربوان.
دووەم/ ئایا هیچ کۆمپانیایەک هەیە کە مافی مەعنەوی ئەمانە لەخۆ بگرێت؟
سێیەم/ ئایا هیچ وڵاتێک هەیە زەمانەتی ئەم وەین کۆین و بت کۆینە بکات، بۆ نموونە دیناری عێراقی عێراق پشتیوانی دەکات، ئەی ئەم وەن کۆینە کێ‌ پشتیوانی دەکات. واتە زەمانەتی نیە.
چوارەم/ ئایا هیچ کۆمپانیایەکی پشکدار هەیە کە خۆی بکات بە خاوەنی ئەم دراوانە و وەک بەشێک لە خۆی حسابی بۆ بکات، وە هەر کەسێک پشکێک بکڕێت ببێت بە بەشدار لەو کۆمپانیایە؟
پێنجەم/ چ زەمانێک هەیە بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەشداریان کردووە لە کاتێکدا کە ئەو دراوە پوچەڵا بکرێتەوە؟
لەگەڵا چەند پرسیارێکی تردا کردمان بە ئینگلیزی و ناردمان بۆیان، بەڵام ئەوان لە جیاتی ئەوەی کە وەڵام بدەنەوە وتیان ئەم پرسیارانە زۆر نهێنی تێدایە، ئێمە ناتوانین بە تەلەفون یان ئێمەیڵا وەڵام بدەینەوە، ئەوان وتیان ئێمە حەز دەکەین سەردانێکمان بکەیت، بەڵام من ئامانجی ئەوان تێگەیشتم، چونکە تەنها ئەگەر وێنەیەکم بگرن لای خۆیان سودی لێ‌ وەردەگرن بۆ شەرعیەتدان بە دراوەکەیان، من ڕازی نەبووم بەڵکو داوام لێکردن با ئەوان سەردانم بکەن لە قەتەر یان لە هەر وڵاتێکی تر، بەڵام هەتا ئێستا وەڵامیان نەبووە لە دوای ئەوە دوو چاوپێکەوتنم لەگەڵا جەزیرە ئەنجامدا، یەکەمیان بۆ تەئصیلی دراوی ئەلکترۆنی بوو کە دەبێت چۆن بێت، وتم دەبێت دراوی ئەلکترۆنی لە دوو شت پێکهاتبێت یەکەم ئەوەی پێیدەڵێن زنجیرەی خوارزمی (بلۆک چین) ئەمە شتێکی دروستە نابێت ئەمە حەرام بکرێت، چونکە ئایندەی چارەنووسی دراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەمە.
بەپێی زنجیرەی دراو دەبێت لە (ئاڵوگۆڕ)ەوە دەستپێبکات بۆ شمەک، پاشان بۆ دراو پاشان بۆ دراوی کاغەز پاشان بۆ دراوی ئەلکترۆنی، ئەم دراوە ئەلکترۆنییانە هیچ بونێکی بەرجەستەیان نیە لە خەیاڵدا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، وەک ئۆپشنی هەشتاکان وایە، یان وەک مارجن و فۆریکسی ئێستا.
ئەم دراوە مامەڵە پێکردنی لە بانک یان بۆ هەرشتێکی تر حەرامە، با ئەوەی کڕیویەتی بیگەڕێنێتەوە و قازانجەکەشی بخاتە کاری خێرخوازییەوە.
من بەشداریم کرد لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر دراوی ئەلکترۆنی، چوار پێنج پڕۆفیسۆری ئەمریکی بواری ئابوری بەشداریان کرد، ئەوان وتیان ئێمە پشتیوانی لە قسەکانی دکتۆر عەلی دەکەین و هیچ قسەیەکمان لەسەر قسەکانی ئەو نیە، وتیان ئێمە ڕامانوایە هەموو ئەو دراوانە خەیاڵین، وەک دراو و خراونەتە سەر بلۆک چین.
من (5) چارەسەرم بۆ دانان..
یەکەم/ دەوڵەتێک بیکات بە دراوی دووەمی خۆی، ئەم دراوە یان بیخاتە پاڵا نەوت و غاز، دراوەکە بەو شتانە پشتیوانی بکرێت لەسەر بنەمای زنجیرەی خواریزمی.
دووەم/ یان کۆمپانیایەکی خاوەن پشک ڕابگەیەنن هەرکەس بە چەند کۆین بەشداری کرد بۆی ببێ‌ بە بەش لە کۆمپانیاکە.
دەربارەی (کیو نێت)یش ئەوە لەلایەن زانایانی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی حەرام کراوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم مامەڵەکردن بە هەموو ئەو دراوانەوە ڕوویەکی شەرعیان نییە چونکە خەڵک سەرقاڵ دەکات و پارەیەکی زۆری وڵات ڕوودەکاتە دەرەوە، واتە پرۆسەیەکە بۆ خواردنی ماڵی خەڵک بە حەرام، کەمینەیەک قازانج دەکات لەسەر حسابی زیانی زۆرینە.
دکتۆر #عەلی قەرەداغی#،
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان
#19-08-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,458 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-08-2018 (6 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,458 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1101 KB 19-08-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,210
Kuvat 105,187
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,691
Video 1,279
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.359 toinen!