🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
📕 چیرۆکی دوو شار
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 چیرۆکی دوو شار
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر نینا (ناهید ئەحمەدی) گەیشتە دەستمان. هەڤاڵ نینا هەتا دوا چرکەی ژیانی وەک ژنێکی تێکۆشەر دەستی لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی کوردو کوردستان بەرنەدا.
هەڤاڵ
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
عەتا کەریم
پرسی کەرکوک لە جیاتی ئەوەی ببێتە شەڕی بەدەستهێنانەوە و وەرگرتنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، ئەوا زیاتر لە 18 مانگە یەکێتیی و پارتی شەڕی سیاسیی حزبی لەسەردەکەن، شەڕێکە لە نێوان دوو
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📝 عەلی قەرەداغی: مامەڵەکردن بە بیتکۆین و وەن کۆین حەرامە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

عەلی قەرەداغی: مامەڵەکردن بە بیتکۆین و وەن کۆین حەرامە
بسم الله الرحمن الرحیم
ژمارەی دراوە ئەلکترۆنیەکان هەتا ئێستا گەیشتۆتە نزیکی 9000 دراو، لەوانەش بت کۆین و وەن کۆین، لە راستیدا ئەو دراوەی کە تائێستا زۆر بەناوبانگە بت کۆینە، وەن کۆین ناوبانگێکی ئەوتۆی نیە، تەنها لە کوردستان ئەو رەواجە زۆرەی پێ‌ دراوە، هەتا ئێستا هیچ وڵاتێک دانی بە وەن کۆیندا نەناوە، ئەوەی کە هەیە شتی پچڕ پچڕ و متمانە پێ‌ کراو نیە، بەڵام دەبێت راستیەک بزانین ئەمە بەشێکە لە دەرهاویشتەکانی سیستمی ئابوری سەرمایەداری، ئەو لەسەر بنەمای قازانج مامەڵە دەکات، لەبەرئەوە گوێ‌نادا بەوەی دراوەکە دانی پێدا نراوە یان نا، ئەوان بەشوێن باجدا دەگەڕێن، مەبەستیان نیە ماهیەتی ئەو شتە چیە.
لە ساڵەکانی هەشتاکاندا option سەریهەڵدا، واتە تۆ مافی شتێک دەفرۆشی، سەرەتا کە سەری هەڵدا خەڵک زۆر حەزی لێ دەکرد، بەڵام بەڕای هەموو توێژەرانی بواری ئابوری ئەوە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ئەو قەیرانە ئابوریەی کە جیهان لە ساڵی 2008 هەتا ئێستا تێی کەوتووە، دەبێت ئێمەش ئەوە بزانین کە نابێت هەر شتێک سیستمی سەرمایەداری دایهێنا ئێمە وەک عورف سەیری بکەین و مامەڵەی پێوە بکەین، ئێمە وەک مسوڵمان بۆچوونی ترمان هەیە کە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی ئابوری ئیسلامی، ئابوری ئیسلامی لەگەڵا موڵکایەتی و بووندا مامەڵە دەکات، مامەڵە لەگەڵا شتی خەیاڵیدا ناکات.
لە ئابووری ئیسلامیدا رەگەزەکانی چالاکی ئابووری پشت دەبەستێت بە (5) بنەما:
بەرهەمهێنان.
خەرجکردن.
ئاڵوگۆڕ.
دابەشکردن.
دووبارە دابەشکردن.
من دەڵێم دەبێت رەگەزی یەکەم موڵکایەتی بێت لە موڵکایەتیەوە بەرهەم دروست دەبێت لە دوایشدا ئەوەکانی تر.
دەبێت هۆکارێک هەبێت کە تۆ شتێکت هەبێت وەک موڵکی تۆ بناسرێت جا ئەو شتە ماددی بێت یان مەعنەوی، دەبێت ئەو شتەش بوونێکی هەبێت، واتە بەرجەستە بێت بۆئەوەی پێوانە بکرێت، ئەوانەی ئێستا رابەرایەتی ئەو پرۆسەیە دەکەن زۆر ویستیان رای من بزانن، وەفدێکی ئەوانەی وەن کۆین هاتن بۆ قەتەر بەباشی گوێم لێ گرتن، بەڵام من پەلەم نەکرد لە فەتواکەدا، من ماوەی شەش مانگ توێژینەوەم لەسەر کرد لە ئەنجامی ئەوەشدا (5) پرسیاری گرنگم بۆ دروست بوو، من ئەو (5) پرسیارەم ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، وتم ئێوە وەڵامی ئەو (5) پرسیارەم بدەنەوە دوایی هەڵوێستی خۆمتان پێ‌دەڵێم.
یەکەم/ پرسیارم ئەوەبوو، ئایا ئەم پارە کە وەردەگیرێت لە بەرامبەر وەن کۆین دەچێتە کوێ‌؟ بەپێی زانیاری دروست دەچێتە گیرفانی ئەو کۆمپانیایەی کە سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە دەکات و یەک فلس نامێنێتەوە بۆ بەشداربوان.
دووەم/ ئایا هیچ کۆمپانیایەک هەیە کە مافی مەعنەوی ئەمانە لەخۆ بگرێت؟
سێیەم/ ئایا هیچ وڵاتێک هەیە زەمانەتی ئەم وەین کۆین و بت کۆینە بکات، بۆ نموونە دیناری عێراقی عێراق پشتیوانی دەکات، ئەی ئەم وەن کۆینە کێ‌ پشتیوانی دەکات. واتە زەمانەتی نیە.
چوارەم/ ئایا هیچ کۆمپانیایەکی پشکدار هەیە کە خۆی بکات بە خاوەنی ئەم دراوانە و وەک بەشێک لە خۆی حسابی بۆ بکات، وە هەر کەسێک پشکێک بکڕێت ببێت بە بەشدار لەو کۆمپانیایە؟
پێنجەم/ چ زەمانێک هەیە بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەشداریان کردووە لە کاتێکدا کە ئەو دراوە پوچەڵا بکرێتەوە؟
لەگەڵا چەند پرسیارێکی تردا کردمان بە ئینگلیزی و ناردمان بۆیان، بەڵام ئەوان لە جیاتی ئەوەی کە وەڵام بدەنەوە وتیان ئەم پرسیارانە زۆر نهێنی تێدایە، ئێمە ناتوانین بە تەلەفون یان ئێمەیڵا وەڵام بدەینەوە، ئەوان وتیان ئێمە حەز دەکەین سەردانێکمان بکەیت، بەڵام من ئامانجی ئەوان تێگەیشتم، چونکە تەنها ئەگەر وێنەیەکم بگرن لای خۆیان سودی لێ‌ وەردەگرن بۆ شەرعیەتدان بە دراوەکەیان، من رازی نەبووم بەڵکو داوام لێکردن با ئەوان سەردانم بکەن لە قەتەر یان لە هەر وڵاتێکی تر، بەڵام هەتا ئێستا وەڵامیان نەبووە لە دوای ئەوە دوو چاوپێکەوتنم لەگەڵا جەزیرە ئەنجامدا، یەکەمیان بۆ تەئصیلی دراوی ئەلکترۆنی بوو کە دەبێت چۆن بێت، وتم دەبێت دراوی ئەلکترۆنی لە دوو شت پێکهاتبێت یەکەم ئەوەی پێیدەڵێن زنجیرەی خوارزمی (بلۆک چین) ئەمە شتێکی دروستە نابێت ئەمە حەرام بکرێت، چونکە ئایندەی چارەنووسی دراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەمە.
بەپێی زنجیرەی دراو دەبێت لە (ئاڵوگۆڕ)ەوە دەستپێبکات بۆ شمەک، پاشان بۆ دراو پاشان بۆ دراوی کاغەز پاشان بۆ دراوی ئەلکترۆنی، ئەم دراوە ئەلکترۆنییانە هیچ بونێکی بەرجەستەیان نیە لە خەیاڵدا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، وەک ئۆپشنی هەشتاکان وایە، یان وەک مارجن و فۆریکسی ئێستا.
ئەم دراوە مامەڵە پێکردنی لە بانک یان بۆ هەرشتێکی تر حەرامە، با ئەوەی کڕیویەتی بیگەڕێنێتەوە و قازانجەکەشی بخاتە کاری خێرخوازییەوە.
من بەشداریم کرد لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر دراوی ئەلکترۆنی، چوار پێنج پڕۆفیسۆری ئەمریکی بواری ئابوری بەشداریان کرد، ئەوان وتیان ئێمە پشتیوانی لە قسەکانی دکتۆر عەلی دەکەین و هیچ قسەیەکمان لەسەر قسەکانی ئەو نیە، وتیان ئێمە رامانوایە هەموو ئەو دراوانە خەیاڵین، وەک دراو و خراونەتە سەر بلۆک چین.
من (5) چارەسەرم بۆ دانان..
یەکەم/ دەوڵەتێک بیکات بە دراوی دووەمی خۆی، ئەم دراوە یان بیخاتە پاڵا نەوت و غاز، دراوەکە بەو شتانە پشتیوانی بکرێت لەسەر بنەمای زنجیرەی خواریزمی.
دووەم/ یان کۆمپانیایەکی خاوەن پشک رابگەیەنن هەرکەس بە چەند کۆین بەشداری کرد بۆی ببێ‌ بە بەش لە کۆمپانیاکە.
دەربارەی (کیو نێت)یش ئەوە لەلایەن زانایانی کۆمەڵی فیقهی ئیسلامی حەرام کراوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم مامەڵەکردن بە هەموو ئەو دراوانەوە روویەکی شەرعیان نییە چونکە خەڵک سەرقاڵ دەکات و پارەیەکی زۆری وڵات روودەکاتە دەرەوە، واتە پرۆسەیەکە بۆ خواردنی ماڵی خەڵک بە حەرام، کەمینەیەک قازانج دەکات لەسەر حسابی زیانی زۆرینە.
دکتۆر عەلی قەرەداغیعەلی قەرەداغی،
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان
19-08-201819-08-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-08-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-08-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 19 2018 9:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 19 2018 10:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 19 2018 10:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,689 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1101 KB Aug 19 2018 10:43PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
  📖 تۆڵە 2
  📖 خەونەکانی کەژاڵ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574