رزگار مامەدی
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -
هەپەگەهەپەگە دەربارەی چالاکیی گەریلا لە گەڤەر، شەڕی وان و بۆردومان کردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
چالاکی لە گەڤەر
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 18ی ئاب\27ی گەلاوێژ کاتژمێر 10:30، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لەسەر گردی شەهید غەفووری ناوچەی گەڤەر-ی سەر بە شاری جۆلەمێرگ بوو، چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی گردی شەهید دیرەن-ی کرد.
ئۆپەراسیۆن لە چارچەلا
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 18ی ئاب\27ی گەلاوێژ لە دەوروبەری گردی مەجلیس لە ناوچەی چارچەلای سەر بە شارۆچکەی گەڤەر لە جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە وان شەڕ ڕوویدا
هێزەکانی داگیرکەر ئێوارەی 14ی ئاب\23ی گەلاوێژ لە دەوروبەری گوندی خەنجەلۆس-ی سەر بە ناوچەی ئەلباک-ی وان بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکە لەنێوان سوپای تورکیای داگیرکەر و هێزەکانمان شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە هەتا بەیانیی 15ی ئاب بەردەوام بوو و زۆر سەربازی دوژمن کوژران. هەڤاڵمان ڕزگار کە لە شەڕدا دژی یەکینەکانی دوژمن قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو. هەڤاڵمان ئاراس (ڕەمەزان قۆرقماز)یش بە دیل کەوتە دەستی هێزەکانی دوژمن.
ناسنامەی هەڤاڵی شەهید:
ناسناو: ڕزگار مامەدی
ناو و پاشناو: یڵماز پۆڵات
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: فەیفوورە - کینیاس
کات و شوێنی شەهیدبوون: 15ی ئابی 2018 - وان
بۆردومان لە هەرێمەکانی گەریلا
18ی ئاب\27ی گەلاوێژ لەنێوان کاتژمێر 11:20 و 12 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی دەوروبەری چەمی لۆلان، گردی شەکیف، دۆڵەکانی شێخ زادە و ئارێ-ی سەر بە هەرێمی خواکورکیان کرد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
[1]
19-08-201819-08-2018