ئەم کتێبە لەلایەن مامۆستای بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان مامۆستا #ئەکرەم حەسەن ئەمین زەنگەنە# ئامادەکراوە و مامۆستا اکرام سەبارەت بە بڵاو کردنەی ئەم کتێبە ڕایگەیاند سەرەتا دەمەوێت سوپاسی بەرێزان سەرۆکی سکوڵی پەروەردەی بنەرەت و سەرۆکایەتی بەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکان بکەم کە بەردەوام هاندەری مامۆستایانن و بۆ هەر کارێک پشتگیری و هاوکاریان دەبن
ئەم کتیبە پیک هاتوە لەشەش بەشی سەرەکی کە بریتین لە : پەیوەندییە گەردونیەکانی زەوی، بەرگی گازیAtmosphere، بەرگی ئاوی Hydrosphere، توێژاڵی زەوی (بەرگی بەردین)Lithosphere، خاک Soil و بەرگی زیندەوانی Biosphere. ئەم کتێبە دەکرێت وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بەکاربهێنرێت بۆ خوێندنی بابەتی (جوگرافیای سروشتی) لە بەشەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و لە هەمان کاتیشدا وەکو سەرچاوەیەکی یاریدەدەر لە بەشەکانی جوگرافیادا بەکاربهێنریت، هەروەها بە سودیش دەبێت بۆ سەرجەم قێرخوازان و خوێنەرانی ئەم بوارە. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,794 gånger