بۆ جێبەجێکردنی 176 پڕۆژە هەڵەبجە پێویستی بە 74 ملیار دینار هەیە
📊 Tilastot ja selvitykset
دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوە ناحکومییەکان لە کۆی پێویستی
هەڵەبجەهەڵەبجە بە 75 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی، حکومەت تەنها یەک ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ شارەکە دابینکردووە.
هەریەک لە رێکخراوی NEDی ئەمەرکیی و رێکخراوی هەڵوێست بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و بەڕێوەبەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی هەڵەبجە، راپۆرتێکیان لەسەر ژمارەیەک لە دامەزراوە حکومییەکان و پێداویستی شارەکە بڵاوکردەوە.
راپۆرتەکە لەلایەن جەوهەر ئیسماعیل، رێکخەری پرۆژەکانی رێکخراوی هەڵوێست خوێندرایەوە کە تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، بۆ ساڵی 2018 بۆ بودجەی پەرەپێدان (58) پڕۆژە و بۆ بودجەی وەبەرهێنان (37) پڕۆژە، بودجەی ناوچە جیاجیاکان (62) و (19) پڕۆژەش بۆ زیانلێکەوتووان دیاریکراون. کۆی گشتی ئه و پڕۆژانەش پێویستی بە 75 ملیار دینار هەیە، بەڵام حکومەت تەنها یەک ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ هەڵەبجە دابینکردووە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان.
هەر لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خرابووەڕوو، لە کۆی 176 پڕۆژە ئێستا تەنها 11-یان کارکردن تیایاندا بەردەوامە، له و 11 پڕۆژەیەش حەوتیان لە ساڵانی رابردوودا بڕیاریان لەسەر دراوە و تەنیا چوار پڕۆژەی نوێ لەمساڵدا کاریان تیادا دەکرێت. هاوکات دیوانی پارێزگای هەڵەبجە پێویستی بە 362 فەرمانبەر هەیە بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان، بەڵام ئێستا تەنها 66 فەرمانبەریان هەیە.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باس لەوەش کرابوو، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی شارەوانی و تەندروستی پێویستیان بە فەرمانبەر هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە 36 فەرمانبەری زیادەی هەیە، هاوکات هاوڵاتیان وەک پێوست لە ئیش و کارەکانی ئه و بەڕێوەبەرایەتییانە ڕازی نین.
[1]
17-08-201817-08-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!