فڕۆكهكانی توركیا بناری قهندیل له سنووری پشدهر و باڵهكایهتی بۆردوومان ...
باکووری کوردستان
- کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ڕایگەیاند، کە هێرشی سەر شەنگال لە ئەنجامی ڕێککەوتن و بازرگانییەکی گەورە ئەنجامدراو ە و زۆری پێناچێت کە خۆشی هێرشەکە لە قوڕگیان دەگیرێت.
[5]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی پاسووری
ئامەدئامەد ئاگری لە دارستان بەردا. ئه و ئاگرکەوتنەوەیەی بەهۆی گولەبارانی سوپای تورکیا دەستی پێکردبوو، دەیان هەزار هێکتار دارستانی سووتاندووە و سەربازانیش ڕێگە نادەن ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی رابردوو هەڵۆکانی زاگرۆس، ماشینی هەڵگری هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە جاددەی بەردەبووک-
بانەبانە لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە درایە بەر دەسڕێژی گووللە و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا، چوار کەسیان کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
[2]
باشووری کوردستان
- دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا ژمارەیەک گوند و ئاوایی لە دەڤەری پشدەر و باڵەکایەتی بۆردوومان دەکەن و به و هۆیەوە لە چەند بەرزاییەکی ناوچەکان ئاگر کەوتووەتەوە. ئه و گوندانەی بە سەختی لە بناری
قەندیلقەندیل کەوتوونەتەبەر بۆردوومانەکە و گوندی ئاوەدانن، بۆکریسکان و سەرگەلین لە دەڤەری پشدەر و لە سنووری شارۆچکەی قەسرێی سەر به شارۆچکەی
چۆمانچۆمانیش گوندەکانی تەگەروێ و کەڵەکی باڵەیی بۆردوومان کراون.
[3]
- بە بیانوی بوونی بارەگاکانی پەکەکە لە شارەدێی کانی ماسێ لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی هێزە ئاسمانیەکانی تورکیا ئەشکەوتێکی لە سنورەکە بۆردومانکرد.
[1]
- بەرەی دیموکراسی گەل لەسەر هێرشەکەی شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیان، لە جیاتی ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا، پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاو بۆ دیموکراسی بنێت و کێشەکانی چارەسەر بکات.
[4]
-
عەلی قەرەداغیعەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رەتیدەکاتەوە لەهیچ شوێنێک باسی خەوبینین بە پێغەمبەر و هەڵگرتنی لیرەی تورکی کردبێت و رایدەگەیێنێت، دووڕووەکان بەناوی من و پێغەمبەری خواوە درۆ هەڵدەبەستن و بەداخەوە هەندێک خەڵکی ساویلکەش بڕوایان پێ دەکەن.
[3]
- ئەمڕۆ، کەسوکاری 17
پێشمەرگەپێشمەرگەی دیلی دەستی چەتەکانی
داعشداعش، لە بەردەم بینای قائیمقامی شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای
کەرکوککەرکوک لە گردبونەوەیەکدا، دوای ئاشکراکردنی چارەنوسی نەوەکانیان کرد، کە هێشتا لە دەستی چەتەکانی داعشدان.
[5]
- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ تاوەری کارەبا لەسنوری پارێزگای کەرکوک تەقێندراونەتەوە کە یەکێکیان بوەتە هۆی پچڕانی کارەبای پارێزگای نەینەوا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرایدەکات، لەگەڵ بەغداد رێککەوتوون بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سێ ناوچەی عێراق لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) ئەنجامبدەن.
[1]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوونی هەر جۆرە هەماهەنگییەک لەگەڵ تورکیا دەربارەی بۆردومان ئاسمانییەکان بۆ سەر شەنگال رەتدەکاتەوە.
[1]
- بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال کە بووە هۆی شەهید بوونی
زەکی شنگالیزەکی شنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی، لە چەندین شاروناوەندی ئەورووپایی چالاکیی ئەنجامدرا.
[4]
- سعودییە رایدەگەیەنێت، بە سەد ملیۆن دۆلار بەشداریدەکات بۆ هاوکاری هەوڵەکانی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی بەشەکانی باکوری سوریا.
[1] ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys