بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر رۆژێکی کەلێندەرەکەمان چیی تیادا روویداوە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,775) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,923 | وێنە 58,139 | پەڕتووک PDF 10,775 | فایلی پەیوەندیدار 40,192 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,036 |
📊 کچانی کوردستان دوای هاوسەرگیری درەنگ منداڵیان دەبێت | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
کچانی کوردستان دوای هاوسەرگیری درەنگ منداڵیان دەبێت
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، هانا چۆمانچۆمانی
ماوەی چەند ساڵێکە نەخۆشیەکی تر بەرۆکی کچانی کوردستانی گرتووە دوای هاوسەرگیری درەنگ منداڵیان دەبێت لەکاتێکدا کێشەی نەزۆکییان نییە، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی ژنانیش دەڵێت زۆرجار کێشە سەرەکییەکە لای پیاوە نەک ژن.
سەردانیکردنی نۆرینگەی پزیشکی منداڵان و ئافرەتان لە هەڵکشانە، زۆربەی ئەوانەی سەردانیان دەکەن ئەوانەن ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیرییان کردووە، تا ئێستا منداڵیان نییە، لە پشکنینە پزیشکییەکانیش دەردەکەوێت کەنەزۆک نین.
دواڕۆژ سەردانی یەکێک لە نۆرینگە پزیشکییەکانی شاری هەولێرهەولێری کرد، لەوێ ژمارەیەک هاوسەر لەچاوەڕوانیدان بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ، یەکێک لەوانە ئازاد و ژینۆی هاوسەری بوون، ئازاد تەمەنی 26 ساڵە و ژینۆش 24 ساڵ و ماوەی 3 ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا مناڵیان نەبووە سەردانی پزیشکیان کردووە.
ئازاد روونیدەکاتەوە، سەرەتا پشکنینی نەزۆکیمان کرد، دکتۆر وتی هیچ کێشەتان نییە، ئەندامی زاوزێی هەردووکتان ئاساییە و و سپێرمت کێشەی نییە، بەڵکو دەبێت پشکنینی تر بکەن، بۆیە دوای دووجار پشکنین، هۆکارەکەمان زانی بۆ مناڵمان نابێت.
بەپێی پشکنینەکان ژینۆی هاوسەری ئازاد، دەرکەوتووە کە هۆکاری مناڵنەبوونی زۆریی کێشیەتی بەهۆیەوە کاریگەری دەروونی دروستکردووە و سپێرمەکان ناپیتێن.
ئازاد بۆ دواڕۆژ ئەوەش دەڵێت دکتۆرەکە پێی وتین، ژینۆ کێشی 89 کیلۆگرامە، بیردەکاتەوە نائارامە هەروەها چەند کێشەیەکی تری هەیە لە ئەندامی زاوزێیدا کە ئەوان سادەن چارەسەریان هەیە.
ئازاد ئەوەش دەخاتەڕوو، خۆ ئەگەر مناڵیشمان نەبێت کێشەمان نییە ئێمە یەکمان هەر خۆش دەوێت، بەس بەردەوام خەڵک دەڵێن بۆ مناڵتان نابێت ئیدی ئەوە زۆر قسەیەکی ناخۆشە.
ئێمە لە نۆرینگەکە پرسیارێک رووبەڕووی دکتۆرە قورینگ محەمەد پسپۆڕی تایبەتی نەخۆشییەکانی ژنان دەکەینەوە بۆچی ئێستا بەشێک لەوانەی هاوسەرگیری دەکەن درەنگ مناڵیان دەبێت؟
دکتۆرە قورینگ، دەڵێت، ئەوە پرسێکی گرنگە و دەبێت میدیا کاری لەسەر بکات، چونکە ڕۆژانە دەیان کەس پەیوەندیمان پێوە دەکەن و دەپرسن کە ماوەی چەن ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە، کەچی منداڵیان نەبووە، لە پشکنینەکانیش دەرکەوتووە کە هیچ کێشەی نەزۆکی و هێلکەدان و سپێرمیان نییە، بەڵام بێگومان هۆکار زۆرە.
کێشەکان لە وڵاتێکەوە بۆ یەکێکی تر گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، دکتۆرە قورینگ لەبارەی هۆکارەکان لە کوردستان دەڵێت لە کوردستان زۆرجار کێشەکە لە پیاواندایە، نەک لە ژنان، بەڵام ژنانیش بەشێکی هۆکارەکەن هەرچەندە هی ئەوان جۆراوجۆرن.
ئەو دکتۆرە بۆ دواڕۆژ دەشڵێت کێشەی ئێرە ئەوەیە تۆوی پیاو ناگات بە هێلکەکانی ئافرەت، لاوازی تۆوی پیاو، ناشارەزایی لە سێکس لەکاتی جوتبوون، لەبەرامبەردا زۆرێک لە ژنانیش قەڵەون، بۆیە رووبەڕووی ئەوە دەبنەوە، جگە لەوەی ئێستا کێشەیەکی گەورە هەیە ئەویش لاوازی رەحمی ژنە.
هۆکاری زیاتر هەیە، بەڵام زیاتر لە هەرێمی کوردستان ئەوانەی سەرەوەن جگە لەوەی (بەکارهێنانی حەپی رێگری (مەنع)، پاک رانەگرتنی ئەندامی زاوزێی مێینە و هەوکردنی ئەندامی زاوزێی، بوونی کیس، جگەرە کێشان و نێرگەلە، خواردنی ناتەندروست و تێکچونی هۆرمۆنەکان لە ژناندا هۆکاری سەرەکین.
لەنجە رەشید، یەکێکی ترە لەو ژنانەی مناڵی نەبووە، 3 ساڵ و 4 مانگە هاوسەرگیری کردووە، تەمەنی 28 ساڵە، لەنجە بۆ دواڕۆژ دەڵێت زۆر قەلەقم و جگە لە قسە و نیگەرانی ماڵی خەزورم خۆشم نیگەرانم و ئاخۆ بۆ هیچ کێشەم نییە کەچی مناڵم نابێت؟.
لەنجە دەڵێت، دکتۆر پێی وتووم کیسی ناو روحمت هەیە، تا کیسەکە کۆتایی نەیەت، مناڵت نابێت، ئەویش دوو رێگای هەیە دەرمان و نەشتەرگەری سەرەتا من دەرمان بەکاردەهێنم، ئەگەر کۆتایی نەیەت دەبێت نەشتەرگەری بکەم.
دکتۆرە شیرین پاشا، باس لە رێگاکانی چارەسەری دەکات و بۆ دواڕۆژ دەڵێت چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مناڵبوون کەمێک قورسە، بەڵام پەیوەستە بە جۆری هۆکاری دواکەوتنەکە و نەخۆشییەکە، چونکە هەندێکیان پێویستیان بە رێنمایی هەیە و هەندێک دەرمان و هەندێکیش نەشتەرگەری، بۆیە جیاوازی هەیە.
وتیشی چارەسەری سروشتی پێویستی بە هۆشیاری و رێنمایی هەیە و ماوەی نزیکەی 6 مانگی دەوێت، بۆ چارەسەری تەواو و هەروەها چارسەری حەپ و دەرمان بۆ ماوی 1 بۆ 3 مانگ درێژە دەخایەنێت و نەشتەرگەریش جۆری هەیە و ماوەکانی جیاوازن.
هەروەها دەشڵێت، دەمەوێت هەموو هاوسەران دڵنیا بکەمەوە کە ئەگەر ژن یان پیاوەکە نەزۆک نەبن، بەدڵنیایی درەنگ یان زوو دەبن بە دایک و باوک و مناڵیان دەبێت.[1]
16-08-201816-08-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 16-08-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی🤺 توندوتیژی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 16 2018 9:05PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 17 2018 6:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 17 2018 6:41AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 736 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کچانی کوردستان دوای هاوسەرگیری درەنگ منداڵیان دەبێت
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-08-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574