دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر خەڵکی ئێزدی لە شەنگاڵ
📝 курдские документы
دژایەتی و دوژمناکاریی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر هەموو کوردان و باوەڕدارانی ئێزدی بەردەوامە. فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دوێنێ 15ی ئابی 2018 شەنگالیان بۆمباران کرد و چەندین کەسی ئێزدی بوونە قوربانی و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ئێمە ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە بە توندی ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین. هەمانکات سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و باوەڕدارانی ئێزدی دەکەین.
شەنگال کە مەڵبەندی ئێزدییەکانە، لە 3ی ئابی 2014ەوە لەژێر داگیرکاریی
داعشداعشدا بوو. لەو هێرش و داگیرکارییەدا دەیان هەزار کەس ئاوارەو دەربەدەربوون و بە هەزاران ئێزدیش بێ سەروشوێن بوون و کۆمەڵکوژ کران. هەزاران ژن رفێنران و لە بازاڕی کۆیلایەتیدا فرۆشران. تا ئێستاش هەزاران ژنی ئێزدی هەر بێ سەروشوێنن.
یەکێک لەو گوندانەی کە داعش داگیری کرد، گوندی کۆجۆ بوو. تێرۆریستەکانی داعش لە 15ی ئابدا دەستیان بەسەر کۆجۆدا گرت. زیاتر لە 400 ئێزدی لەوێدا کۆمەڵکوژ کران، کە زۆرینەیان ژن و مناڵ بوون. بەسەدان کەسیان رفاند. زیاتر لە 500 ژنیان گەمارۆدا و دواتر بەدیل بردیانن و تا ئێستاش شوێن بزرن.
دوێنێ لە چوارەمین ساڵوەگەری کۆمەڵکوژیی کۆجۆدا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو تاوانە بەڕێوەچوو. کەژاوەی مەراسیمەکە کەوتە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا. ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداو بریندار بوون. یەکێک لەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بوردومانەکەدا شەهید بوو، زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەن) بوو کە رێبەرێکی ئێزدییەکان بوو. زەکی شەنگاڵی لە 2014ەوە ئەو هەرێمەی بەجێنەهێشت. رێبەرایەتی خەڵکەکەی دەکرد و خاوەندارەتی لە گەلی خۆی دەکرد. زەکی شەنگالی هەر رێبەرێکی ئێزدی نەبوو، ئەو سیاسەتمەدارێک و شۆڕشگێڕێکی گەلی کوردستان بوو. ئەو هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان تەرخان کردبوو. 35 ساڵی تەواو بێ وچان لە رێزی شۆڕشی کوردستاندا لە تێکۆشاندا بوو. تا دواجار گەیشتە کاروانی شەهیدانی کوردستان.
دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی
رەجەب تەیب ئەردۆگانرەجەب تەیب ئەردۆگان، تا رۆژی ئەمڕۆش هاوکاری تێرۆریستەکان بووە، لە پێشیانەوە داعش و ئینجا هەموو جیهادیستەکانی دیکەش. دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا لە شەنگال و کۆبانێ هاوکاری رێکخراوی تێرۆریستی داعش بوو. بە هێرشەکەی دوێنێش، جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیا دوژمنایەتی خۆی بۆ خەڵکی ئێزدی دووپات کردەوە. ئەو هێرشە تەواوکەری هێرشەکەی داعشە، بەردەوامیی هێرشی 15ی ئابە، بەردەوامیی فەرمانی 73هەمینە.
شەنگال لەنێو خاکی عێراقدایە و 150 کیلۆ مەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە. تورکیا بەو هێرشە جارێکی دیکە هەموو پەیمان و نۆرمە نێودەوڵەتییەکانی خستە ژێرپێی. ئەو دەوڵەتە بە ئاشکرا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەڕێوە دەبات. دەوڵەتی عێراقیش بە بێدەنگییەکەی و ئەرێکردنەکەی لەو هێرشە بەرپرسیارە. بە هەمان شێوە بێدەنگی و بێهەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستانیش جێی گومانە و دەبێتە هاندەر لەو جۆرە تاوانەدا. خەڵکی شەنگال کە بەشی هەرەزۆریان ئێزدین، ئەمڕۆ زیاتر ئاشکرا بوو کە ئەوان بەردەوام لەژێر هەڕەشە و هێرشی کۆمەڵکوژیدان.
لەو بارەیەوە ئێمە داوا دەکەین سەرەتا لە هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی دژی داعش، لە هەموو هێز و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، لە هەموو ئەو کەسانەی بە خۆیان دەڵێن (من مرۆڤم)، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هەڵویستی جدیی پیشانبدەن و خاوەندارێتی لە باوەڕدارانی ئێزدی بکەن.
هەروەها بانگی هەموو هێز و پارت و رێکخراو و گەلی کوردستان دەکەین خاوەندارێتی لە شەنگال و خەڵکی ئێزدی بکەن و هەڵوێستی جدیی لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا بگرن.
16-08-201816-08-2018
بڕۆکسل
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!