بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2014نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,775) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,935 | وێنە 58,148 | پەڕتووک PDF 10,775 | فایلی پەیوەندیدار 40,193 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,037 |
📝 بەیاننامەی کەجەکە دەربارەی شەهیدبوونی مام زەکی شەنگالی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بەیاننامەی کەجەکە دەربارەی شەهیدبوونی مام زەکی شەنگالی

ئه و هێرشەی لە دژی هاوڕێی هێژای ئێمە، مامی ئێزدییەکان؛ مام زەکی کرا، هێرشی قڕکردنە لە دژی ئێزدییەکان. بەردەوامیی ئه و هێرشەی قڕکردنە کە داعش لە 3ی ئاب دژی ئێزدییەکان دەستی پێکرد. لەگەڵ ئەم هێرشەدا گەورەترین هاوبەشی تاوانی فەرمانی 74ی 3ی ئابی 2014 خۆی دەرخستووە. جارێکی دیکە سەلمێندراوە کە ئه و هێزەی لەپشت هاندان و هێرشی 3ی ئاب بووە، دەوڵەتی تورکە.
ڕۆڵی ئەمەریکا، عێراق و پەدەکە
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە شەنگالەوە دێن، هێزەکانی نزیک لە پەدەکە و عێراق هاوکاری ئه و هێرشەیان کردووە. سەرنجڕاکێشە کە لە دوای دیداری سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی لە ئەنقەرە، ئەم هێرشە ئەنجامدراوە. مام زەکی شنگالی زۆر جار وەک نوێنەری ئێزدییەکان لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق چاوپێکەوتنی کردووە. ئەمەش بەسەر حکوومەتی عێراقیدا دەسەپێنێت کە دەربارەی ئەم کردەوە و هێرشەی سەر شەنگال لێدوانێک بدات. حکوومەتی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەوان لە دژی هێرشن بۆ سەر شەنگال. ئایا حکوومەتی عێراق مۆری لەژێر پەیمانێک داوە و ڕێگەی بەم هێرشە داوە؟ ڕای گشتی و ئێزدییەکان چاوەڕانی لێدوانێکن لە کاربەدەستانی عێراق. ئەگەر پەیوەندیی حکوومەتی عێراق و پەدەکە بەم کۆمەڵکوژییەوە نییە، پێویستە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن و هێرشەکە ئیدانە بکەن. ئێزدی لە هەموو شوێنێک هەستاونەتە سەرپێ و ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی دەوڵەتی تورک پیشان دەدەن و چاوەڕوانن کە کاربەدەستانی حکوومەتی عێراق و پەدەکە لێدوان بدەن.
پێویستە ئاسمانی شەنگال بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا دابخرێت
پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورک هێرشیان کردبوویە سەر شەنگال. لە پێشێلکردن و بەکارهێنانی ئاسمانی شەنگال؛ عێراق، ئەمەریکا و پەدەکە بەرپرسن. ئەوان ڕێگە دەدەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هێرش بکەنە سەر شەنگال. بەهۆی ئەوەی ئه و هێزانە لە دژی نەوەستانەوە و ڕێگەیان پێدا، فڕۆکە جەنگییەکان هێرش دەکەن. ئەوانەی کە نەیانتوانی ڕێگری لە هێرشە قڕکارییەکەی داعش بگرن، بوونە هاوبەشی ئەم هێرشەی قڕکردن. ئەگەر نایانەوێت لە ئێستا بەدواوە ببنە هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژییەی قڕکردن، پێویستە ئاسمانی شەنگال بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیا دابخەن.
لە دوای هێرشەکەی 3ی ئابی داعش، تاکە ڕێگەیەک کە ئێزدییەکان لە قڕکردن بپارێزێت بەدیهێنانی خۆسەری ئێزیدخان و دان پێدانان بەم خۆسەرییەیە لە لایەن عێراق و هێزە نێونەتەوەییەکانەوە. بە فەرمانی 73 لە 3ی ئابی 2014 بەشێوەیەکی ڕوون ئاشکرا بوو کە جگە لەم ڕێیە، ئێزدی ناتوانن لە قڕکردن ڕزگاریان بێت.
هێرشی قڕکردن لە دژی ئێزدییەکان
جیهان هەموو دەزانێت کە ئەوانەی ئێزدییەکانیان لە هێرشی قڕکردنی داعش پاراست، گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار، یەپەگە و یەپەژە-ن. نکۆڵیکردن لەمە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە بێ ئەخلاقییە. دوای ئەوەی گەریلا شەنگالیان پاراست، ئێزدی هەم لە قڕکردن ڕزگاریان بوو، هەم له و ڕۆژەوە بەدواوە ژیانی سەربەخۆیان بونیادنا و ویستیان خۆیان لە هێرشەکان بپارێزن. لە لایەکەوە خۆیان بەشێوەیەکی سەربەخۆ ڕێکخست، لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی خۆپاراستن (یەبەشە و یەژەشە)یان دامەزراند. هێزەکانی گەریلا لە دوای دامەزراندنی یەبەشە و یەژەشە لێدوانی (ئەگەر هێرش بکرێت، دیسان شەنگال دەپارێزن)یان دا و خۆیان لە شەنگال کشاندەوە. هێرشەکە لە دوای کشانەوەی گەریلا ڕوویدا و ئەمەش دەریدەخات کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئێزدییەکان قڕ بکات. دەیەوێت قڕکردنی ئێزدییەکان کە لە باکووری کوردستان کردی، لە شەنگال تەواوی بکات. هێرش لە دژی خۆسەری و خۆپاراستنی ئێزدییەکان، هێرشی قڕکردنە.
حەسرەتی مام زەکی بەدیدێت
کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، مام زەکی ڕووی لە شەنگال کرد و لەپێناو ئەوەی کۆمەڵی ئێزدی لە شەنگال بەردەوامی بە هەبوونی خۆی بدات و خۆبەڕێوەبەری خۆی دامەزرێنێت، پێشەنگایەتی کرد. لەپێناو ڕێکخستنی ئێزدییەکان و بونیادنانی شەنگالێکی خۆسەر بە شه و و ڕۆژ خەباتی کرد. لەگەڵ ئەم خەباتەدا هەموو کۆمەڵی ئێزدی بەهایەکی گەورەیان پێدا و ئه و لەنێو کۆمەڵی ئێزدیدا بووە بە مام زەکی. کۆمەڵی ئێزدییەکان هەرگیز مام زەکی لەبیرناکەن و ئێزیدخانی خۆسەر کە حەسرەتی ئه و بوو، لە ماوەیەکی کورتدا بەدیدێنن.
هەموو کۆمەڵی ئێزدی لە بەرانبەر ئەم هێرشەدا هەستاونەتە سەرپێ، چونکە ئەم هێرشە بە واتای هێرشکردنە سەر پێشەنگایەتی گەلێکە. هەڤاڵ زەکی بە تێکۆشانی 35 ساڵەی خۆی بووە بە یەکێک لە پێشەنگەکانی ئێزدییەکان. ئێمە داوا لە هەموو کۆمەڵی ئێزدی دەکەین کە ئەم هێرشە ئیدانە بکەن و خۆسەری ئێزیدخان بپارێزن. حەسرەتی مام زەکی بووەتە ئامانجی هەموو کۆمەڵی ئێزدییەکان. ئێمە داوا لە هەموو ئێزدییەکانی جیهان دەکەین کە بچنە نێو ڕیزەکانی یەبەشە و یەژەشە و لە دژی هێرشەکانی سەر شەنگال خۆیان بپارێزن و ئێزیدخانی خۆسەر بونیاد بنێن کە حەسرەتی ڕێبەر ئاپۆ و مام زەکییە.
ئێمە جارێکی دیکە دەستنیشانی دەکەین کە دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی، لەناوچوونی خۆی پێشدەخات. گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان ئەم تێکۆشانەی خۆیان گەشتر دەکەن تۆڵەی ئەم هێرشانە دەکەنەوە.
16-08-201816-08-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-08-2018
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 16 2018 3:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 17 2018 6:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 17 2018 2:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,542 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Aug 16 2018 3:35PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بەیاننامەی کەجەکە دەربارەی شەهیدبوونی مام زەکی شەنگالی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-08-2018
✌️ شەهیدان
1.👁️زەکی شنگالی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,375 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574