یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزردانی پارتی دەکات
📝 курдские документы
جەنابی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی - سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی
سڵاوی هاوخەباتی گەرم..
خۆشحاڵین، بەناوی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بەبۆنەی (72) ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، پیرۆزبایی گەرمتان لێبکەین.
(72) ساڵ لەمەوبەر، لەهەلومەرجی دوای جەنگی دووەمی جیهاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ باشتر رێکخستن و رابەرایەتیکردنی لایەنە سیاسیەکانی کوردایەتی، لەسایەی کۆمارە بەکۆرپەیی روخێندراوەکەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، دامەزراو له و قۆناغەداو، لەمێژووی نوێی سیاسی ئه و سەردەمەدا، هەتا شۆڕشی ئەیلول، پارتی رۆڵێکی مێژوویی گێڕا. لەدوای خیانەتنامەی جەزائیرو بەرپابونەوەی شۆڕشی نوێشدا، سەرەڕای دۆخی دژواری شۆڕشەکه و دۆخەکە، دیسان، پارتی رۆڵێکی گرنگی هەبوو.
لەدوای دامەزراندنی بەرەی کوردستانییەوە، پەیوەندی یەکێتی و پارتی، هەروەها لایەنەکانی تری کوردستانی، گوێزرایەوە بۆ قۆناغی بەرپرسیارێتی رزگاری و دیموکراسی نەتەوەیی هاوبەش. سەرەنجامەکەی راپەڕین و دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بوو. پاشان، گەوهەری ئەم پەیوەندییە، گەیەندرایە ستراتیژی روخاندنی سەدام و دەستکەوتە مێژووییەکان دوای ئەوە، لەپێشەوەدا، دەستەبەرکردنی فیدراڵ لەدەستوری هەمیشەیی عێراقدا.
کۆی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، هەتا هەنوکەش، بەری خەباتی هاوبەشمانن. دیارە هێشتا مێژوو ئەرکی گەورەی خستۆتە ئەستۆمان..
یەکێتی، ئەم بۆنە پیرۆزەتان بە هەل دەزانێ. جەخت بکاتەوە کەوا:
بە ئەزمون وەرگرتن، لەتەواوی ئەزمونەکانمان، ئامادەی درێژەپێدانی خەباتی هاوبەشین لەعێراق و کوردستان و ناوچەکەشدا. بەئومێدی ئەوەی، هەردوولامان، ماف و ئەرکەکانمان بزانین و هاوسەنگی دابینکردنی مافەکان و راپەڕاندنی ئەرکەکان، لەسەرجەم بوارەکاندا، بهێنینەدی.
بەرێزینە!
هێشتا رێی خەباتمان دورودرێژە. هێشتا رێڕەوی هاوبەشمان پڕ لە کەندو کۆسپە. بۆیە ئەرکمانە، یەکڕیزیی ماڵی کوردستان ببوژێنینەوه و حکومەتی کوردستان کاراتر بکەینەوه و تەنگوچەڵەمەکان چارەسەر بکەین، لەپێشەوەدا، گۆڕانکاری لەسیستەمی حوکمڕانی و سەروەری یاساو ریشەکێشکردنی گەندەڵی. بۆئەوەی، بەم یەکڕیزییه و بەحکومەتێکی بەهێزو بەدڵنیایی سیاسیەوە، بەشداری کاریگەر لەپێکەوەنانی حکومەت دوای هەڵبژاردنی عێراق بکەین و ئەمجارە، بەکردەوە، حکومەتی عێراق، پابەندی دەستورو پشکی راستەقینەی کورد بێ، لەپێشەوەدا، مافی ئابوری و مافەکانی پێشمەرگه و رێسای نوێی نەوت و گاز و جێبەجێکردنی مادەی (140).
خوشک و برایان!
یادی پارتیتان پیرۆز بێ. گیانی پاکی شەهیدانتان لەگەڵ تێکڕای شەهیدانی کوردستان، ئاسودە بن. ئاڵای چارەی خۆنوسینمان هەر شەکاوە بێ.
لەگەڵ رێزی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16-08-201816-08-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!