دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئەمڕۆ پێنجشەممەی 16ی ئاب بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، بە فەرمی سایلۆی #چەمچەماڵ# کرایەوە.
لەوبایەرەیەوە یاسین واحید بەڕێوەبەری سایلۆی چەمچەماڵ بەدواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بەفەرمی سایلۆی چەمچەماڵ کرایەوە، کە بە بڕی 24 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دروستکراوه.
راشیگەیاند سایلۆی چەمچەماڵ توانای وەرگرتنی 40 هەزار تەن گەنم و 20 هەزار تەن خۆراکی هەیە، لەمساڵدا بڕێکی کەم گەنممان وەرگرت، چونکە لەکۆتایی وەرزی بەرهەمی دانەوێڵەدا بوو، بۆ ساڵی ئایندە لەسەرەتای وەرزەوە بڕێکی زۆرتر گەنم وەردەگرین.[1]
#16-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,264 جار هاتیە دیتن