ژمارەی کۆمپانیا لوبنانییەکان لە هەرێم بۆ نیوە کەمبۆتەوە
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆکی کۆمەڵەی رەوەندی لوبنانی لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کۆمپانیا لوبنانیانەی لە هەرێم کاردەکەن بەرێژەی لەسەدا پەنجا کەمیکردووە، هاوکات 16 هەزار هاوڵاتی لوبنانیش هەرێمیان جێهێشتووە.
ئێوارەی چوارشەممە 15ی ئاب، کۆمەڵەی رەوەندی لوبنانی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و لەمەراسیمی کردنەوەدا مستەفا حەریری، سەرۆکی کۆمەڵەکە باسی لە ئامانجی کردنەوەی ئەو کۆمەڵەیە کرد و وتی بەهۆی ئەوەی لوبنان کونسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان نییە بۆیە مۆڵەتی فەرمیمان وەرگرتوە و هاوکاری پێشکەش بە رەوندی لوبنانی لە کوردستان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیيەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکان.
وتیشی پێشتر 20 هەزار لوبنانی لە هەرێمی کوردستان بوون، بەڵام کەمبۆتەوە بۆ چوار هەزار کەس. هەزار کۆمپانیای لوبنانیش لێرە کاریان دەکرد، بەڵام ئێستا تەنیا 500 کۆمپانیایان ماوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی رەوەندی لوبنانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەشت بانکی لوبنانی و چەندین هۆتێل لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەوەش جگە لە بوونی ژمارەیەک قوتابخانەیەکی لوبنانی بە ناوی (شوەیفات) لە
هەولێرهەولێر و مۆڵەتیشیان بۆ کردنەوەی قوتابخانە لە
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆک وەرگرتووە.
[1]
16-08-201816-08-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!