بە هەزاران هاوڵاتیی شەنگال، هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
مەهابادمەهاباد، چەند کەسێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حیزبە کوردییەکانی بانگهێشتی ئەو ئیدارە حکوومەتییە کردووە و داوای لێ کردوون، کە بچن کوڕەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانن بیانهێنەوە.
[3]
-
فەردین مستەفاییفەردین مستەفایی، بەرێوەبەری کاناڵی هەواڵیی
سەقزسەقز ڕووداو و ناسر بارامپوور، بەڕێوەبەری کاناڵی شار سەقز، بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە داخرانی ڕێگای سنوورییی کۆڵبەران، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.
[3]
باشووری کوردستان
- لە
هەولێرهەولێر، سلێمانی،
شنگالشنگال،
کەلارکەلار و
رانیەرانیە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ هێرشەکەی دوێنیی شنگال بەڕێوەچوو.
[6]
- هاوسەرۆکایەتیی
کەجەکەکەجەکە ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەنگالەوە، گومان دەکرێت کە هێزی نزیک لە پارتی یان حکومەتی عێراق هاوکارییان کردبێت بۆ بە ئامانج گرتنی مام
زەکی شنگالیزەکی شنگالی، ڕاشیدەگەیەنن: گەر دەستی ئەوانی تێدانییە، با بەفەرمی شەرمەزاری بکەن و ڕوونکردنەوە بدەن.
[2]
- عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت حزبەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە هێڕشەکەی دوێنێی سەر شەنگالەوە نییه و دەڵێت پێویست ناکات
پەکەکەپەکەکە داوای ڕونکردنەوەمان لێبکات.
[1]
- وتەبێژی یەکێتی، لەبارەی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و شەهیدکردنی زەکی شەنگالی، دەڵێت: ئێمە لایەنگری ئەوەین لێکۆڵینەوە بکرێت لەو ڕووداوە و پێویستە ئاسمانی عێراق بپارێزرێت.
[2]
- پەروەردەی گشتی
کەرکوککەرکوک بڕیاریداوە بەدابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لەسەر رێگەی کەرکوک –
سلێمانیسلێمانی بەسەر مامۆستایاندا، بەڵام بڕیارەکە مامۆستایانی خوێندنی کوردی ناگرێتەوە.
[1]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک لە گوندی بەرمیزەی ناوچەی
برادۆستبرادۆستەوە، بۆردوومانی گوندەکانی کۆلیت، ناودارۆک و سنین-ی ناوچەی برادۆستیان کرد و بەهۆیەوە زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشت و ڕووبەرێکی زۆر لە پووش و پاوان سووتان.
[2]
- بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی لێدوانێکی لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر
شەنگالشەنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جارێکی دیکە برینی خەڵکی شەنگال و کۆچۆ و دەروربەریان کولاندەوە و خاڵێکی دیکەی ڕەشیان لە مێژووی تاوان و کوشتن و ستەمکاریی تۆمار کرد.
[2]
- لەگەڵ دامەزراندنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و یادی 72 ساڵەی ئەو حیزبە، لە سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە بەرپرس و لایەنگر و هەوادارانی پارتی چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکیا وچەتەکانی لە گوندی گورزەلە-ی شێراوا-ی
عەفرینعەفرین 5 هاووڵاتیان ڕفاند وداوای فەدیە لەبنەماڵەکەیان دەکەن. بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون: عەگید عەبدولڕەحمان(25)، ئەحمەد یوسف عەبدولڕەحمان(28)، جەمال ئۆلۆ(23)، نووری محەمەد(44) و یوسفعەبدولڕەحمان (68) ساڵ تەمەن ڕاگەیەنراوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، تورکیا رەزامەندیداوە لەسەر دواخستنی پڕکردنەوەی
بەنداوی ئەلیسۆبەنداوی ئەلیسۆ تا ساڵی داهاتوو.
[1]
- ستیڤن منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا ئامادەیە سزای زیاتری تورکیا بدات گەر قەشە ئەمریکییەکە (ئەندرێو برەنسن) ئازاد نەکرێت.
[1]
- پشکێنەرەکەی وەزارەتی نەوت لەبارەی نووسراوی قەدەخەکردنی بەکارهێنانی دەستەواژە و زمانی کوردی لە نووسراوەکانی کۆمپانیای گازی باکوور روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت، بەهیچ شێوەیەک مەبەستم قەدەخەکردنی زمانی کوردی نەبووە.
[5]
- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویدەکاتەوە، پارێزگای نەجەف دووچاری قەیرانی ئابوری بووەتەوە بەهۆی ئه و سزایانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی بەسەر ئێراندا و دەشڵێت ئوتێلەکان و بازاڕەکان چۆڵ بوون.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان