رەوشی نالەباری ئابووریی ئێران بووەتە هۆی داخرانی بەشێکی زۆر لە کارگە و کارخانە پیشەسازییەکان لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەرهەمهێنان لە شارۆچکە پیشەسازییەکان کەمیکردووە و زۆربەی یەکەکان داخراون یان کەمتر لە توانای خۆیان بەرهەمدێنن.
شارۆچکەی پیشەسازی سێ لە شاری #ورمێ#، شارۆچکەیەک کە بڕیار بوو ببێتە ناوەندێک بۆ گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار، بەڵام بە دەگمەن کارگە و کارخانەی تێدایە کە چالاک بێت. یەکە پیشەسازییەکان بەهۆی کێشەی دارایی، هاوکارینەکردنی بانکەکان و ناسەقامگیری بازاڕ داخراون. کرێکار و فەرمانبەرانیشیان ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی پارێزگای ورمێ، ساڵی ڕابردوو 30% کارگە و کارخانەکانی شارۆچکەی پیشەسازیی ژمارە سێی ورمێ کێشەیان هەبووە، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ 100% نزیکبووەتەوە.[1]
#15-08-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,425