جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی پەلەوەری ئەنتالیا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ماوەی هەشت مانگدا، نرخی گۆشتی سپی بەرێژەی 200% بەرزبوەتەوە.
عوسمان یردیمچی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی پەلەوەر لە ئەنتالیا ڕایگەیاند نرخی کیلۆگرامێک باڵی مریشک گەیشتووەتە 20 لیرە، لە کاتێکدا لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا 7 لیرە و 70 قورش بووە.
راشیگەیاندوە، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سپی بەهۆی زۆری بەکارهێنانی وزەی زۆرەوەیە، لە وەرزی هاوین و ئەوەش پێویستی بەچارەسەرە، چونکە نرخی فرۆشتن بەپێی نرخی تێچووە، لە وەرزی دەشت و سەیرانیش گۆشت برژاندن زیاد دەکات.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیاش، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا نرخەکانی بەکاربردن بەرێژەی 0.55 بەرزبوەوتەوه و لەسەر ئاستی ساڵانەش بەرێژەی 15.85% بەرزبووەتەوە.
نرخی بەرهەمە ناوخۆییەکانیش بەرێژەی 17.85% بەرزبووەتەوه و بەبەراورد بە مانگی تەمموزی ساڵی 2017 بەرێژەی 25% زیادیکردووە.[1]
#15-08-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,743
Donnez votre avis sur ce produit!