پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,080
Kuvat 105,423
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 96,012
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
زیانی ساڵانەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان 20 ملیۆن دۆلارە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زیانی ساڵانەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان 20 ملیۆن دۆلارە
Tilastot ja selvitykset

زیانی ساڵانەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان 20 ملیۆن دۆلارە
Tilastot ja selvitykset

بەگوێرەی بەدواداچوونی شارەزایەکی بواری هاتوچۆ، ساڵانە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار زیانیبەردەکەوێت، بەشی زۆری هۆکاری ڕووداوەکانیش کەمتەرخەمی و خێرا لێخوڕین و خراپیی ڕێگاوبانەکانن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە دوو ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا 10.789 ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 5.602 ڕووداو لە دەرەوەی شار و 5.187 ڕووداویش لەناو شارەکاندا.
لێکۆڵینەوە و هێڵکاریی ڕووداوەکان دەریانخستووە 6.327 ڕووداو بەهۆی خێرا لێخوڕین، 996 ڕووداو بەهۆی ناتوندوتۆڵیی ئۆتۆمبێل و 3.466 ڕووداویش بەهۆی کەمتەرخەمی و خراپیی ڕێگاکان ڕوویانداوە، لەئەنجامی ئەوانەشدا 1.746 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21.377 کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.
عەقید ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری ئامار و پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، دەڵێت :هۆکاری ڕووداوەکان زۆرن، بەڵام سەرەکیترینیان بریتین لە پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبیل و خراپی ڕێگاوبانەکان و لاوازیی کواڵیتی هەندێ لە ئۆتۆمبیلەکان و کەمیی خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، 75%ی ڕووداوەکان بەهۆی خێرا لێخوڕین و مەشغوڵبوونی شوفێر لە کاتی شوفێریدا بووە، 25%ی ڕووداوەکانیش بەهۆی خراپیی ڕێگا و نزمیی کواڵیتی ئۆتۆمبێلەکان بووە.
عەقید ئەسعەد دەڵێت: ڕووداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترن کە لە ئامارەکاندا تۆمارکراون، چونکە لێرە سیستەمی دڵنیایی ئۆتۆمبیل نییە، لەکاتی پێکداداندا شوفێران لە نێوان خۆیان ڕێکدەکەون بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان و پۆلیسی هاتوچۆ لە ڕووداوەکان ئاگادار ناکەنەوە.
گوتیشی: بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان مەزەندە دەکرێ‌ ساڵانە نزیکەی 20 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ ڕووبدەن، بەڵام لەلای ئێمە هەر پێنج هەزارێک تۆمار دەکرێن.
بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و دەرخستنی قەبارەی زیانی گیانی و ماددیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری هەرێم ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەوبارەوە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار لە دوو ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە سنووری هاتوچۆی پارێزگاکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و #دهۆک#، هەروەها ئیدارەی #گەرمیان# 7.999 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، بەو هۆیەوە 1.557 کەس مردوون و 14.957 کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەستەی ئامار، 61.2%ی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی پێکدادان، 19.1% بەهۆی وەرگەڕان، 14.5% ڕووداو بەهۆی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێل بە مرۆڤ و 5.2 % بەهۆکاری دیکە ڕوویانداوە.
سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی شیکردنەوەی داتاکان بۆمان دەرکەوتووە ساڵ بەساڵ زیانە ماددی و گیانییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیاد دەکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆمپانیاکانی دڵنیایی و ئامارێکی دروست بۆ تۆماری تەواوی ڕووداوەکان، ژمارە و قەبارەی زیانەکان کەمتر دەردەکەون.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار، سێ‌ ملیۆن و 592 هەزار کەس لە کوردستان تەمەنیان لەنێوان 18 تاوەکو 64 ساڵ دایە، کە تەمەنێکی گونجاوە بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل، ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبیلی تۆمارکراو لە کوردستان هەن، نزیکەی 150 هەزار ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ و تۆمارنەکراویش هەن. بەو پێوەرە بێت، هەر دوو کەس ئۆتۆمبلێکیان بەردەکەوێت.
سیروان محەممەد دەڵێت :بەتێبینیکردن لەژمارەی ئۆتۆمبیل و ئەو کەسانەی کە مافی لێخوڕینیان هەیە، بۆمان دەرکەوتووە ژمارەی ئۆتۆمبیل لە کوردستان زۆر زیادە، بەهۆی لاوازی گواستنەوەی گیشیش ئۆتۆمبیلەکان زۆر بەکاردێن، بۆیە شەقامەکان قەرەباڵغن و ژمارەی ڕووداوەکان زۆرن.
سیروان محەممەد ئاشکرای کرد بەپێی ڕووپێویەک بۆمان دەرکەوتووە 43%ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان نییە. 57%یش 1 تاوەکو 3 ئۆتۆمبێلیان هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات لەرووی ئابوورییەوە کۆمەڵگا کوردی دابەشی دوو چین بوون و چینی ناوەند لاواز بووە.
لەزۆربەی وڵاتان کۆمپانیای دڵنیایی بۆ کۆنترۆَلکردنی ڕووداوەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکان پارێزگا و هەرێمەکان، کار بۆ نەهیشتنی کەموکوری لە شەقامەکاندا دەکەن، پۆلیس هاتوچۆ لەرێگەی ڕێنمایی و دانانی نیشانەکانی هاتوچۆ و سزادانی شوفێر سەرپێچیکار، کار بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ دەکات بەم هۆیەوە تاڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەکەن و قەبارەی زیانە مادیی و گیانییەکان کەمدەکەنەوە.
نەجات نەجم، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و سەرۆکی ڕێکخراوی هێڵی سوور بۆ هۆشیاری هاتوچۆ، دەڵێت :بەپێی ڵێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوتووە دوو لەسەر سێی ڕووداوەکانی هاتوچۆ تۆمار ناکرێن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای دڵنیایی نییە. زۆربەی شوفێران لەکاتی ڕووداوەکان لەنێوان خۆیان لەسەر قەرەبووکردنەوەی زیانەکان ڕێکدەکەون، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی بێمۆڵەتی یان تۆمارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەتایبەت لەدەرەوەی شارەکان لەنێوان خۆیان پێکدێن و پۆلیس ئاگادارناکەنەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین ساڵانە نزیکەی 15 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ ڕووبدەن.
یەکێک لەکارەکانی ڕێکخراوەکەی نەجات نەجم، لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری ڕووداوەکان، نەجات نەجم، دەڵێت :زیانە ئابوورییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ سێ لایەن لەخۆ دەگرێت، یەکەم بەر خودی شوفێر یان خاوەنی ئۆتۆمبیل دەکەوێت، دووەم: بەر خێزانەکان دەکەوێت و سێیەمی بەحکومەت دەکەوێت.
نەجات نەجم هەروەها دەڵێت :ئەو هۆکارەی وایکردووە زیانە ئابوورییەکانی پێکدانان و وەڕگەرانی ئۆتۆمبیل زیاتر بن ئەوەیە بەشی زۆری ئۆتۆمبیلەکانی هەرێمی کوردستان نرخەکانیان بەرزە، لەکاتی چاککردنەوە خەرجی زۆریان دەوێ، بۆ فرۆشتنەوەش بەهاکانیان دادەبەزێت، واتە ئەگەر ئۆتۆمبیل تووشی پێکدانان بێت تێچووی چاکردنەوەکەی 2 هەزار دۆلار بێت، 2 هەزار دۆلاریش لە نرخەکەی دادەبەزێ‌، واتە زیانی پێکدادانەکە دوو بەرامبەرە.
بەبروای نەجان نەجم بۆ ئەوەی پێوەرێکی دروست بۆ قەبارەی زیانە ئابوورییەکانی پێکدانان و وەرگەڕان دیاری بکرێت، پێویستە پێکدانان و وەرگەڕانەکانی نێو شار و دەرەوەی شار لێکجیابکرێنەوە و قەبارەی زیانەکانیش بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبیل و توندی پێکدانەکان دیاری بکرێ‌، چونکە ئەو دەڵێت :بەهۆی خێرایی لێخوڕین و خراپی ڕێگاوبانەکان، هەمیشە قەبارەی زیانە ئابوورییەکانی پێکدادان و وەرگەران لە دەرەوەی شار زیاترن کە هەندێجار دەگاتە ئاستی سکراببوونی ئۆتۆمبیلەکان، بۆیە دەتوانین کەمترین خەرجی چاککردنەوەی پێکدادانی دەرەوەی شار بە دوو هەزار دۆلار و بۆ ناوشار بە 500 دۆلار دیاری بکەین. گوتیشی مەزەندە دەکەین زیانەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لە ساڵێکدا بگاتە 20 ملیۆن دۆلار.[1]
#15-08-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,928 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-08-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-08-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,928 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,080
Kuvat 105,423
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 96,012
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.329 toinen!