Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
مارف خەزنەدار
✌️ شەهیدان
ڕێبەر فەیزوڵلا
✌️ شەهیدان
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
✌️ شەهیدان
کامەران عەباس شەرعی
📊 زیانی ساڵانەی رووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان 20 ملیۆن دۆلارە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
زیانی ساڵانەی رووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان 20 ملیۆن دۆلارە
📊 ئامار و راپرسی

بەگوێرەی بەدواداچوونی شارەزایەکی بواری هاتوچۆ، ساڵانە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار زیانیبەردەکەوێت، بەشی زۆری هۆکاری رووداوەکانیش کەمتەرخەمی و خێرا لێخوڕین و خراپیی رێگاوبانەکانن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە دوو ساڵ و شەش مانگی رابردوودا 10.789 رووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 5.602 رووداو لە دەرەوەی شار و 5.187 رووداویش لەناو شارەکاندا.
لێکۆڵینەوە و هێڵکاریی رووداوەکان دەریانخستووە 6.327 رووداو بەهۆی خێرا لێخوڕین، 996 رووداو بەهۆی ناتوندوتۆڵیی ئۆتۆمبێل و 3.466 رووداویش بەهۆی کەمتەرخەمی و خراپیی رێگاکان روویانداوە، لەئەنجامی ئەوانەشدا 1.746 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21.377 کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.
عەقید ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری ئامار و پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، دەڵێت :هۆکاری رووداوەکان زۆرن، بەڵام سەرەکیترینیان بریتین لە پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبیل و خراپی رێگاوبانەکان و لاوازیی کواڵیتی هەندێ لە ئۆتۆمبیلەکان و کەمیی خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، 75%ی رووداوەکان بەهۆی خێرا لێخوڕین و مەشغوڵبوونی شوفێر لە کاتی شوفێریدا بووە، 25%ی رووداوەکانیش بەهۆی خراپیی رێگا و نزمیی کواڵیتی ئۆتۆمبێلەکان بووە.
عەقید ئەسعەد دەڵێت: رووداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترن کە لە ئامارەکاندا تۆمارکراون، چونکە لێرە سیستەمی دڵنیایی ئۆتۆمبیل نییە، لەکاتی پێکداداندا شوفێران لە نێوان خۆیان رێکدەکەون بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان و پۆلیسی هاتوچۆ لە رووداوەکان ئاگادار ناکەنەوە.
گوتیشی: بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان مەزەندە دەکرێ‌ ساڵانە نزیکەی 20 هەزار رووداوی هاتوچۆ رووبدەن، بەڵام لەلای ئێمە هەر پێنج هەزارێک تۆمار دەکرێن.
بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و دەرخستنی قەبارەی زیانی گیانی و ماددیی رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری هەرێم ساڵانە راپۆرتی خۆی لەوبارەوە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار لە دوو ساڵی رابردوودا تەنیا لە سنووری هاتوچۆی پارێزگاکانی هەولێرهەولێر و سلێمانیسلێمانی و دهۆکدهۆک، هەروەها ئیدارەی گەرمیانگەرمیان 7.999 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، بەو هۆیەوە 1.557 کەس مردوون و 14.957 کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.
بەپێی راپۆرتەکەی دەستەی ئامار، 61.2%ی رووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی پێکدادان، 19.1% بەهۆی وەرگەڕان، 14.5% رووداو بەهۆی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێل بە مرۆڤ و 5.2 % بەهۆکاری دیکە روویانداوە.
سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی شیکردنەوەی داتاکان بۆمان دەرکەوتووە ساڵ بەساڵ زیانە ماددی و گیانییەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ زیاد دەکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆمپانیاکانی دڵنیایی و ئامارێکی دروست بۆ تۆماری تەواوی رووداوەکان، ژمارە و قەبارەی زیانەکان کەمتر دەردەکەون.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار، سێ‌ ملیۆن و 592 هەزار کەس لە کوردستان تەمەنیان لەنێوان 18 تاوەکو 64 ساڵ دایە، کە تەمەنێکی گونجاوە بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل، ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبیلی تۆمارکراو لە کوردستان هەن، نزیکەی 150 هەزار ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ و تۆمارنەکراویش هەن. بەو پێوەرە بێت، هەر دوو کەس ئۆتۆمبلێکیان بەردەکەوێت.
سیروان محەممەد دەڵێت :بەتێبینیکردن لەژمارەی ئۆتۆمبیل و ئەو کەسانەی کە مافی لێخوڕینیان هەیە، بۆمان دەرکەوتووە ژمارەی ئۆتۆمبیل لە کوردستان زۆر زیادە، بەهۆی لاوازی گواستنەوەی گیشیش ئۆتۆمبیلەکان زۆر بەکاردێن، بۆیە شەقامەکان قەرەباڵغن و ژمارەی رووداوەکان زۆرن.
سیروان محەممەد ئاشکرای کرد بەپێی رووپێویەک بۆمان دەرکەوتووە 43%ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان نییە. 57%یش 1 تاوەکو 3 ئۆتۆمبێلیان هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات لەرووی ئابوورییەوە کۆمەڵگا کوردی دابەشی دوو چین بوون و چینی ناوەند لاواز بووە.
لەزۆربەی وڵاتان کۆمپانیای دڵنیایی بۆ کۆنترۆَلکردنی رووداوەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکان پارێزگا و هەرێمەکان، کار بۆ نەهیشتنی کەموکوری لە شەقامەکاندا دەکەن، پۆلیس هاتوچۆ لەرێگەی رێنمایی و دانانی نیشانەکانی هاتوچۆ و سزادانی شوفێر سەرپێچیکار، کار بۆ رێکخستنی هاتوچۆ دەکات بەم هۆیەوە تاڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی رووداوەکانی هاتوچۆ دەکەن و قەبارەی زیانە مادیی و گیانییەکان کەمدەکەنەوە.
نەجات نەجم، راهێنەری نێودەوڵەتی و سەرۆکی رێکخراوی هێڵی سوور بۆ هۆشیاری هاتوچۆ، دەڵێت :بەپێی ڵێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوتووە دوو لەسەر سێی رووداوەکانی هاتوچۆ تۆمار ناکرێن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای دڵنیایی نییە. زۆربەی شوفێران لەکاتی رووداوەکان لەنێوان خۆیان لەسەر قەرەبووکردنەوەی زیانەکان رێکدەکەون، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی بێمۆڵەتی یان تۆمارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەتایبەت لەدەرەوەی شارەکان لەنێوان خۆیان پێکدێن و پۆلیس ئاگادارناکەنەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین ساڵانە نزیکەی 15 هەزار رووداوی هاتوچۆ رووبدەن.
یەکێک لەکارەکانی رێکخراوەکەی نەجات نەجم، لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری رووداوەکان، نەجات نەجم، دەڵێت :زیانە ئابوورییەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ سێ لایەن لەخۆ دەگرێت، یەکەم بەر خودی شوفێر یان خاوەنی ئۆتۆمبیل دەکەوێت، دووەم: بەر خێزانەکان دەکەوێت و سێیەمی بەحکومەت دەکەوێت.
نەجات نەجم هەروەها دەڵێت :ئەو هۆکارەی وایکردووە زیانە ئابوورییەکانی پێکدانان و وەڕگەرانی ئۆتۆمبیل زیاتر بن ئەوەیە بەشی زۆری ئۆتۆمبیلەکانی هەرێمی کوردستان نرخەکانیان بەرزە، لەکاتی چاککردنەوە خەرجی زۆریان دەوێ، بۆ فرۆشتنەوەش بەهاکانیان دادەبەزێت، واتە ئەگەر ئۆتۆمبیل تووشی پێکدانان بێت تێچووی چاکردنەوەکەی 2 هەزار دۆلار بێت، 2 هەزار دۆلاریش لە نرخەکەی دادەبەزێ‌، واتە زیانی پێکدادانەکە دوو بەرامبەرە.
بەبروای نەجان نەجم بۆ ئەوەی پێوەرێکی دروست بۆ قەبارەی زیانە ئابوورییەکانی پێکدانان و وەرگەڕان دیاری بکرێت، پێویستە پێکدانان و وەرگەڕانەکانی نێو شار و دەرەوەی شار لێکجیابکرێنەوە و قەبارەی زیانەکانیش بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبیل و توندی پێکدانەکان دیاری بکرێ‌، چونکە ئەو دەڵێت :بەهۆی خێرایی لێخوڕین و خراپی رێگاوبانەکان، هەمیشە قەبارەی زیانە ئابوورییەکانی پێکدادان و وەرگەران لە دەرەوەی شار زیاترن کە هەندێجار دەگاتە ئاستی سکراببوونی ئۆتۆمبیلەکان، بۆیە دەتوانین کەمترین خەرجی چاککردنەوەی پێکدادانی دەرەوەی شار بە دوو هەزار دۆلار و بۆ ناوشار بە 500 دۆلار دیاری بکەین. گوتیشی مەزەندە دەکەین زیانەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لە ساڵێکدا بگاتە 20 ملیۆن دۆلار.[1]
15-08-201815-08-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-08-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-08-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🚑 رووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 15 2018 9:14AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 15 2018 10:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 15 2018 10:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 955 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
مارف خەزنەدار
ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا رەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە 01-11-1930 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری هەولێرو ئامادەیی لەشاری کەرکوک تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی سلێمانییە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەوکاتە تا ساڵی 1957.
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لەکۆلێژی ئاداب لەبەغداو بەکالۆریۆسی لەزمانی عەرەبی بەدەستهێناو بووە مامۆستای زما
مارف خەزنەدار
ڕێبەر فەیزوڵلا
لە رۆژی 25-10-2014 لە رزگارکردنی زومماردا شەهیدبوو.
ڕێبەر فەیزوڵلا
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
(سلێمانی – ی. ن. ک)، لە ڕۆژی (24-08-1987)دا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا دەستگیر دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی (24-10-1987)دا لە دووڕیانی سەرچناری سلێمانی گوللە باران کراون. دوای خۆی دایکی بەناوی فەخریە کەریم قادر، برایەکی بەناوی ئازاد و خوشکێکی بەناوی مەهاباد گوللە باران کراون.
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
کامەران عەباس شەرعی
دانيشتووی گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بووە، لە 13-05-1964 لە دایکبووە، لە ساڵی 1978 پەیوەندی کردوە بە شانە نهێنیەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەروە، لە ساڵی 1982 دا چۆتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە لە شاخ، لە 25-10-1984 و تەمەنی بیست ساڵیدا شەهیدبووە
کامەران عەباس شەرعی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574