خاوەنشکۆ میری دەوڵەتی کوێت،
بەڕێز شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح
سڵاوی خواتان لێ بێت،
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوشکی خوالێخۆشبووتانم پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و حکومەت و گەلی کوێت دەکەین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبووریش بە ئێوە ببەخشێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
#نێچیرڤان بارزانی#،
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
#14-08-2018#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,239 car bînrawe