ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,508
画像 106,555
書籍 19,263
関連ファイル 97,082
Video 1,385
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لە هەولێر 59 هەڵەی پزیشکی تۆمارکراون
グループ: 統計と調査 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە هەولێر 59 هەڵەی پزیشکی تۆمارکراون
統計と調査

لە هەولێر 59 هەڵەی پزیشکی تۆمارکراون
統計と調査

بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە فەرمانگەی تەندروستیی #هەولێر# ئاشکرای دەکات لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 238 سکاڵا لەسەر پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی هەولێر تۆمارکراون، ئەو پزیشک و کارمەندانەشی کەمتەرخەم بوون، سزادراون.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی نەشتەرگەریی هاووڵاتییەک بەناوی سەڵاح محەممەد لە هۆڵی نەشتەرگەریی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کە کۆسەرەی تێدا بەکاردەهێنرێ‌ بۆ بڕینەوەی شیشێک کە لە جەستەی سەڵاح چەقیوە، هەرایەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. کار گەیشتە ئەوەی لێژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکبهێنرێ‌.
سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە (رووداو)ی گوت دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لیژنەیەکمان پێکهێنا، حەوت کەس لە پزیشکی پسپۆڕ، کارمەندی تەندروستی و خزمەتگوزار گواستراونەتەوە، مووچەبڕکردن و سزادراون، هەندێکیشیان ڕێکاری کارگێڕییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و ماوەی 6 مانگ لە پلەبەرزکردنەوە ڕادەگیرێن.
بە گوتەی دکتۆر سامان، سزادانی ئەو پزیشک و کارمەندانە بەهۆی ڕەچاونەکردنی تایبەتمەندیی نەخۆشەکە بووە کە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە، نەک بەهۆی بەکارهێنانی کۆسەرە، چونکە لە هەندێک نەشتەرگەریدا ناچارن ئامێری وەکو درێل و کۆسەرە بەکاربێنن.
بەپێی ئاماری فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر کە لەلایەن زەینەب محەممەد فەرەج، بەرپرسی بەشی یاسایی فەرمانگەکە دراوەتە (رووداو)، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 238 سکاڵا لەسەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی هەولێر تۆمارکراون، بۆ ئەم مەبەستە 124 لێژنەی پزیشکی پێکهێنراون و بەدواداچوونیان بۆ 94 کەیس کردووە کە 17 کەیسیان ڕەوانەی دادگا کراون، 59 کەیسی هەڵەی پزیشکی هەبووە و، پزیشک و کارمەندە کەمتەرخەمەکانیش سزادراون.
گوتیشی: ئەمساڵ 9 کەیسی هەڵەی پزیشکی لەلای ئێمە تۆمارکراون، هەندێکیان سزادراون و هەندێکیش هێشتا لە دادگان، جگە لەو کەیسانەی ڕاستەوخۆ لە دادگا و پۆلیس و ئەنجوومەنی دادوەری تۆمارکراون، کە ئەمانە لەلای ئێمە تۆمار ناکرێن.
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر پێیوایە نەخۆشخانە حکومییەکان زۆر لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان باشترن زۆربەی هەڵە پزیشکییەکان لە سەنتەر و نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەکرێن و سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، ئەمساڵ تەنیا یەک کەیس لە نەخۆشخانەیەکی حکومی تۆمارکراوە، ئەویش لە دادگا بێتاوان دەرچوو.
بەڕێوەبەری یاسایی فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر دەڵێت کە سکاڵاکان کەمتر لەلای ئەوان تۆمار دەکرێن زۆربەی هاووڵاتیان لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەن، دادگاش بە نووسراو داوای پێکهێنانی لیژنەی زانستیمان لێدەکات و لیژنەکە پێکدێنین، ڕاپۆرتی لیژنەکەش دەنێرینەوە بۆ دادگا، بۆیە ئەمساڵ بە نووسراوی دادگا زۆرترین لیژنەی زانستیمان پێکهێناوە.
بەڕێوەبەرە یاساییەکە ڕەتیدەکاتەوە لە کەیسەکاندا پشتیوانی لە پزیشکەکان بکەن بەرگری لە پزیشک ناکەین، بەهۆی سکاڵای هاووڵاتیانەوە زۆر پزیشک و نەخۆشخانەمان سزاداون، پزیشک هەیە بە 50 هەزار دۆلار سزامانداوە، نەخۆشخانەمان بە 15 ملیۆن دینار سزاداوە.
$لە 5 ساڵدا تەنیا دەرمانسازێک بەند کراوە$
ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستیانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت سزای جۆراوجۆر دەیانگرێتەوە، بەڵام لە 5 ساڵی ڕابردوودا تەنیا یەک دەرمانساز بەند کراوە، زەینەب محەممەد دەڵێت :ئەگەر پزیشک یان کارمەندە تەندروستییەکە میلاکی ئێمە بێت، بەپێی یاسای ئینزیباتی فەرمانبەران سزا دەدرێت، سزاکانیش بریتین لە سەرنجڕاکێشان، ئاگادار کردنەوە، سەرزەنشت، کەمکردنەوەی مووچە، دابەزاندنی پلە، هەروەها دەرکردن و عەزلیشمان هەیە کە دەبێت وەزیری تەندروستی واژۆی لەسەر بکات.
گوتیشی: لە پێنج ساڵی ڕابردوودا تەنیا یەک دەرمانساز بۆ ماوەی شەش مانگ بەند کراوە.
$رەچاوی مافی نەخۆش ناکەن$
د.فەتاح هەورامی، بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری و خۆپاراستن لەبارەی ڕەچاونەکردنی مافی نەخۆش لەلایەن پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بە (رووداو)ی گوت :پارساڵ توێژینەوەیەکمان کرد و دەرکەوت پزیشک و کارمەندانی تەندروستی نەک هەر بەتەواوی کار بە پاراستنی مافی نەخۆش ناکەن، بەڵکو ئاستی هۆشیاریی کارمەندانی تەندروستی لەبارەی مافەکانی نەخۆش زۆر کەمە و مافی نەخۆش پێشێل دەکرێت.
لەماوەی 6 ساڵی خوێندنی پزیشکی تەنیا 12 کاژێر بۆ بابەتی پاراستنی مافی نەخۆش دانراوە، د. فەتاح هەورامیش پێیوایە پرۆگرامی کۆلێژە پزیشکییەکان گرنگی بەو لایەنە گرنگە نادەن و دەڵێت لە پرۆگرامە تازەکانی دونیادا گرنگییەکی زۆرتر بە پاراستن و مافی نەخۆش دراوە، بەڵام لە کۆلێژە پزیشکییەکانی ئێمە بەشێوەیەکی ڕووکەش دەخوێنرێ.
سەڵاح محەممەد، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەیەوە 7 پزیشک و کارمەندی تەندروستی سزادران، نیگەرانە و دەڵێت هەرچەندە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناخۆش بوو، بەڵام پزیشک و ستافەکەی زۆر خەمخۆرانە نەشتەرگەرییەکەیان کرد، بۆیە داواکارم وەزارەتی تەندروستی لە سزادانی ئەو پزیشک و کارمەندانە پاشگەزبێتەوە.[1]
#14-08-2018#
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは2,265表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-08-2018
リンクされたアイテム: 1
日程&イベント
グループ: 統計と調査
Publication date: 14-08-2018 (6 年)
プロヴァンス: 南クルディスタン
統計のタイプ: No specified T4 495
統計のタイプ: 不規則
統計のタイプ: 健康
Technical Metadata
アイテムの品質: 90%
90%
は、 ( هاوڕێ باخەوان 14-08-2018上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 14-08-2018
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 14-08-2018
URL
このアイテムは2,265表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,508
画像 106,555
書籍 19,263
関連ファイル 97,082
Video 1,385
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.672 秒(秒) !