برای بەڕێزم کاک #فاروق مەلا مستەفا#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (#مونیرە فەرەج#)مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو خاتوو (مونیرە) لەبنەماڵەیەکی دیار وتێکۆشەری شاری #سلێمانی#ە، درێغییان نەکردوە بەقوربانیدان لەپێناو بەدی هێنانی مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان، و لەرووی بونیاتنان بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری کوردستان و خزمەتکردنی هاوڵاتیانیشەوە، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە، ئەمەش جێی تەقدیرێکی زۆرە.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی خاتوو (مونیرە) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری و دڵنەواییش بەخانەوادەو خزمان و دۆستانی ببەخشێت، و ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#13-08-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,196