قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مونیرە فەرەج، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی فاروق مەلا مستەفا دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
برای بەڕێزم کاک
فاروق مەلا مستەفافاروق مەلا مستەفا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (
مونیرە فەرەجمونیرە فەرەج)مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو خاتوو (مونیرە) لەبنەماڵەیەکی دیار وتێکۆشەری شاری
سلێمانیسلێمانیە، درێغییان نەکردوە بەقوربانیدان لەپێناو بەدی هێنانی مافە رەواکانی میللەتەکەمان، و لەرووی بونیاتنان بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری کوردستان و خزمەتکردنی هاوڵاتیانیشەوە، رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە، ئەمەش جێی تەقدیرێکی زۆرە.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی خاتوو (مونیرە) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری و دڵنەواییش بەخانەوادەو خزمان و دۆستانی ببەخشێت، و ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
13-08-201813-08-2018