图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,104
图片 106,660
书籍 19,290
相关文件 97,269
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەقی پرۆژەکەی پەژاک بۆ هاوئاهەنگیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەقی پرۆژەکەی پەژاک بۆ هاوئاهەنگیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
库尔德文件

دەقی پرۆژەکەی پەژاک بۆ هاوئاهەنگیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
库尔德文件

کوردستان و گەلی کورد نزیکەی سەد ساڵه که بۆ گەیشتن به دێموکراسی و ئازادی قوربانی دەدەن. فراوانتر لە چوارچێوەی حیزبی، گەلی کورد، ئازیزترین ڕۆڵەکانی خۆی بۆ گەیشتن به ئازادی فیدا کردووە. ڕێبەرانی مەزن لەم ڕێگایەدا شەهید بوون. لە قۆناغی ئێستاشدا هەم لە بواری سەربازی و هەم لە بواری سیاسی، کوردستان بە هەموو ڕەخنە و لاوازیانەی کە هەیەتی، سیاسی ترین، بەڕێکخستن کراو‌ترین، دینامیکترین و چالاکترین جیۆگرافیای سیاسی ئێرانە. لەسەر ئەم بنەمایە پێشەنگ، ناوەند و دڵی گۆڕانکاری داهاتووی ئێران دەبێت. کوردان شوێنکەوتوو یان کارتێکی سیاسی لە هاوسەنگیەکانی ئێران و هاوکێشە هەرێمیەکان نین و نابن. کوردان پێشەنگی خەبات و تێکۆشان بوون، بەنرخترین بەهایان بۆ ئازادی داوە. هەر بۆیە پێویستە گەلی کورد و ڕێکخراوەکانی ببنە ناوەندی کۆکردنەوەی هێزە سیاسیەکانی ئێران نەک ئەوەی کە پارتە کوردیەکان ببنە شوێنکەوتووی ئەو ڕێکخستنانەی که ناچالاک بوون یان هیچ توانایەکی سیاسی و کرداریان لە ناوخۆی ئێران نیە. ئێمە نابێت ئەوە لەبیر بکەین که بۆ ئازادی گەلەکەمان خاوەنی بەرنامه و پرۆژەین. لە بواری دیپلۆماتیک و سەربازی، ئەوە ڕێکخراو و پارتەکانی دیکەن که پێویستیان بە هاوکاری گەلی کورد هەیە. بەڵام ئەمە بە بێ پێکهێنانی بەرەیەکی نەتەوییدیموکراتیک و یەکێتی هەموو پارت و ڕێکخستنەکان و یەکێتی گەلی کورد بەدی نایەت. هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزه سیاسیەکانی دیکەی ئێران پێویستە، بەڵام ئەگەر ئەم هاوکاریە لە چوارچێوەی بەرەیەکی نەتەویی و هاوبەش نەبێت، کوردان تەنها دەبنە جێبەجێکار و ئۆبژە‌ بۆ بەرژەوەندی سیاسی ئەوان و خۆیان لە بەرژەوەندیە نەتەویەکانیان بێ‌بەش دەمێنن. ئێمە لە بەرامبەر گەلەکامان ڕاستگۆ و شەفاف بووین و دەبین.
ئاشکرایە گەلی کورد نیگەرانی ئەوەیە که بەرژەوەندی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ببێتە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی، تاکڕەوی حیزبی، دەست بەسەرداگرتن و کێبڕکێی دەسەڵاتخوازانە. گەلی کورد خوازیاری یەکێتی هەموو پارتە کوردیەکان و پێکهێنانی بەرەیەکی نەتەوەیی-دیموکراتیک لە کوردستانە؛ بەرەیەک کە وەڵامدەری جیهان و پێشەنگی ڕاستەقینەی دیموکراسی و ئازادی بێت لە ئێران. ئەگەر هەر پارت، لایەن و یان ڕەوتێکی سیاسی لەم بەرپرسیارێتیە خۆی بدزێتەوە، دیارە که داخوازی و داواکاریە ڕەواکانی گەلی کوردی بەرچاو نەگرتووە و داهاتوو‌ی سیاسی کوردستانی لە ئەگەری هەرجۆره گۆڕانکاریەک لە ئێران لەگەڵ مەترسی زۆر جدی و نەبەخشراو ڕووبەڕوو کردووە. کلیلی دیموکراسی لە ئێران و ئازادی کوردستان، کۆدەنگی، هاوئاهەنگی گەلی کورد و هەموو‌ ڕێکخستن و پارتە کوردیەکانە. گەلی کورد بە چاودێری کردنی دۆخی قەیراناوی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران لە ئەگەری هاتنە ئارای هەرجۆره شەڕێکی ناوخۆیی لەنێوان کوردان لە داهاتوودا نیگەرانە. ئەگەر وەک هێزه سیاسیەکانی کوردستان خۆمان بە لایەنگری داخوازیەکانی گەلەکەمان دەزانین ناچار بە ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکانی ئەوانین. گەلی کورد نیگەرانە لەوەی که ڕۆڵەکانی ئەوان ببنە قوربانی گۆڕانکاریەکانی ئێران، بەڵام لە ئێرانی داهاتوودا هەموو شتێک لەسەر مێزی دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی دیکەی ئێرانی، لە ئەگەری ناکۆکی و نەبوونی کۆدەنگی لە دەست بدەن. ئێمە ئەزموونێکی وەهامان لە سەرەتاکانی شۆڕشی ساڵی 1357 و لە دانوستاندن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی هەبووە. کەسایەتییە سیاسیەکان، ڕووناکبیران، ژنان و لاوان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان پێویستە ڕۆڵی چالاکانەی خۆیان بگێڕن و لەم قۆناغە هەستیارە مێژووییەدا، ڕەوتە سیاسیەکان، حیزب و لایەنەکان ناچار به هاوئاهەنگی بکەن. ڕێگای ئازادی ئێمە لە یەکێتی و یەکگرتوویی نێوان هەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات و پشتبەستن بە پوتانسیەڵ و توانا و لێهاتووییە ناوخۆییەکاندا تێدەپەڕێت. بێگومان ئەم یەکێتیە، سێبەری قورسی خۆی لە واشینگتۆن و فەرەنسا و لەگەڵ هێزە ئێرانیەکانی دیکە و هەروەها لەگەڵ زلهێزە جیهانیەکان دەخاتە سەر مێزی دانوستان. پژاک باوەڕی به سیاسەتێکی ڕوون، دیار، کراوە و وەڵامدەر به گەلی کوردە و هەموو حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەبێ جیاوازی بۆ ئەم مژارە گرنگە بانگهێشت دەکات.
پژاک و کۆدار به شێوازێکی گشتی نەخشەڕێگای خۆیان بۆ ئێران پێشکەش کرد. ئێمە لەو باوەڕەداین که کێشەی کورد بە بێ چارەسەر‌ی کێشەی ئازەربایجان، بەلووچستان و ئەهواز و هەموو جیاوازیە باوەڕی و مەزهەبیەکانی دیکە چارەسەر‌ نابێت. نەبوونی پرسپەکتیڤی (سیاسەتی دیموکراتیک) دە‌توانێت هەموو ئەم جیاوازی و تایبەتمەندیانە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار بکاتەوە. لە لایەکی دیکە بە باوەڕێکی قووڵ بە پێشەنگی ژنان لە هەموو بوارەکانی خەبات و تێکۆشان، پێویستە ڕاشکاوانە دەستنیشان بکەین که هیچ شێواز و ڕێگاچارەیەکی ئازادیخوازانه و یەکسانی خوازانە که ژنان نەکاتە ناوەندی تێکۆشان ناتوانێت یەکسانی و ئازادی پێک بهێنێت.
لەم قۆناخە هەستیارەدا پژاک ئەم خاڵانەی ژێر بە پێویست دەزانێت و ڕوناکبیران و شارەزایان و ئەحزابی کوردی بانگهێشت دەکات بە شێوازی پلوڕالیستی و هەرەوەزی چارەنوسی داهاتوی کۆمەڵگای خۆی بە دەستەوە بگرێت و بۆ کۆمەڵگایەکی دمۆکڕاتیک و سکولار هاوکار و هاوهەنگاو بن و بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و دمۆکڕاتیک ڕۆڵی مێژویی خۆیان بگێڕن.
1- پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هاوبەش بۆ نەهێشتنی ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان و حیزبە کوردیەکان که تێیدا ڕۆڵی سەرەکی به ڕووناکبیران و ئاکادمیسیەنەکان درابێت.
2- پێکهێنانی مەجلیسی نەتەویی و دموکراتیک و فەراحزبی بە بەشداری نوێنەرانی حیزبەکان و کەسانی ناحیزبی، ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێک لە ئەرکەکانی چاودێری هەڵسوکەوتی حیزبەکان دەبێت که هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد لە بەرامبەریدا وەڵامدەر بن.
3- پێکهێنانی هێزێکی سەربازی و ئارتەشی نەتەویی و هاوبەش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا.
4- پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەربازی وەڵامدەر به مەجلیسی نەتەوەیی و دمۆکڕاتیک چاودێری.
5- پێکهێنانی ئەنجومەنی دیپلۆماتیکی هاوبەش، بۆ نوێنەرایەتی کردنی کوردان لە کۆڕبەندی جیهانی و هەرێمی، لەژێر چاودێری مەجلسی نەتەویی و دمۆکڕاتیک.
6- پێکهێنانی میدیا و تەلەفزوێنی هاوبەش بۆ بڵاوکردنەوەی سیاسەتەکانی مەجلیسی نەتەویی لە ئاستی کوردستان و ئێران.
7– پێکهێنانی ناوەندێکی لێکۆڵێنەوەی ستراتیژیکی کوردستان لە ئوروپا بە بەشداری کوردانی تاراوگە و لێکۆڵەرانی ناوخۆیی بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ مەجلیسی نەتەویی، حیزبەکان و ڕێکخستنە سیاسیەکان.
8– پێکهێنانی ناوەندێک بۆ ڕێخستنی چالاکیە هاوبەشەکان (وەک کۆنفرانسەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، مانگرتنی کرێکاری و نافەرمانی مەدەنی) بۆ هاوئاهەنگی کۆمەڵگا‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
9– پێکهێنانی دامەزراوە و ڕێکخستنی فەراحزبی تایبەت به ژنان لەسەر بنەمای خەسارناسی و چارەسەری کێشەکانی بواری ژنان بە جەختکردنەوە لە بڕیاردانی هاوبەش و پراکتیکی تەریب لەپێناو چارەسەری قەیرانی کۆمەڵگا‌ی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
10– پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ ئەوەی چالاکانە و ڕۆژانە چاودێری دۆخی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تێکۆشان بۆ ئازادی هەمو زیندانیانی سیاسی بکات.
مەجلیسی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک
21-05-1397
#12-08-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,379
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 12-08-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 12-08-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on12-08-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):12-08-2018
URL
此产品已被浏览2,379
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,104
图片 106,660
书籍 19,290
相关文件 97,269
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!