ئامادەکردنی: حەمەسەعید حەسەن
نووسینێک لەکتێبەکەوە:
ئینسان ئامێرێکە بە دەست ڕابردووەوە، یادگە دەیجووڵێنێت، دابونەریتی دێرین هەڵیدەسووڕێنێت، زانیاریەکانی کۆنن، بۆیە هەر لە مێش دەچێت کە شەیدای خۆراکی کۆنی بۆگەنە، بۆچی سوکراتیان کوشت︎؟ چونکە شتی تازەی پێبوو، ترسی ئەوەیان هەبوو،چی بیر و باوەڕی کۆنی کۆمەڵ هەیە، تێکیانبشکێنێت، جارێکیان سێکسفرۆشێک سەردانی سوکرات دەکات،دەبینێت سێ چوار گەنجی نەناسراوی لایە، پێی دەڵێت : پیاوماقووڵانی شار، هەر لە بیرمەند و کاهینەوە تا گەورە بازرگان و سیاسەتکار، لای من لەسەرەدا دەوەستن، پێم سەیرە کەسیان لای تۆ نابینم، سوکرات دەبێژێت : من بۆنی خۆشی نوێ بڵاو دەکەمەوە، ئەوانە حەزیان لە بۆگەنی شتی کۆنە، ئەوانە عەقڵیان بۆگەنی کردووە، نە ئەوان بەدوای شتی نوێدا دەگەرێن، نە من دەتوانم فێری شتی تازەیان بکەم، ئاخر (سەگی پیر، فێری فێڵی نوێ نابێت)
Читать книгу: ئازایەتی لە ڕوانگەی ئۆشۆوە
Кол-во скачиваний:
1,581 раз
Мы просим всех читателей, переводчиков и издателей сообщать нам, если они не согласны с загрузкой их книг с серверов Kurdipedia.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,699