دابەزینی بەهای لیرەی تورکی پێوانەیەکی نوێی تۆمارکردەوە
📊 احصائيات واستفتاءات
لە رۆژێکدا بەهای لیرەی تورکی سێ جار داکشانی نوێی بەخۆیەوە بینی و پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد، رۆژی پێنجشەممە بەهای دۆلار 0.14% بەرامبەر لیرەی تورکیا بەرزبووەوە و بەیانی رۆژی هەینی بەهای لیرەی تورکیا دابەزی بۆ 6.23 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکا.
نەبوونی هیچ لێدوانێک لەلایەن شاندی تورکیا کە سەردانی واشنتنیان کردووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا و لێدوانی جۆن سۆلیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سێدات ئۆناڵ هاوشانە تورکییەکی کە رایگەیاندبوو کۆبوونەوەکان درێژەیان دەبێت، رێگە خۆشکەربوو بۆ داکشانی زیاتری بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوەکانی بیانی و تۆمارکردنی پێوانەیەکی نوێ.
بەیانی رۆژی پێنجشەممە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 5.26 لیرە مامەڵەی لەگەڵدا کرا، بەڵام دوای راگەیێندراوەکە بەهای لیرە بۆ 5.46 لیرە دابەزی و دوای دوو کاژێریش، لیرەی تورکی دیسان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ئاستی 5.55 لیرە و پاشان تاوەکو 5.70 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی بەهاکەی لەدەستدا و بەیانی ئەمڕۆش گەیشتە 6.8 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی.
بەهای لیرە بەرامبەر یۆرۆ گەیشتە ئاستی 6.95 دوای ئەوەی 6.49 لیرە بوو. هەروەها بەرامبەر پاوەندیش بۆ 7.71 لیرە دابەزی، کە پێشتر 7.35 لیرە بوو.
بەمەش، بەهای دۆلار 0.14% و بەهای یۆرۆ 0.20% و بەهای پاوەند 0.23% لە بەرامبەر لیرەی تورکی لە بۆرسەی جیهانیی و بازاڕەکانی بۆرسەی ئیستەنبووڵ بەرزبوویەوە.
لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕانی ئابووریی تورکیا چەند پێشنیازێکیان بۆ پێشگرتن لە دابەزینی لیرە خستەڕوو، کە لە شەش خاڵ پێکهاتبوون. کە خاڵەکان بریتین لە، دەستهەڵگرتن لە زیادەڕۆیی لە کەرتی گشتیدا، خۆپاراستن لەو هەنگاوانەی قەرز لەسەر گەنجینەی دەوڵەت زیاددەکەن، پێشگرتن لە هاوردەکاریی ئارەزوومەندانە و پێویستییە سێیەمینەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە پێویستیان بە دراوی بیانییە و دەستخستنی دراوەکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، دروستکردنی قەناعەت لای خەڵک لەبارەی گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی کە هەڵاوسان بەرزدەکەنەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتی چین بۆ هەنگاوی کرداری.
[1]
10-08-201810-08-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!