دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتێک لە تۆڕی میدیای ڕووداو، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامێرێک بۆ سووتاندن و لەنێوبردنی پاشماوە پزشکییەکان لە #گەرمیان# دابیندەکات.
د. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لە وەزارەتی تەندروستییەوە ئاگادارکراومەوە کە ئامێرێک بۆ سووتاندنی پاشماوە پزیشکییەکانی سنووری گەرمیان دابیندەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان گوتیشی نرخی ئەو ئامێرەی بۆ سووتانی پاشماوە پزیشکییەکان بەکاردێت 300 هەزار دۆلارە. کۆی دانان و تێچووەکەی دەگاتە نزیکەی 400 هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕاپۆرتێکی لەبارەی زیانەکانی فڕێدانی پاشماوە پزیشکییەکان لە گەرمیان بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان لەڕێگەی ڕووداوەوە هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی بەهۆی پاشماوە پزیشکییەکان و گوتی پێویستە پەلە بکرێت لە دانانی یەکەیەک بۆ لەنێوبردنی ئەو پاشماوانە.[1]
#08-08-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,257 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!