پێشانگای کاری دەستی لە شەقامی سالمی سلێمانی، فۆتۆ دواڕۆژ
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چالاکێکی مەدنیی کورد بە ناوی
سەحەر کازمیسەحەر کازمی خەڵکی شاری
سنەسنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر کرا.
[5]
- لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری
کرماشانکرماشان، وەرزشکارێکی کورد بە ناوی
عادڵ کەرەمیعادڵ کەرەمی، تەمەن 25، لە لایەن کەسێکی نەناسراوە هێرش کرایەوە سەری و لە ئاکامدا بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
[6]
باشووری کوردستان
- کۆمسیۆن ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاقی راگەیاند، شایانی باسە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەگەڵ ئەنجامەکانی پێشوودا رووینەدا.
[4]
- بەرپرسێکی دەستەی دەسپاکی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای وردبینیکردن لەناوی کاندیدانی لایەن و قەوارە سیاسییەکانی هەرێم، هیچ کاندیدێک کێشەی نەبووە و ناوەکانیش ئاڕاستەی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ کران.
[1]
- بریکاری پێشووی
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەر لە جەژنی قوربان بەغدا 317 ملیار دینارەکە بۆ مووچە دەنێرێت بەپێی سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمیش پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
[1]
- دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش لە رێگەی
هەولێرهەولێر -
کەرکوککەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێش جەژن رێگەکە بکرێتەوە.
[2]
- لە روونکردنەوەکەیدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رەتیکردووەتەوە، هیچ رێگرییەکی لە پێدانی مۆڵەت بە کەناڵی ئازادی کردبێت.
[1]
- چوارەمین پێشبڕکێی وێنەکێشان، چیرۆک و هەڵبەستی شەهید دەنیزی فورات بە پێشەنگیی یەکێتی خوێندکارانی ئازاد (یەخەئا - YXA) لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور، لە هۆڵی کۆنفرانس بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە نوێنەری ڕێکخراو و دەزگاکان و میوانانی دەرەوە و ناوخۆ بەڕێوەچوو.
[3]
- لە سنوری شارۆچکەی
رواندزرواندز، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کادیرێکی یەکێتی کوژرا و برایەکیشی بریندار کرا. ئه و کەسەی کوژراوە ناوی (نەوزاد شێخە برایم)ه و کادیری یەکێتییە، برایەکیشی کە بریندار بووە ناوی (شێرزاد)ە. ئەم شەڕە پاشتر سەریهەڵدایەوە و ژمارەی کوژراو و بریندار گەییشتە 5 کەس
[1]
- بەهۆی کەمتەرخەمی و فڕێدانی جگەرە، ئاگر لە بەشێکی پارکی مەلیک مەحمود لە
سلێمانیسلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دار سووتان.
[4]
- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو هەفتەی سەخت لەبەردەم کارەبای هەرێمی کوردستاندا ماوە. گوتیشی بەپێی ئەو پلانەی هەیە لە زستاندا نزیکەی 900 مێگاوات کارەبا زیاددەبێت، بەوەش دۆخی کارەبا دەگەیەنێتە قۆناخێکی زۆر باش.
[2]
- 14 حیزبی تورکمانی و عەرەب ئامادەکاریی دەکەن بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لە کەرکوک و رازی نین لە دەرئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست. ئەوان داوا دەکەن، ئیدارەی کەرکووک مۆڵەتیان پێ بدات بۆ ئەو مەبەستە.
[2]
- لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەچاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و تۆڕی پێکهاتەکانی کوردستان لەژێر دروشمی (پێکەوە ژیان و ئاشتی) چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.
[1]
- مەعسومە ئەحمەدی، هاوژینی
هەژار موکریانیهەژار موکریانی، لە هەولێر کۆچی دواییکرد.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە گوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی لیوای هەمزەی سەر بە تورکیا ئەمڕۆ بە نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بورج حەیدەر-ی سەر بە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین و نیوەی دانیشتوانی گوندەکەیان ڕفاندووە. ئاژەڵدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە چەتەکان دەستیان بەسەر تەلەفۆنی هەموو دانیشتوانی گوندەکەدا گرتووە و هاتووچۆی گوندەکەشیان قەدەغە کردووە. بەشێک له و کەسانەی کە ڕفێندراون و ناسنامەیان ئاشکرا بووە، بریتین لە: سەیدۆ عەلی سلێمان، گولێ خەیری (30 ساڵان)، عەبدالحی زەکەریا حەسەن (25 ساڵان)، عەگید ڕەشید حەسەن (26 ساڵان)، ئەحمەد ڕەشید حەسەن (22 ساڵان)، محەمەد حەسەن ناسرۆ (53 ساڵان)، باسل عەدنان محەمەد (22 ساڵان).
[3]
دەرەوەی کوردستان
- لە دەریای ئیجەی تورکیا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، بەهۆی وەرگەڕانی یەختەکەیانەوە، دایکێک و سێ کچی کوردی دانیشتووی
خورماتووخورماتوو خنکاون و باوک و کوڕێکی خێزانەکەش ڕزگاریان بووە.
[1][4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان