بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی سێبیران روونکردنەوە دەدات
📝 Asiakirjat
دوای ئەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی شەوی شەممە 4 ئابی 2018 لە بازاڕی قەیسەری شاری
هەولێرهەولێر پایتەخت روویدا، کە رووداوەکە بووە هۆکاری زەرەر و زیانێکی ماددی بۆ دووکانەکانی نێو ئەو بازاڕە. دیارە لەنێو هەندێک دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان قسە و باسی زۆری لێکەوتەوە. بۆیە ئێمە بە پێویستی دەزانین بۆ هاووڵاتییانی کوردستان بەگشتی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی چەند خاڵێکی گرنگ هەیە روونیبکەینەوە، بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەک ئەو بابەتە بەڕوونی باسی لێوە بکەین و هەریەکەمان ئەرک و مافی یەکدی لەبەرچاو بگرین:
1. ئەو رووداوە وەک هەر رووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە رووداوێکە دەبێ خۆمانی بۆ ئامادەبکەین. دەکرێ بڵێین چاوەڕوانکراویش بوو، بەڵام لێرەدا پێویستە ئەوە بگوترێ ئێمە بەردەوام لەڕێگەی تیمی پشکنینەکانمان سەردانی شوێنە بازرگانییەکان، دووکان، هۆتێل، چێشتخانە و سەرجەم شوێنەکان دەکەین بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە هەبوونی مەرجەکانی بەرگری شارستانی، بەڵام بەداخەوە پەیڕەونەکردن و بەهەندوەرنەگرتنی مەرجەکان دەبێتە هۆکاری رووداوی لەو شێوەیە.
2. رووداوی بازاڕی قەیسەری لەڕووی کاتەوە زۆری خایاند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، ئەوەشیان هۆکاری ئەوەیە شوێنەکە زۆر بچووک و دووکانەکان کۆنن. هەروەها زۆری ئەو کەلوپەلانەی لەنێو کۆگای بازاڕەکە دانراون بەشێوەیەکی ناڕێک وایکردبوو ئاگرەکە زیاتر دزە بکات و بڵاو ببێتەوە. هەروەها بەرزی پلەی گەرما ئێستا ئەوەشیان هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئاگرەکە زیاتر کات بخایەنێت.
3. کارمەندانی بەرگری شارستانی پلان و رێنمای تایبەتی خۆیان هەیە لەکاتی روودانی هەر ئاگرکەوتنەوەیەک، بەڵام لەو کاتەی خەڵکی رێگەنادەن یاخوود قەرەباڵخی دروستدەکەن جا بۆ مەبەستی سەیرکردنی رووداوەکە یاخود وێنەگرتن و گواستنەوەی وێنەکان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لەڕێگەی مۆبایلەوە، ئەوەشیان کاریگەری زۆر خراپی بۆ بەڕێوەچوونی کاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دروستکردووە، هەروەها لەبەر تەسکی رێگاکانی نێو بازاڕەکە رێگری گەورە بوون بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنی رووداوەکە.
4. ئێمە وەک بەرگری شارستانی ماوەی نزیکەی لە 16 کاژێر بەبێ وەستان سەرجەم تیمەکان خەریکی کۆنترۆڵکردنی رووداوەکە بووین، تەنانەت چەندین کارمەندمان تووشی هەناسەتووندی و مەترسی هەبوو لەسەر تەندروستی و ژیانیان، توانیان لەو ماوەیەدا چەندین دووکان و کۆگای گەورەی هاوڵاتیان رزگاربکەن، بۆیە ئێمە لێرەوە رایدەگەینن ئەگەر ئەو هەوڵ و ماندووبوون و شەونخوونی کارمەندانی بەرگری شارستانی نەبووایە کارەساتەکە بەشێوەیەک دەبوو زیانەکانی چەندین قات دەبوو، تەنانەت مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانیش دروستدەکرد.
5. ئێمە لەڕووی لۆجستیک و کەلوپەلەوە توانایەکی باشمان هەیە، بەڵام لە ئاستی ئەو رووداوە گەورانە و هەروەها لەو پێشکەوتنە زۆرەی ئێستا هەیە بۆ بەرگری شارستانی لە هەموو دونیا، رەنگە ئێمە لەو رووەوە پێویستی زیاترمان بە کەلوپەل و ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە هەبێت.
6. سەرجەم تیمەکانمان لەکات و ساتی خۆیاندا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بە هیچ شێوەیەک لە ئەستۆی بەرگری شارستانی نییە رووداوەکە بەو شێوەی لێهاتووە، چونکە ئەو کۆگا و دووکانانە لەهیچ روویێکەوە مەرجەکانی بەرگری شارستانیان تێدا نییە. لەکاتی روودانی ئاگرکەوتنەوەکەش خاوەنەکانیان پەنجەی تۆمەت و هۆکاری زیانەکان دەخەنە ئەستۆی تیمەکانی ئێمە، بۆیە ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین هەر کەسێک بەو شێوەیە لە دەزگاکانی راگەیاندن بە ئارەزووی خۆی کارمەندانی بەرگری شارستانی بەکەمتەرخەم لەقەڵەمبدات، ئێمەش ناچارین رووبەڕووی یاسای بکەینەوە.
7. جارێکی دیکە بۆ هەموو لایەک دووپاتی دەکەینەوە ئەگەر بێت و مەرجەکانی بەرگری شارستانی پەیڕەو نەکەن خوانەخواستە ئەو جۆرە رووداوانە ئەگەری دووبارە بوونەوەیان دەبێت، کە رەنگە زیانەکانیشی زیاتر و زۆرتر بن.
8. هەموو کارمەندانی بەرگری شارستانی وەک
پێشمەرگەپێشمەرگەی ناو ئاگر و لافاو بوومەلەرزە شانازی بە ئەرکی خۆیان دەکەن و هەمیشە بەوپەڕی هێز و توانایان رووبەڕووی هەموو ئەو رووداوانە دەبنەوە کە رۆژانە روو دەدەن، بۆیە هیوادارین خەڵک بە ویژدانەوە بڕیار بدەن.
07-08-201807-08-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!