لەهەرێمی کوردستان 268 قوتابخانە مەترسی رووخانیان لەسەرە
📊 Tilastot ja selvitykset
دواڕۆژ،
کۆچەر عەلیکۆچەر عەلی
لە هەرێمی کوردستان 268 قوتابخانە مەترسی رووخانیان لەسەره و بەشێکیشیان تاوەکو ئێستا کارەبایان بۆ دابین نەکراوە، بەرپرسێکی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت،
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی بوجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم قوتابخانانە دابیندەکات.
ئەحمەد
کەرکوککەرکوکی، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن نزیک بۆتەوه و پێویستە حکومەتی هەرێم بە جددی ئاوڕێک لە کەرتی پەروەرده و قوتابخانە کۆنەکان بداتەوە، چونکە بەپێی ئه و ئامارانەی لە وەزارەتی پەروەردە وەرگیراون 268 خوێندنگە مەترسی ڕووخانیان لەسەره و 100 خوێندنگەی تریش تاوەکو ئێستا کارەبایان بۆ دابین نەکراوە.
کەرکوکی ئاماژەی بەوەشکرد، گەر حکومەت کێشەی ئه و قوتابخانانە چارەسەر نەکات، گیانی سەدان هەزار قوتابی دەکەوێتە مەترسی و پرۆسەی خوێندنیش لە ساڵی رابردوو خراپتر دەبێت، هەربۆیە وەک یەکێتی مامۆستایان داوایان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کردووە پێش دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دەست بکات بە نۆژەنکردنەوەی ئه و قوتابخانانەی مەترسی رووخانیان لەسەرە.
ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی داتایەکی وەزارەتی پەروەردە، لە خوێندنی 2017-2018، 328 قوتابخانە ئاستیان زۆر خراپ بووە، هەروەها 997 قوتابخانەش ئاستیان خراپ بووە.
لای خۆشییەوە یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی پلان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، پێش ماوەیەک نوسراوێکیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ دابین کردنی بودجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە.
بەڕێوەبەری گشتی پلان لە وەزارەتی پەروەردە وتیشی وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە داوه و داوای کردووە دەرخستەیەک لەسەر ئه و قوتابخانانە بکەین بۆ ئەوەی بزانرێ بودجەی چەندی پێویسته و لەهەمانکاتدا دەبێت بودجەی تایبەت بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنیش تەرخان بکرێت.
[1]
07-08-201807-08-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!